روکسەن محەمەد: لە داهاتوودا کۆبوونەوە لە نێوان ئێمە و حکومەتی کاتیدا ئەنجام دەدرێن

روکسەن محەمەد، وتەبێژی یەپەژە لە بارەی ئینتێگراسیونی دیموکراتیکەوە دوا و دیاری کرد، کە لە مانگی نیساندا دیدارێکی فەرماندەیی یەپەژە لەگەڵ وەزیری بەرگریی سووریادا ئەنجام دراوە، لێ هەتا ئێستا هیچ وەڵامێکی فەرمی نەدراوەتەوە

نەغم چاچان

حەسەکە – ١٤ ساڵە یەپەژە هێزی سەربازیی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە. شەڕڤانانی یەپەژە بەشدار بوون لە چەندین شەڕ و ئۆپەراسیۆندا و کاریگەرییەکی گەورەیان لەسەر بارودۆخی سووریا دروست کرد، لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٦دا رێککەوتنێک لە نێوان قەسدە و حکومەتی کاتیدا واژۆ کرا.

 

لە رێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەمدا قۆناغێکی نوێ دەست پێ کرد، کە ئەویش پرۆسەی ئینتێگراسیون لە نێوان دەزگاکانی خۆبەڕێوەبەری و دەزگاکانی حکومەتی کاتیی سووریادا بوو، یەکێک لەو خاڵانەش ئەوە بوو کە قەسدە ببنە بەشێک لە سوپای سووریا، لێ پرسی یەپەژە وەک یەکێک لە پرسە هەستیار و ئاڵۆزەکان دەبینرێت. حکومەتی کاتی سووریا ڕەت دەکاتەوە ڕێگە بدات هیچ هێزێکی سەربازیی سەربەخۆ، بەتایبەتیش سوپایەکی ژنان، لە دەرچووەی چوارچێوەی سوپای فەرمیدا بمێنێتەوە.

 

لە هەمان کاتدا یەپەژە ڕۆڵی خۆی وەک هێزێکی پاراستنی ژنان دەپارێزێت، لەبەر ئەوەی لە ساڵانی شەڕدا، بەتایبەتی لە روبەڕوبوونەوە لەگەڵ داعش و پاراستنی ئەو ناوچانەی کە تێیدا کاریان کردووە، ڕۆڵێکی گرنگی گێڕاوە. هەروەها کە بوونیان تەنها لە باری سەربازیدا سنوردار نییە، بەڵکو بەشداریی ژنان لە ئاسایش و کۆمەڵگەشدا ئامڕاز دەکات، داهاتووی یەپەژە بە سروشتی پرۆسەی ئینتێگراسیون و ئەو مسۆگەریانەی کە لە قۆناغی داهاتوودا پێشکەش دەکرێن، بەستراوەتەوە.

 

دوای دەستپێکردنی پرۆسەی ئینتێگراسیون، چەندین گفتوگۆ لە بارەی داهاتووی یەپەژە دەکرێن، بۆ زانیاریی ڕوونتر پەیامنێری ئاژانسەکەمان لەگەڵ ڕوخسەتن محەمەد وتەبێژی یەپەژە دیدارێکی ساز کرد.

 

روکسەن محەمەد ئەوەی خستە ڕوو، کە یەپەژە بە تێکۆشانی خۆی بۆ ژنان مێژوویەکی نوێی نووسیوە و قسەکانی بەم جۆرە دەست پێ کرد: لە سەر دامەزراندنی یەپەژە ١٤ ساڵ تێپەڕی، یەپەژە ئیتر بۆتە ژیان، لە هەمان کاتدا سێستەمێکی نوێی لەگەڵ خۆیدا دابمەزراند و لە مێژووی ژناندا قۆناغێکی نوێ دەست پێ کرد، چەندین ژنی تێکۆشەر هەن کە ناویان لە مێژوودا دێت، لێ بە یەپەژە قۆناغێکی نوێ دەست پێ کرا، وەک هێزێک لە بوارە کۆمەڵایەتی، بیردۆزی، سەربازی و لە هەموو بوارەکاندا، بە بنەماکانی هەبوو ئێمە توانیمە سیستمێکی ڕوون بونیات بنێین و بچینە ناو کۆمەڵگەوە.

 

یەپەژە ناسنامەیەکی دابمەزراند

روکسەن محەمەد ئاماژەی بەوە دا، کە یەپەژە لە هەموو بوارێکی ژیاندا تێیکۆشاوە و وتی: تێکۆشانی یەپەژە تەنها تێکۆشانێکی سەربازی نییە، بەڵکو تێکۆشانێکی کۆمەڵایەتی، سیاسی، چاند و مرۆییە، لەبەر ئەوەی بە یەپەژە ژنان بوونە خاوەن ئیرادە، خاوەنی خاک و کۆمەڵگەی خۆیان دەرکەوتن. یەپەژە ناسنامەیەکی دابمەزراند، تایبەتمەندیی زۆر بە نرخ و چەسپاو لەگەڵ خۆیدا دابمەزراند، لەم پرۆسەیەدا هەوڵەکانی ئێمە ئەوەیە کە لەسەر ئەو بنەمایەی کە لە سووریای نوێدا دروست بووە، چۆن مێژووی درێژخایەن و میراسی بە نرخی یەپەژە لە بواری یاساییدا مسۆگەر بکەین.

