دانیشتووانی کامپی مەخموور سەختییەکانیان کردە باوەڕ و ئیرادە

ئامینە نێروەهی باسی لەوەکرد بەهۆی کۆچبەرییەوە ڕووبەڕووی هەموو جۆرە هێرشێکی دەوڵەتی تورک و پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە بوونەتەوە، بەڵام دانیشتوووانی کامپی مەخموور بە ئیرادە و باوەڕەوە درێژەیان بە خەباتی خۆیان داوە.

بەرژین کارا

 

مەخموور- دانیشتووانی کامپی ئاوارەکانی مەخموور کە لە ساڵانی نەوەدەکانەوە لە کۆچبەریدا تیایدا دەژین، بە خەبات و خۆڕاگری خۆیان جێپەنجەی خۆیان لەسەر لاپەڕەکانی مێژوو بەجێهێشت و هەنگاو بە هەنگاو هەر زەوییەک کە پێیان دەخستە سەر، هەموو ناوچەیەک کە تێیدا تێدەپەڕین بە خەباتیان ڕەنگڕێژیان دەکرد.

 

ئەمینە نێروەهی، لە منداڵیدا گوندەکەی بەجێهێشتووە و کۆچبەر بووە، باسی لەو سەختیانە کرد کە بەهۆی کۆچ و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و خیانەتەکانی پەدەکەوە ڕووبەڕووی بوونەتەوە و وتی: من تەمەنی منداڵیم وەک پەنابەر بەسەر بردووە، من زۆر گوندەکەمم نەبینیوە، دوای وێرانبوونی گوندەکەمان، باوکمم نەبینی، چووینە شارەکان و دواتر چووینە عێراق، کاتێک لە گوند بووین پێیان گوتین یان دەبنە پاسەوان یان دەڕۆن، خێزانەکەم پاسەوانەکەیان قبوڵ نەکرد و گوندەکەیان بەجێهێشت، دواتر گوندەکانی ناوچەی گابار لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە وێران کران، دوای ئەوەی هاتین بۆ باشوور و پەدەکەش هەمان فشاری خستە سەرمان، گەلەکەمانیان کوشت، دەستگیریان کرد، ئەشکەنجەیان دا و هەموو شتێکیان برد و هیچیان بۆ نەهێشتینەوە، لە هەموو ناوچەیەک کە ئێمە لێی نیشتەجێ بووین، چەند مانگێک گەمارۆیان بەسەرماندا دەسەپاند، ئەتروش شوێنێکی زۆر خۆش بوو، بەڵام نەیانهێشت بژین و لەوێش هەمان فشاریان خستە سەرمان.

 

"پێشتر بەڕوومان دەکوڵاند و دەمانخوارد"

ئەمینە نێروەهی باسی لە دۆخی کۆچبەری کرد و وتی: بیرمە کاتێک لە دۆڵی قیامەت بووین کاتێک گەمارۆیان بەسەرماندا سەپاند، هیچمان نەبوو، تەنها هەندێک بەڕوو هەبوون کە ئێمە کۆیان بکەینەوە و بیخۆین، هەرگیز لەبیرم ناچێت منداڵێک هەبوو پارچە نانێکی پێدا، دایکی ئەوەندە دڵخۆش بوو نەیدەزانی چی بکات. چونکە زۆر ئازاری هەبوو و منداڵەکەی چەندین ڕۆژ لە برسێتیدا بوو، لەو کاتەدا خەڵکەکەمان نانەوشکەی ئاژەڵەکانیان دەهێنا و تەریان دەکرد و دەیاندا بە منداڵەکان تا بمێننەوە لە ژیاندا.

 

"ئەگەر ئیرادە نەبێت، مرۆڤ ناتوانێت بژی"

ئەمینە نێروەهی باسی لە ئیرادەی گەل کرد و وتی: دوای ئەوەی هاتینە کامپی مەخموور کە جگە لە خۆڵ هیچی تری تێدا نەبوو، کە خۆڵ بەرز دەبووەوە نایلۆنی چادرەکەمان لادەبرد، هەزاران دوپشک لەژێریدا دەردەکەوتن، چەندین کەس بەهۆی دوپشکەوە گیانیان لەدەستدا، بەو ئاوەی لە کانیاوی گەرمەوە دەمانهێنا، خشتی گڵینمان دروستکرد و ماڵی خۆمان دروستکرد. سەیرمان دەکرد تەنانەت بوتڵێکی ئاویشمان نەبینی. ژیانمان لە مەخموور پڕ بوو لە سەختی. بەڵام ئێمە ئیرادەی خۆمان لەو سەختییانەوە وەرگرت، گوندەکەمان سووتا، بەڵام خەڵک بە ئیرادەی خۆیان گەشەیان کرد و لەسەر پێی خۆیان وەستان. چونکە ئەگەر ئیرادە نەبێت، مرۆڤ ناتوانێت بژی.

 

"خوێندن و پەروەردە لە هەموو شتێک گرنگترە"

ئەمینە نێروەهی ئاماژەی بەوەدا کە پەروەردە لە هەموو شتێک گرنگترە بۆ خەبات و گەشەپێدان و دەڵێت: نەچوومە قوتابخانە، دایکم پێی وتم بڕۆ بەڵام نەچووم، ئێستا زۆر بەداخم کە نەمخوێندەوە، من ناتوانم هیچ بخوێنمەوە، بۆیە داوای یارمەتی لە منداڵەکانم دەکەم و هەمیشە بە منداڵەکانم دەڵێم لە قوتابخانە بخوێنن، چونکە خوێندنەوە لە هەموو شتێک گرنگترە.

 

لە کۆتاییدا وتی: کە تاکە هیوا و خواستم بۆ داهاتوو یەکگرتوویی گەلی کوردە و تا سەرکەوتن درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین.