دادگا سیبێل تەکینی دەرهێنەر بێتاوان دەکات

دەرهێنەری دۆکیۆمێنتاریی، سیبێل تەکین بە تۆمەتی ئەندامبوون لە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی، دەستگیرکرابوو، بێتاوانی دەرچوو.

ناوەندی هەواڵ

 

دادگای سزادان بۆ سیبێل تەکین، لەسەر ئەو دۆسیەیەی لە دژی تۆمارکرابوو، بەڕێوەچوو، ئەو سینەماکارە بە تۆمەتی "سەربە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی"، لە ئەنجامی وێنەگرتنی فیلمی دیکۆمێنتاریی "ژیان لە تاریکیدا دەست پێدەکات"، تاوانبار کرابوو.

 

سیبێل تەکین و پارێزەرەکانی بەشداری دانیشتنەکەیان کرد، دادگاییەکەی لە دادگای باڵای تاوانەکانی ٢٦ لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، ئاماژەی بەوەشکرد دەربارەی ئەو  بەڵگەنامانەی بەدەستی هێناوە هیچ لێدوانێکی نییە و بەو پێیەش  بەرامبەر بە دادگا بێتاوانی خۆی ڕاگەیاند.

 

سیبێل تەکین ناسراو بە "بیرەوەری شار" لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ بەهۆی فیلمێکی دیکۆمێنتارییەوە دەستگیرکرا، هەندێک لە کەرەستەکانی وەک کۆمپیوتەر و دیسکەکانی فیلمە دیکۆمێنتارییەکە، کامێرایەک و هەندێک کتێبیش دەستی بەسەردا گیرا.