سەبا کوردئەفشاری بە مۆڵەتی پزیشکی سەربەست کرا
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ئاب، چالاکوانی مەدەنی سەبا کوردئەفشاری بۆ وەرگرتی چارەسەری پزیشکی لە زیندانی قەرچک بە مۆڵەت سەربەست کرا.
ناوەندی هەواڵ
بەپێی میدیاکانی مافی مرۆڤ، سەبا کوردئەفشاری چالاکوانی مەدەنیی، لە زیندانی قەرچک دەستبەسەر کراوە، دوای ئەوەی ئێوارەی دوێنێ ١١ی ئاب، تاقیکردنەوەی ڤایرۆشی کۆرۆنای بە ئەرێنی ڕاگەیاندرا، بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ بە مۆڵەت سەربەست کرا.
لە ٣ی نیسانی ئەمساڵدا، سەبای چالاکوانی مەدەنی بە تۆمەتی دژ بە حیجابی زۆرەملێ، دەستگیرکرا و بە کەفالەت ئازادکرا، بەڵام دوای هەفتەیەک و لە ١٠ی نیساندا گەڕێندرایەوە بۆ زیندانی قەرچک لە وارامین، ئێستاش بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە مۆڵەت سەربەست کرا.
ت.پ