بەهۆی کارەساتی سروشتییەوە لە بەڕازیل ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی گۆڕانکارییە سروشتییەکانەوە لە وڵاتی بەڕازیل چڕی باران بارین زیادیکردووە و داڕمانی قوڕ دروستبووە، بەو هۆیەوە ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

بەهۆی چڕی بارانبارینەوە لە ڕیۆ دی جانیرۆی پایتەختی بەڕازیل، داڕمانی قوڕ ڕوویداوە و لافاو دروستبووە، بەهۆیەوە  ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا، بەرپرسانی دەوڵەت ڕایانگەیاند، تیمەکانی ڕزگارکردن لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا وەڵامی ٨٥٠ پەیوەندیان داوەتەوە و توانیویانە ١٤٤ کەس لە ناوچە زیان لێکەوتووەکان بە سەلامەتی ڕزگار بکەن.

 

ڕێۆ دی جانیرۆ لە هەفتەکانی ڕابردوودا توشی گۆڕانی کەشوهەوا بووە و لە مانگی شوباتدا بەهۆی بارانبارین و داڕمانی قوڕەوە ٢٤٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، سەرۆکی شارەوانی ئاماژەی پێداوە کە لە ئەنجامی زیانەکانی لافاوەکەوە چەندین خێزان بێ ماڵ بوون و پێویستیان بە شوێنی مانەوە هەیە، بەهۆی داڕمانی قوڕەوە بەشەکانی شارەکە لە یەکترازاون و شەقامەکان هاتوچۆ تیایدا وەستاوە و لە چەندین ناوچەدا کارەبا بڕاوە.

 

لەو شارەدا لە ماوەی شەش مانگدا ڕێژەی بارانبارین ٣٢٢ ملیمەتر باران باریوە، لەو ماوەیەدا چەندین کەس گیانیان لەدەستداوە.

 

ت.پ