 

یەپەژە چەترێکی سەربازییە بۆ هەموو ژنان.

روکسەن محەمەد دەستنیشانی کرد، که تێکۆشانی بەڕێوەچوو تەنها بۆ ڕۆڵی یەپەژە نییە، بەڵکو بۆ ڕۆڵی گشتیی ژنان لە سووریای نوێدایە و وتی: کاتێک باسی یەپەژە دەکرێت، باسی بوون و ناسنامەیەک دەکرێت، لەبەر ئەوەی یەپەژە دۆزێکی دەرخستە پێش، تێکۆشان لەسەر ئەم بنەمایە بەڕێوە دەچێت، کاتێک ئێمە دەڵێین ڕۆڵی یەپەژە لە سووریای نوێدا، ئەمە بەو واتایەیە کە ژنان بە گشتی چی ڕۆڵێک بگێڕن، هەروەها یەپەژە بۆ تێکۆشانی تێکڕای ژنان چەترێکی سەربازییە، هەروەها بوو بە زەمینەیەک بۆ ئەوەی ژنان تێکۆشانی خۆیان بە شێوازێکی دادپەروەرانە و یەکسان بەڕێوە ببەن، لە هەمان کاتدا بۆ ئەوەی لە هەموو بوارێکدا ژنان بتوانن بە مێشک، تێڕوانین و ستراتیژی خۆیان تێکۆشانی خۆیان بەردەوام بکەن.

 

روکسەن محەمەد وتی: ژنان و یەپەژە بەیەکەوە گرێدراون و لەیەکتر جیا ناکرێنەوە، ئینتێگراسیونی دیموکراتیک لە ڕێگەی هاوکاری ڕاستەقینەی ژنانەوە بونیاد دەنرێت و بەدی دێت، ڕژێمی بەعس نزیکەی ٦٠ ساڵ بوونی ژنانی قبوڵ نەکرد،

ئەم دۆخە و ڕەتکردنەوەی ژنان نابێت لە سوریای نوێدا دووبارە ببێتەوە، ئەگەر خواستی هاوبەشمان بونیادنانی سوریایەک بێت کە نوێنەرایەتی هەموو مۆزایکەکانی بکات، ئەوا حکومەت دەبێت ژن لە نێو ئەندامەکانیدا قبوڵ بکات، پێگەی فەرمی ژنان لە دەستووردا بە بڕیاری ڕوون جێبەجێ بکرێت. لە هەمان کاتدا ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەزانن چۆن شەڕ بکەن و مافەکانیان دەستەبەر بکەن.

 

بە شۆڕش ناسنامە، زانابوون و زانستێکی سیاسیی ژنان دروست بوو

روکسەن محەمەد سەرنجی خستە سەر گرنگیی سوپای ژنان لە سووریادا و وتی: لەشکرێکی نوێ، سیستەمێکی نوێ دەبێت ژنانیش لەخۆ بگرێت، هەروەها دەبێت بوونی ژنان لە سوپایەکی نیشتمانیدا یەکلاکەرەوە بێت،

چونکە یەپەژە بۆتە ناسنامەی هەموو ژنان و سەرەتاییترین پێگەی کۆمەڵگە لەگەڵ شۆڕش شوناس و زانستی سیاسی ژن دروست بوو، سوریای نوێ بەبێ بەشداری ژنان لە سیاسەت و یاساکاندا بونیاس نادرێت، سووریای نوێ بە قبوڵکردن و دەستەبەرکردنی بوونی ژنان بونیاد دەنرێت و دادەمەزرێنرێت،

پێویستە یەپەژە بخرێتە ناو سوپای نوێی سووریاوە، خەباتی ئێمە لەسەر ئەم بنەمایە بەردەوامە، چونکە ئێمە هاوڵاتی سووریاین، هەروەها ئێمە وەک یەپەژە لە سووریا مافمان هەیە.

یەپەژە بوون و ئیرادەی ژنان، خاک و نرخەکانی سووریای پاراست

 

روکسەن محەمەد ڕوونیکردەوە، کە لە مانگی نیساندا یەپەژە لەگەڵ وەزیری بەرگریی سووریادا دیدارێکی ئەنجام دا و وتی: لەبەر ئەوەی ئێمە بۆ تێڕوانین، وتە و پێشنیارەکان کراوەین، لە نیساندا دیدارێکی ئێمە وەک فەرماندەیی یەپەژە لەگەڵ وەزیری بەرگریی سووریادا ئەنجام دا، لە دیدارەکەدا ئێمە پێشنووسێکتان پێشکەش کرد لە بارەی گرنگیی بوونی یەپەژە لە ناو سوپادا، بە فەرمی هەتا ڕۆژی ئەمڕۆ هیچ وەڵامێکی فەرمی نەدراوینەتەوە، لە داهاتوودا چەندین کۆبوونەوە لەگەڵ حکومەتی کاتیدا ئەنجام دەدرێن، کاتێک ئێمە دەچین و لەسەر مێزەکە دانیشین، دەبێت لەبیر نەکرێت کە یەپەژە بەردی بنەڕەتیی شۆڕشە، لەبەر ئەوەی یەپەژە بوون و ئیرادەی ژنان و هەروەها خاک و نرخەکانی سووریای پاراستووە، لەبەر ئەم هۆکارە دەبێت لە گفتوگۆکاندا ئەمە لە بەرچاو بگیرێت، ڕاستە، ئێمە بۆ دیالۆگ کراوەین و تایبەتمەندی و داواکارییەکانی ئێمەش وەک ژن و یەپەژە هەن.

 

روکسەن محەمەد ئەوەی خستە ڕوو کە یەپەژە بۆ ژنانی جیهان بۆتە نموونە و وتی: تایبەتمەندی و خۆبەڕێوەبەریی یەپەژە هەیە، هێزێکە کە بە شۆڕش چەندین باج و دەستکەوت، بە پەنجە، هەست، مێشک و ڕۆحی ژنان دروست کرا، بۆ یەکەمین جار لە جیهاندا هێزێکی ژنان کە خۆی بە خۆی بەڕێوە دەبات دەرکەوت، هەروەها یەپەژە بوو بە نموونە و ئێلهام بۆ هەموو ژنانج دەڵێین پێویستە یەپەژە شوێنی خۆی لە ناو سوپای سووریادا بگرێت، ژنان سەدەیەک تر لەگەڵ کردەوەکاندا ڕووبەڕوو نەبنەوە. هەتا ڕۆژی ئەمڕۆ بە باجەکانی کۆمەڵگە ئێمە گەیشتینە ئەم ئاستە، لەبەر ئەوەی یەپەژە باجێکی کۆمەڵایەتییە، شۆڕشێک دروست بوو لێ چەندین زیان گەیشتە ژنان، چەندین کردەوەی خراپ لە دژی ژنان دروست بوون، وەک یەپەژە بۆ ئەوەی ژنان جارێکی تر لەگەڵ کارەساتەکاندا ڕووبەڕوو نەبنەوە، پێویستە بۆ ژنان هێزێکی خۆبەڕێوەبەریی سەربازی هەبێت.

 

پاراستن شتێکی گرنگە

روکسەن محەمەد سەرنجی خستە سەر گرنگیی پاراستن و وتی: پاراستن شتێکی گرنگە، تەنها لەبەر ئەوەی شەڕ هەیە یەپەژە نییە، شتێکی ژیانی، کۆمەڵایەتی و مرۆییە کە هێزێکی ژنان هەبێت، خۆبەڕێوەبەریی یەپەژە یەک لەوانەیە کە لە ڕۆژاوای کوردستاندا بمێنێتەوە، ئێمە لە سەردەمێکی وەکو ئەوەدا تێدەپەڕین کە چەندین تێڕوانین و بیر لە یەک جیاوازەن، ئەمەش بە واتای ئەوە نایەت، کە لەم جیاوازییەدا ئێمە یەکتر لەناو ببەین، دەبێت بە دیالۆگ ئێمە بەیەکەوە بگەیەنە چارەسەر، لە شۆڕشدا ژنان بینیان کە پێویستی بە پاراستن هەیە.

 

لە سەردەمی پێغەمبەریشدا ژنان لە ناو شەڕیان دەگرت

روکسەن محەمەد دیاری کرد کە داواکارییان وەک یەپەژە ئەوەیە کە وەک سوپایەکی سەربازی لە ناو سوپای سووریادا جێیان هەبێت و وتی: ژنان لە سوپای زۆر وڵاتدان، خواستی ئێمە ئەوەیە کە بەشێک بین لە سوپای سوریا، ژنانیش لە سەردەمی پێغەمبەردا بەشداری شەڕەکانیان کردووە، بۆیە هیچ بیانوویەک نییە بۆ ئەوەی ژنان بەشداری سوپای سووریا نەکەن.

 

چەندین کەس بە پەرتوک یەپەژەیان ناساند

لە کۆتایی قسەکانیدا، روکسەن محەمەد ئاماژەی بەوە دا، کە هەڵمەتی بۆ پشتگیریی یەپەژە دەستی پێ کردووە، زۆر گرنگە و وتی: هەڵمەتی بزووتنەوە و ڕێکخراوەکانی ژنان دایان دەست پێ و بە دروشمی “ئیمە هەموومان یەپەژەین”، زۆر گرنگە، بەم دروشمانە دەربڕینی ناسنامە، نرخ و نوێنەرایەتیی خۆیان دەکەن، دڵنیان لەوەی ئەم هەڵمەتە بە ڕەنگێکی جیاوازتر بەردەوام بێت، چەندین کەس لە دەرەوە هاتنە ڕۆژئاوای کوردستان سەردانی یەپەژەیان کرد و لە نزیکەوە بینیان، هەروەها چەندین کەس بە پەرتوک یەپەژەیان ناساند. لەبەر ئەم هۆکارە یەپەژە بۆتە هێز و فیکرێکی گەردوونی، یەپەژە بۆتە ژیان.