"چالاکییەکانمان تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ ناوەستن"

ئەندامانی کۆنگرەی ستار لە عەفرین-شەهبا دووپاتیان کردەوە کە تا ئازادی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد دەستەبەر نەکرێت، چالاکییەکانیان ڕاناگرن.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- هەڵمەتی جیهانی بۆ ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد بە دروشمی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ کێشەی کورد" بە بەشداری زیاتر لە ٧٤ وڵات دەستی پێکرد. لە سەرتاسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاش، ڕێکخراو و دامەزراوەکان بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان چالاکی بەڕێوەدەبەن، ئەمەش لە کاتێکدایە زیاتر لە ٣٤ مانگە هیچ زانیارییەک لەبارەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە نازانرێت.

 

"ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی مرۆڤایەتییە"

فەریدە ئیبۆ، ئەندامی کۆنگرەی ستار لە عەفرین-شەهبا، لە بارەی ئازادی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانەوە وتی: لە چوارچێوەی هەڵمەتی ئازادی جەستەیی بۆ ڕێبەر ئاپۆ چەندین چالاکیی بەڕێوەچوو، ئێمەش وەک بزووتنەوەکانی ژنانی عەفرین و شەهبا بە کردار و کاردانەوە بەشداریمان لەم هێرشەدا کردووە و تا ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر نەکەین، هەرگیز چالاکییەکانمان ڕاناگرین، هەرچی داوامان لێبکرێت بۆ ڕێبەر ئاپۆ ئامادەین و هەرگیز تەسلیمبوون قبوڵ ناکەین، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی هەموو مرۆڤایەتی و کلیلی چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کۆتایی بە هەموو ئەو شەڕ و ململانێیانە دێت کە ڕوودەدەن، ئاشتی و ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەبێ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بەدی نایەت، بۆیە ساڵی ٢٠٢٤ ساڵی ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ و شوێنی چارەسەری هەموو گەلی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت.

 

"ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین"

گوڵێ محەمەد، ئەندامی کۆنگرەی ستار باسی لە پشتیوانی بەرخۆدان و مانگرتنی زیندانەکان بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد کرد و وتی: مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێکردووە، ئێمەش پاڵپشتی ئەمە دەکەین و تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر نەکرێت، چالاکی و کارەکانمان هەرگیز ناوەستن، دەوڵەتی داگیرکەری تورک گۆشەگیری بەسەر ڕێبەر ئاپۆدا دەسەپێنێت، ئەشکەنجەی ڕێبەر ئاپۆ هەموو یاسا و پێوەرە نێودەوڵەتییەکان تێدەپەڕێنێت، مەبەست لە گرتنی ڕێبەر ئاپۆ لە ناوبردنی گەلی کورد و سەرکوتکردنی ئیرادەیەتی، بەڵام هێزمان لە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ وەردەگرین، جارێکی دیکە بەڵێنمان بۆ ڕێبەر ئاپۆ نوێ دەکەینەوە کە هەرگیز بەرخۆدانمان ڕاناگرین تا ئەو لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد نەبێت.