زیندانیانی سیاسی لە تاران بانگەوازییەکیان لە بارەی پەخشان عەزیزییەوە کرد

زیندانیانی سیاسی ئەنیشا ئەسعەد ئیلاهی و هوار نیکبەخت ڕایانگەیاند کە پێویستە پەخشان عەزیزی بپارێزرێت و پێویستە هەمووان یەکبگرن لە هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدان.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ٨ی کانوونی دووەم پارێزەری زیندانی سیاسیی پەخشان عەزیزی، ئەمیر ڕەیسیان، ڕایگەیاند کە دادگای باڵای ئێران سزای لەسێدارەدانی بەسەر پەخشان عەزیزیدا پەسەند کردووە، هەروەها باسی لەوەش کرد کە ئەو بەڵگەنامانەی کە بۆ بەرگریکردن لە پەخشان عەزیزی پێشکەشیان کردبوو، لەلایەن دادگاوە ڕەتکراونەتەوە. لە بەرامبەردا دژایەتی بۆ سزای لەسێدارەدان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر دەبێت.

 

ژنە زیندانییە سیاسییەکانی زیندانی ئێڤین، ئەنیشا ئەسعەد ئیلاهی و هوار نیکبەخت، دژی پشتڕاستکردنەوەی سزای لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی نامەیەکیان بڵاوکردەوە.

 

"پێویستە پەخشان عەزیزی بپارێزین"

لە نامەکەی ئەو دوو ژنە زیندانییەدا هاتووە؛ "پەخشان عەزیزی وەک شیعرێکی نوێ وایە و ئەوەندە کاریگەرە، پێویستە پەخشان عەزیزی بپارێزین و ئەمە وەک ئەرکی مێژوویی خۆمان ببینین، پێویستە هەموو هێزە سیاسییەکان بیر لەوە بکەنەوە کە ئایا ئەم سزایە بەڕاستی دادپەروەرە یان نا، لەبەر ڕۆشنایی سزای لەسێدارەدان، پێویستە چالاکوانانی مافی مرۆڤ هەنگاوی جددی بنێن بۆ ڕاگرتنی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی".