ژنانی وان بۆ پرۆسەی ئاشتی داوای هەنگاوی بنچینەیی لە تورکیا دەکەن

ژنانی شاری وان لە باکووری کوردستان بە کۆی دەنگ هاوڕان لەسەر ئەوەی کە کورد چەندین دەستپێشخەری بۆ پێشخستنی پرۆسەی ئاشتی و دامەزراندنی کۆمەڵگەی دیموکراتیک پێشکەش کردووە، لە کاتێکدا تورکیا هیچ هەنگاوێکی بنچینەی نەناوە.

مەميهان هیلبين زەيدان

 

وان-ساڵ و نیوێک بەسەر دەستپێکردنی "پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"دا تێپەڕیوە و هەر لەسەرەتاوە هیوایەک لەسەر پێشکەوتنی یەکتر بەسترابووەوە کە متمانەی نێوان هەردوولا پتەوتر بکات، بەڵام ئەو هەنگاوە بەرجەستە و یەک لە دوای یەکانەی کورد بۆ زیندووکردنەوەی پرۆسەکە و پێدانی زەبری ڕاستەقینەی گرتوویانە بەر، بە هیچ کردەیەکی بنچینەی دەوڵەتی تورکیا بەرەوڕوو نەبووەتەوە، ئەمەش هەستێکی گشتی دروستکردووە کە دەوڵەت بەپێی ڕۆحی پرۆسەکە یان پێداویستییەکانی مامەڵە ناکات.

 

ئەمڕۆ گەلان پێیان وایە بەردەوامیی دروستی پرۆسەکە پێویستی بەوەیە دەوڵەتی تورکیا هەنگاوی ڕوون و بوێرانە بنێت کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی ڕاستەقینە بە ئاشتیەوە بێت، لە کاتێکدا، دەوڵەت هیچ هەنگاوێکی نەناوە کە وەڵامێکی ڕاستەوخۆ بۆ ڕێڕەوی ئێستا پێکبهێنێت، بەڵام بەرچاوترین داواکاری و یەکێک کە بە مەرجێکی بنەڕەتی بۆ بوژاندنەوەی پرۆسەکە دادەنرێت، وەک "مسۆگەری ئازادیی دەستگیرکراوەکان" دەمێنێتەوە، لە پێشەنگی نێوانیاندا ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

 

ئەم هەنگاوە، لە ڕوانگەی زۆر کەسەوە، تەنها ڕێکارێکی یاسایی یان سیاسی نییە، بەڵکو کلیلی دووبارە بونیادنانەوەی متمانە و کردنەوەی دەرگایە بۆ قۆناغێکی نوێ و جددیتر و قووڵتر لە پرۆسەی ئاشتیدا.

 

"لەو کۆمەڵگەیانەدا کە توندوتیژی پەرەدەستێنێت، ژنان باجەکەی دەدەن"

مێریەم ئۆلوتکین باس لەوە دەکات، کە کورد هەنگاوی پێویست بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامیی ئەم ڕێبازە ناوە، هەروەها ژنان یەکەم کەسن کە باجەکەی دەدەن کاتێک توندوتیژی پەرەدەسێنێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کاریگەرییەکانی پڕۆسەی وەستانی ئاشتی و داڕمانی کۆمەڵگەی دیموکراتی ئێستا لە هەموو شوێنێکدا هەست پێدەکرێت، تەنانەت لە زانکۆکانیشدا، بەردەوامبوونی ئەم دۆخە هەڕەشە لە داهاتووی هەردوو گەنج و ژنان دەکات.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە هەنگاوی بەپەلە و پێویست لە ئەستۆی دەوڵەتی تورکیادایە، و دەبێت دەستبەجێ بە هەنگاو بنێت کە متمانە بۆ پرۆسەکە بگەڕێنێتەوە.

 

سەبارەت بە سورەیا یارەشلی ئاماژەی بەوەدا، کە گەلی کورد لە ماوەی ساڵ و نیوێکی ڕابردوودا بەشداری خۆی کردووە و "لایەنی بەرامبەر تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی جدی و بەس نەنراوە.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئەوەی ئەمڕۆ خەڵک چاوەڕێی دەکەن "هەنگاوێکی ڕوونە"، بەتایبەتی سەبارەت بە "ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی"، بە هەنگاوێکی سەرەکی دەزانێت بۆ زیندووکردنەوەی پرۆسەکە و پێدانی زەبری نوێ.

 

"ناکرێت زیندانەکان پڕبکەیتەوە لە زیندانی سیاسی و دواتر چاوەڕێی برایەتی بکەیت"

یاسمین بایت وتی: تا هەنگاوی بەرجەستە و ڕاستەقینە نەنرێت، بەردەوامین لە خەبات و تێکۆشان، هەروەها بوونی ئەوان لە شەقامەکاندا پەیامێکی ڕوونە کە "گەلی کورد بوونی هەیە و ناسڕدرێتەوە".

 

دووپاتی کردەوە، کە داننان بە بوونی ئەم گەلە دەبێت هەنگاوی یەکەم بێت لە هەر پرۆسەیەکی سیاسی جددیدا، هەروەها دەبێت دەستبەجێ ئەو سیاسەتانەی توندوتیژی و چەوساندنەوە کە دژ بە گەلی کورد پراکتیزە دەکرێن ڕابگرن، بەڵام دەوڵەتی تورکیا لەبری ئەوە سووتەمەنی پێدەدات، دەبێت ڕووبەڕووی ئەو سیاسەتانە ببێتەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی پێویستییەکی دڵنییایە ئەگەر دەوڵەت بەڕاستی خەمی ماف و ئازادییەکانی هەبێت، ئەم زیندانیانە زیانیان بە کەس نەگەیاندووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە زیندانەکاندا خەفەتبار دەبن لە کاتێکدا زۆرێک لە بکوژان و دەستدرێژکاران بە ئازادی دەسوڕێنەوە.

 

دووپاتکردەوە، دەوڵەت نابێت لەو دەنگانە بترسێت کە داوای مافەکانیان دەکەن، بەڵکو مسۆگەری ئازادییان بکات، ناتوانین باسی پێکەوەی بکەین لەکاتێکدا زیندانەکان پڕن لە زیندانی سیاسی.

 

"پێویستە دۆخی یاسایی ڕوون بکرێتەوە"

ئەڤین کەراهان، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی شاخ ڕایگەیاند، بەردەوامی پرۆسەی ئاشتی پێویستی بە هەنگاوێکی ڕوون و بەپەلە هەیە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە،  خاڵی دەستپێکی ڕاستەقینەی هەر پێشکەوتنێک لە "مسۆگەریکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پێناسەکردنی یاسایی پێگەی، بەمەش کۆتایی بەو ناڕوونییە دێت کە ڕێگری لە پرۆسەکە دەکات.

 

زەلال ئەرتوغ جەختی لەوەکردەوە، کە پڕۆسەی ئاشتی ناتوانێت زیاتر بە وەستان بمێنێتەوە، هەروەها زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر دەستیپێکردووە و کاتی ئەوە هاتووە هەنگاوی بنچینەی بگیرێتەبەر.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، خەڵک چیتر شەڕیان ناوێت بەڵکو ئاواتەخوازی "ژیانێکی شکۆمەندانە کە بە یەکڕیزی تایبەتمەند بێت" و هەر دواکەوتنێک ئازارەکانی کۆمەڵگە قووڵتر دەکاتەوە و هیوای ئاشتی تێکدەدات.

 

“پێویستیەکان بدرێت بە دەستگیرکراوانی نەخۆش”

شەڤین پۆلات، هاوسەرۆکی دەم پارتی لە ڕیا ئارموش ڕایگەیاند، گەلی کورد ساڵانێکە خەبات دەکات بۆ ئەو ئاشتییەی کە تامەزرۆییەتی، ئەوەی دەیەوێت ئەنجامی بەرجەستەیە، نەک تەنها بەڵێنی مایەپووچ، پرۆسەکە ساڵ و نیوێکە بەردەوامە، لەگەڵ ئەوەشدا "دەوڵەت یەک هەنگاوی نەناوە" کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونێکی ڕاستەقینە بێت بە ئاشتی.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هەنگاوی بنچینەی و بەپەلە" کە دەبێت بگیرێتەبەر، یەکەمایەتیکردنی دەستگیرکراوانی نەخۆشە، هاوکات لەگەڵ مسۆگەریکردنی "ئازادی زیندانیانی سیاسی"، هەر قسەیەک لەسەر ئاشتی بێواتایە، کاتێک زیندانەکان پڕبن لە کەسانێک کە بەهۆی بۆچوون و هەڵوێستە سیاسییەکانیانەوە دەستگیرکراون.