کەژەکە بەهۆی کۆچی دوایی سەلڤی تەپەوە پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە
کەژەکە بەهۆی کۆچی دوایی سەلڤی تەپ، کەسایەتیی وڵاتپارێز و دایکی تێکۆشەرانی ئازادیی، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوەو وتی: بە دڵنیاییەوە خەونەکانت بە ئازادی و یەکسانی دەگەیەنینە ئەنجام.
ناوەندی هەواڵ
کۆردیناسیۆنی کەژەکە بەهۆی کۆچی دوایی سەلڤی تەپەوە پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.
پەیامەکەی کەژەکە بەم شێوەیەیە:
"بە نیگەرانییەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی هێژامان سەلڤی تەپەمان بیست. کۆچی دوایی دایکی شۆڕشگێڕ و شەهیدان بە ڕێپێوانی بەرەو ماف ئێمەی غەمبارکرد. لە کەسایەتیی دایکی هێژاماندا سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە، کەسوکاری و بە تایبەتیش هاوڕێمان ساکینە قەرەقۆچان دەکەین.
دایکمان سەلڤی تەپە وەکو تەواوی دایکانی شەهیدانی دۆزی ئازادی گەوهەری گرانبەهای بۆ ئازادیی گەلی کوردستان کردووەتە دیاری. ئەو لە ڕەگ و ڕیشەی کەلتووری بەرخۆدان، هاوپشتی، دادپەروەری و باوەڕیی عەلەوی سەرچاوەی گرتبوو و نوێنەر و بەرجەستەکاری ئەم کەلتوور و میراتە بوو. لەبەرئەوەش، وەک دار بەڕووەکانی ئەم خاکە دێرینە، خاوەنی ڕەگی بەرخۆدەریی بێهاوتا بوو.
ئەو لەسەر ڕێگای ڕاست هەنگاوی نا و چۆکی بۆ ستەم دانەدا. بە سەربەرزییەوە، درێژەپێدەری ڕێگای ڕۆڵە قارەمانەکانی خۆی بوو. هەڵوێست، کەلتوور و ئازایەتی دایکانی ئێمە، لە هەر قۆناغێکی تێکۆشاندا هێزی پێبەخشیوین. ئێمە کچانی ئەم دایکە سەربەرزانەین و قەرزدارێکی گەورەی هەموو دایکان، بەتایبەت دایکانی شەهیدانین؛ قەرزەکەش بریتییە لە بونیادنان و پێشکەشکردنی ژیانێکی ئازاد، یەکسان و دادپەروەرانە. بێگومان خەونەکانت بە ئازادی و یەکسانی دەگەیەنینە ئەنجام.
بەو بۆنەیەوە، جارێکی دیکە سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و گەلی کوردستان دەکەین و جەخت لەوە دەکەینەوە کە یاد و ناوی دایکانمان هەمیشە لە بیر و دڵماندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
خوازیارین دایکمان، کە ڕێگای ڕاستی گرتەبەر، لە ڕووناکی و ئارامی هەمیشەییدا هەنگاو بنێت.
یادی هەمیشە زیندوو بێت!."