لە پاکستان چەند پیاوێک لە ژنێک دەدەن

ژنێک لە پاکستان کە تا ئێستا ناسنامەکەی ڕانەگەیەندراوە، بەهۆی ئەقڵیەتی پیاوسالاری و پۆشاکێک لەلایەن کۆمەڵێک پیاوەوە لێیدەدرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ژنێک لە لە پاکستان بەهۆی بیرکردنەوەی کۆن و ئەقڵیەتی پیاوسالاری لەلایەن کۆمەڵێک پیاوەوە لێیدراوە، بە پێی زانیارییەکان دەرکەوتووە ژنەکە بەهۆی ئەوەی پۆشاکێکی لەبەرکردووە نوسینی زمانی عەرەبی لەسەر بووە لەلایەن خەڵکییەوە لێیدراوە.

 

ئەوکەسانەی لە ژنەکەیانداوە بەشی زۆریان پیاو بوون و بەو مەبەستە لێیانداوە کە وشەی ئایەتی قورئان لەسەر جلەکانی هەبووە، کاتێک کەیسەکە دەچێتە بنکەیەکی پۆلیسی پاکستان، چەند شارەزایەکی ئایینی پاکستان، ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەو دەستەواژانەی بەکارهێندراون تەنها وشەی عەرەبین و هیچ پەیوەندییەکیان بە ئایەتەکانی قورئانەوە نییە.

 

لەسەر پۆشاکی ئەو ژنە، وشەی "حەلوا" بە پیتی عەرەبی چاپکرابوو، کە بە واتای شیرینی  دێت، بەڵام کۆمەڵگەی داخرا و ئەقڵیەتی پیاوسالاری بێ زانینی زانیارییەک لەسەر ئەو ژنە و پۆشاکەکانی کەوتنە لێدانی، ئەمەش وایکردووە لە پاکستاندا ژنان هەمیشە توندوتیژیان بەرامبەر بکرێت.