"کاریگەری قسەی ڕق و کیناوی لەسەر ژنان"
لە غەزە ژنان لە جەختیان لە پێویستی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری دیجیتاڵی و پاراستنی ژنان لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەراسانکردن و ڕەخنەی نەرێنی کردەوە، هەروەها جەختیان لەسەر گرتنەبەری ستراتیژییەکی هەمەلایەنە کردەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هاندانی سیاسی لە دژی ژنان
نەغم کەراجە
غەزە- ڕێکخراوە فەڵەستینییەکان کۆنفرانسێکیان سازکرد کە تیایدا باس لەو توندوتیژیانە کرد کە لە ژێر ناوی ئازادی بیروڕا بە قسە بەرامبەر ژنان ئەنجامدەدرێت و کاریگەرییەکانی لەسەر ژنان دەردەکەوێت، کە تیایدا پێداچوونەوە بە کۆمەڵێک توێژینەوە و شایەتحاڵی ڕاستەوخۆی کەرتی ڕۆژئاوا و کەرتی غەززە کرا.
بەڕێوەبەری دامەزراوەی فەڵەستینی، وەفا عەبدولڕەحمان، لە میانی کۆنفرانسەکەدا کە دوێنێ سێشەممە ٢١ی شوبات، لە ژێر دروشمی “قسەی گەنجان و ڕق و کینە، سەرچاوەی قەیران و میکانیزمەکانی ڕووبەڕووبوونەوە” بەڕێوەچوو.
وەفا عەبدولرەحمان وتی: " قسەی ڕق و کینە یارمەتیدەربووە لە بڵاوبوونەوەی گۆشەگیری و توندوتیژی بە هەموو جۆرەکانیەوە بەتایبەتی بەرامبەر ژنان، وەک زۆرینە ڕەخنەی لێدەگرن و پێشێلکاریەکان لە ژێر ناوی ئازادی بیروڕا ئەنجامدەدرێت، کە ئێمە شاهیدی زیادبوونی دووبارەبوونەوەی ناکۆکی و توندوتیژی کۆمەڵایەتی بووینەتەوە، هۆشیارکردنەوەی خەڵک گرنگە لە کاریگەرییەکانی ئەم وتارە و مەترسییەکانی لەسەر تاک و کۆمەڵگە، پێویستی کۆمەڵگە پەروەردەبکرێت لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن بەتایبەتی بەرامبەر بە ژنان."
لەکاتێکدا بەسینا سەفارینی چالاکوانی مافی مرۆڤ، لە توێژینەوەکەیدا باسی لە کاریگەری قسەی ڕقاوی لەکاتی قەیرانەکاندا کردووە، وەک قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ساڵی ٢٠٢٠ و وتی: " کاریگەری بەهێزکردنی ئەو وتارانەی ئاراستەی ژنان دەکرێت زۆر گرنگە، قسەی ڕقاوی کە ئاراستەی ژنان دەکرا ئاسانکاری بۆ ڕوودانی توندوتیژی دەکرد."
لە کاتێکدا توێژەر، وەعد عەسیدە، نیشانی دا کە کۆمەڵگەی فەڵەستینی بووەتە قوربانی ئەو توندوتیژییانەی بە قسە ئەنجامدەدرێت، بە جۆرێک ژنان لە ڕێگەی دابونەریت و نا یەکسانی لە میرات ڕووبەڕووی نا دادپەروەری دەبنەوە.
نیلی میسری، چالاکوانی کۆمەڵایەتی بۆچوونی خۆی لەسەر قسەی ڕق و کینەیی دەربڕی کە ئاراستەی ژنان دەکرێت و وتی: " ژنان بە چەندین شێوە بەرکەوتەی قسەی ڕق و کینە دەبن، چ ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ، وەک ڕەخنەگرتن لە دەرکەوتنیان، سروشتی کارەکانیان، شێوازی بیرکردنەوەیان و ڕەخنەیان لێدەگیرێت ئەمەش کاریگەری نەرێنی لەسەر ژنان دروست دەکات."
وەردە شانتی چالاکوانی مافی مرۆڤ، وتی: " ژن بەشێکی دانەبڕاوە لە گەلی فەڵەستین، بەڵام ڕوانگەیەکی نەرێنی هەیە کە لەسەر بنەمای دابونەریت دامەزراوە و پاساوی توندوتیژی بۆ ژنان لەگەڵ دابونەریتی کۆمەڵایەتییە و نۆرمەکانی ئەو ژینگەیە کە تێیدا دەژین، بۆیە بۆمان دەردەکەوێت کە قسەی ڕقاوی کاریگەری و ڕێژەی جیاوازی هەیە بەپێی ئەو ژینگەیەی کە ژنان لێی دەژین."
