شاندێکی نەمسا بەردەوامە لە سەردانەکانی بۆ دامەزراوەکانی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا

شاندێک بە بۆ یەکەمجار لە نەمساوە گەیشتووەتە هەرێمەکە بەردەوامە لە سەردانەکانی بۆ کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا، کۆمیتەی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئەنجومەنی ژنانی سووریا بۆ زانینی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان.

ڕەققە

 

لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، کۆمیتەی پەیوەندییە سیاسییە دیموکراتیکەکان و کۆنگرەی ستار، لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بانگهێشتی ڕێکخراو و تەڤگەرکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرانسەری جیهان کرد.

 

٩ شاندی ژنان لە ئیتاڵیاوە و دووانیان لە ئینگلتەرا، کەتلۆنیا، ئەمریکا، ئەڵمانیا، ئەمریکای لاتین و نەمسا گەیشتنە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە نووسەر، ڕۆژنامەنووس، چالاکوان، هونەرمەند، سیاسەتمەدارن لەخۆ دەگرێت.

 

لە ٤ی نیسان شاندی ژنانی نەمسا سەردانی دامەزراوەکانی ژنانی ناوچەکەیان کرد، لەوانە کۆنگرەی ستار بۆ زانینی ڕێکخراوەکە و ئامانجەکانی،  بەردەوامن لە سەردانەکانیان و کۆبوونەوە لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی زەنۆبیە،کۆمیسیۆنی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا،ئەنجومەنی ژنانی سووریا. لە یەکەم سەرداندا باس لە قۆناغەکانی حوکمڕانی داعش و گرنگی دامەزراندنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا کرا.

 

تێکشکاندنی داعش هیوایەک و سەرەتایەکی نوێ بوو

 خود عیسا، وتەبێژی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا وتی:  چوار ساڵی حوکمڕانی داعش بۆ ژنان وەک چوار سەدە وابوو،لە ئەنجامی ئەو توندوتیژیی جەستەیی، دەروونی، کۆمەڵایەتییەی لەلایەن داعشەوە ڕووبەڕوویان بوونەتەوە، سڕینەوەی ناسنامەیان ئاسان نەبوو. لەدوای دامەزراندنی ڕێکخراو و حزبە سیاسییەکان ژنان توانیویانە ڕۆڵێکی باش بگێڕن بۆ ئەوان بەشداریکردن لە پارتە سیاسییەکان و بەشداریکردن لەم کارەدا خەون بوو، بۆیە ئێمە هەوڵدەدەین ژنان بگەڕێنینەوە بۆ جەوهەری ڕاستەقینەیان لە ڕێگەی تێکۆشانەوە، ڕزگارکردنیان لە پاشماوەکانی داعش، ئەو کەلتوورەی کە بەجێیان هێشتوە.

 

"ڕێڕەوی داعش هێشتا کۆتایی نەهاتووە"

بوشرا محەمەد، ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا وتی: پاش تێکشکاندنی داعش ژمارەیەکی زۆر بێوەژن و ژنانی ئازادکراو بە تەنیا ماونەتەوە، باسی گرنگی بەو ژنانە کرد، وتی "لە هەرێمەکەمان ژمارەیەکی زۆر ژن هەن کە مێردەکانیان لەلایەن داعشەوە کوژراون، ژمارەیەکی زۆر ژنیش ئازاد کراون. هاوکات لەو ماوە تاریکەدا هەندێک لە ئەندامانی داعش لەگەڵ ژنانی ناوچەکە هاوسەرگیریان کرد، دوای شکستیان بەجێیان هێشتن،کە  ژمارەیەکی زۆر بوون، تەمەنیان  ١٣ بۆ ١٤ ساڵان، ئێمەش لە ڕێگەی لیژنەی ئابوورییەوە چاودێری ئەو ژنانە دەکەین.

 

ئاماژەی بەخاڵێکی زۆر گرنگ کرد کە هاوسۆزی ژنانی سووریا بەهێزتر دەکات و وتی: بۆ ئەوەی ژنان لە دەوری دیدێکی هاوبەش یەکبگرن، ئێستا کار لەسەر کردنەوەی نووسینگەی کۆمەڵەی ژنانی زەنۆبیە دەکەین لە شارەکانی سووریا، بەڵام ناسەقامگیری لە وڵاتەکەدا، ئۆپەراسیۆنی ڕووخانی ئەسەد، هێرشەکانی هەتەشە بۆ سەر ژنانی عەلەوی، ئەو پێشێلکارییانەی ڕوودەدەن، پرۆسەی دامەزراندن قورس دەکات. بەڵام ئێمە بەرەو کردنەوەی نووسینگە لە سووریا هەنگاو دەنێین، چونکە ئامانج و داواکاری هەموو ژنان وەک یەکن.

 

پاشان شاندەکە چوو بۆ ئەنجومەنی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەگەڵ عەدالەت عومەر سەرۆکی ئەنجومەنەکە و نەیروز مسالم جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ژنان کۆبووەوە.

