قەیرانەکانی سودان پچڕانی ئینتەرنێتیشی گرتەوە

بەهۆی بەردەوامی پێکدادانەکان لە نێوان سوپای سودان و هێزی پشتیوانی خێرا، سودان وردە وردە لە قەیرانی سەخت نزیک دەبێتەوە، ئەمەش ژیانی هاوڵاتیانی خراپترکردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە بەرواری ٦ی شوباتەوە تا ئێستا سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا ململانێیانە دەربارەی ئەوەی کام لایەن دەستپێشخەر بووە لە نەهێشتنی خزمەتگوازرییەکان و هێڵی ئینتەرنێت، لەم بارەیەوە ژووری فریاکەوتنی کەڵەکڵە، کە یەکێکە لە گەڕەکە نیشتەجێبوونەکانی دەکەوێتە باشووری ویلایەتی خەرتوم، ئەمڕۆ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: نزیکەی ١٤ ڕۆژە، هاوڵاتیان بەبێ هێڵەکانی پەیوەندی و ئینتەرنێت ژیان بەڕێدەکەن لە ناوخۆیی خەرتومی پایتەخت و چەندین ویلایەتی دیکەدا، بەهۆی نەمانی ئەو خزمەتگوزارییانەوە زیاتر لە ١٠ چێشتخانە کاریان وەستاوە، هەروەها زیان بە ٥٠ هەزار خێزانیش گەیشتووە و بە بێ شوێنی حەوانەوە ماونەتەوە، تەنانەت دەرمان و خۆراکی پێویستیشیان لەبەردەستدا نییە.

 

نەک تەنها خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بەڵکو ئەو مامەڵانەی لە ڕێگەی بانکیشەوە دەکرێت وەستاوە، بۆ دەستکەوتنی پارە و خەرجییەکانیان پشت بە بانکی ئۆنڵاین دەبەستن، لە کۆتایی بەیاننامەکەشدا، جەخت لەوە کراوەتەوە کە دۆخی سودان پێویستی بە هەوڵی ڕاستەقینە هەیە، پێویستە لایەنە جیاوازەکان بێنە دەنگ.