ئاماژەی بەوەشکرد، ژنان و کچانی خاوەن پێداویستی تایبەت، بەتایبەتی، زۆرترین بەرکەوتەی قسەی ڕق و کیناوی دەبنەوە، بەو پێیەی ڕووبەڕووی کۆمەڵێک ئاستەنگی و سەختی دەبنەوە، بەتایبەتی لەکاتی گەڕان بەدوای هەلی کاردا کە دەرفەتەکانی بەردەمیان زۆر کەمە و بە تێڕوانینی بەزەییەوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، وەردە کە خۆی ژنێکی کەمبینە وتی: " بە مەبەست یان بەبێ مەبەست، توڕەیان دەکردم، بەڵام ئەم ڕووداوانە وایان لێکردم کەسێکی سەرکەوتوو و کاریگەر بم و کۆڵنەدەم لە هەوڵدان، داوا لە چالاکوانانی سۆشیال میدیا دەکەم کە دەنگ بەرز بکەنەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی قسەی ڕق و کیناوی، جگە لە جێبەجێکردنی هەڵمەتەکانی فشار و داکۆکیکردن بۆ سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی."
لای خۆیەوە توێژەر زەریفە حەسەن دەڵێت، "قسەی ڕق و کینەی سیاسی کاریگەری زۆری لەسەر ژنان هەیە، بەو پێیە وایان لێدەکات لە بەشداریکردنی سیاسی بکشێنەوە و هەڵوێستی بڕیاردانیان نەمێنێت، و لە کایە و پۆستە گرنگ و بڕیاردەرەکان ڕۆڵیان لاوازببێت."
ڕوونیشیکردەوە، کاتێک قسەی ڕق و کینە سیاسی ژنانی سیاسی دەکاتە ئامانج، کاردەکات بۆ دوورخستنەوەیان لە گۆڕەپانەکە بە چەندین هاشتاگی وەسفکردنیان، بەپێی ئەو دابونەریتانەی کە نزیکەی ٪٧٠ کۆمەڵگە پەیڕەوی لێدەکەن، لەنێویاندا هەراسانکردن و ڕەخنەگرتن لەسەر بچووکترین وردەکارییەکان کە ژنان ئەنجامی دەدەن.
لەبارەی دروستکردنی ڕێگاچارە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قسەی ڕق و کینە کە ئاراستەی ژنان دەکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد، " تا ئێستا هیچ میکانیزمێک نییە بۆ دوورخستنەوەی ژنان لە قسەی ڕق و کینە، بەتایبەتی سیاسی، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ڕەگێکی قووڵی لە کۆمەڵگەکاندا داکوتاوە، میکانیزمەکان لە پەروەردەی سەرەتایی خۆیاندایە و توانای جیاوازیکردن لە نێوان قسەی ڕقاوی و ئازادی ڕادەربڕین و زیادکردنی متمانە بەخۆبوونیان."
لای خۆیەوە ئەکادیمیست حەنین حەجی ڕوونی کردەوە کە کۆمەڵگەی فەڵەستینی بووەتە قوربانی قسەی ڕق و بەگشتی ژنانی فەڵەستینی بەبێ ئەوەی کارێکی هەڵە ئەنجام بدەن، گۆشەگیردەکرێم و ئازار دەدرێن، بەڵام لەبەرئەوەی ساڵانێکی زۆرە لە ژینگەیەکدان کە گوێڕایەڵی دابونەریتە بەسەرچووەکانن، بەڵام گەشەسەندنی تەکنەلۆژیا یارمەتی بڵاوبوونەوە و زیادبوونی داوە.
وە دۆسیەی کوشتنی ئەو ژنە گەنجە بەناوی ئیسرا غەریب لە ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن بنەماڵەکەیەوە بە بیانووی شەرەفەوە پێداچوونەوەی بۆ کرا، بەو پێیەی دۆسیەکە ڕای گشتی بەرزکردەوە و جەنجاڵی لەسەر سایتەکانی پەیوەندیکردن دروستکرد، ڕاستی جۆرێکە لە ڕق و کینە قسەکردنێک کە مەترسیدارە بۆ کۆمەڵگە
حەنین حەجی ئاماژەی بەوەشدا کە بەرەنگاربوونەوەی قسەی ڕق و کینە لە ناو کۆمەڵگە پێویستە، چونکە هاندەری توندوتیژی دژی ژنان و زیادکردنی توندوتیژییە، ئەمە جگە لە زیادبوونی کێشە خێزانییەکان و بەرزبوونەوەی ڕێژەی جیابوونەوە.