 

"هەتەشە هەمان بیروباوەڕ دەسەپێنێت"

عەدالەت عومەر دامەزراندنی کۆمیتەی ژنان و چالاکیەکانی پێناسە کرد وتی: "کۆمیتەی ژنان گرنگی بە کێشە و داخوازییە یاسایی، سیاسی،کۆمەڵایەتییەکانی ژنان دەدات  مافەکانی ژنان و منداڵان دەپارێزێت و یاسا دەردەکات کە مافەکانیان دەپارێزێت ،دادپەروەری کۆمەڵایەتی بەدی دەهێنێت. لە هەمان کاتدا چەمکە نەریتییەکان کە کاریگەری لەسەر ژنان و کۆمەڵگە هەیە لادەبات ،هەوڵ دەدات کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی لەسەر بنەمای ئازادی ژنان دابمەزرێنن، لێرە لە ڕەقە ژنان لەلایەن داعشەوە فرۆشراون ،کوژراون،دەستدرێژییان کراوەتە سەر، سوتێنراون و ئەمڕۆ ڕژێمی هەتەشە لە دیمەشق هەمان بیروباوەڕی داعش بەسەر سووریادا دەسەپێنێت، بۆیە یەکڕیزی ژنان زۆر گرنگە لە بەرامبەر حکومەتێک کە ناسنامە و مێژووی خۆی لەدەستداوە.

 

عەدالەت عومەر تیشکی خستەسەر کێشەی منداڵان و ژنانی داعش لە کامپەکانی هۆل و روج ،ئەو مەترسیانەی لەسەر هەموو جیهان دروستی دەکات، چەند خاڵێکی بۆ وەفدەکە ڕوونکردەوە ،وتی "ئەگەر کێشەی داعش و منداڵەکانیان بە ژنەکانیانەوە چارەسەر نەکرێت، داعش هەر لەوێ ناوەستێت، بەڵکو لە سەرانسەری جیهاندا بڵاو دەبێتەوە هەموو کەسێک بەرپرسیارە لە چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە. ئەو ژنانەی دەیانەوێت بۆچوونی خۆیان بگۆڕن سەردەبڕدرێن هەموو ساڵێک لەم کامپانە ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەن ،ژنانی ئێزدی ڕزگار دەکەن، ژنانی داعش تەنانەت دادگای شەریعەتی خۆیان دامەزراندووە ئەم کێشانە بۆ داهاتووی ژنان بە گشتی زۆر مەترسیدارن.

 

پاشان شاندەکە چوونە ئەنجومەنی ژنانی سووریا و لەگەڵ سوهێر سینوح، ئەندامی کۆمەلگەی هەماهەنگی ئەنجومەنی گشتی ژنانی سووریا و نەورۆز عەبدول ڕەحمان بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژنانی سووریا کۆبوونەوە ،باسی بارودۆخی ژنانی سووریا، ئەو ئاستەنگ و کێشانەی ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە کرد.

 

ژنانی سووریا پێویستیان بە چەترێک بوو بۆ بڵاوکردنەوەی بیرو بۆچوونەکانیان

نەورۆز عەبدول ڕەحمان وتی: پێویست بوو ئەنجومەنێکی گشتی کە ژنانی سووریا لەخۆ بگرێت و ببێتە قەڵغانێک بۆ ژنان ،لەسەر ئەم بنەمایەش ئەنجومەنی ژنانی سووریا دامەزرا و ئێستا ئۆفیسی ئەنجومەنی ژنانی سووریا لە دیمەشق کراوەتەوە."

 

سوهێر سنوح وتی کارەکانی ئەنجومەنی ژنانی سووریا لەم پرۆسەیەدا فراوانتر بوو، لیژنەی پەرلەمانی ئێمە ئێستا چاودێری پێشێلکارییەکانی ئەو ژنانە دەکات کە لە زیندانی سێدنایا دەستبەسەرکراون،لە بارودۆخیان،ئەو تاوانانەی بەرامبەریان ئەنجامدراوە، بەنیازین کۆنگرەی نیشتمانی بۆ ژنان ببەستین کە تایبەت بێت بە ژنان، ژنانی سووری دانیشتووی ئەوروپا دەتوانن بەشداری لە کارەدا بکەن. لە کۆنگرەکەدا باس لە بابەتەکانی پەیوەست بە جێبەجێکردنی دادپەروەری، لێپرسینەوە لە بکوژان و تاوانباران، پێگەی ژنان لە سووریا و چۆنیەتی بنیاتنانی سوریایەکی دیموکراتی و فرەیی دەکرێت.

 

سوهێر سنوح داوای پتەوکردنی پەیوەندییەکانی کرد لە داهاتوودا  بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی دەستیان هەبووە لە کوشتنی هەر ژنێک یان ژنێکی سووری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بدرێنە دادگا و دەستدرێژی دژی ژنان ڕابگیرێت.