قەیرانی ئابووری بەرۆکی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێرانی گرتووە

بە سایەی شەڕێکی سەپێندراودا، ژنان ئەو دوو بارگرانییە هەڵدەگرن کە نەک تەنها لە بەڕێوەبردنی ماڵەکانیان، بەڵکو ڕووبەڕووی داڕمانی ئابووری و دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی و داهاتوویەکی نادیار دەبنەوە.

ماریا قەدیمی

 

سنە-زیانەکانی شەڕ تەنها لە زیانەکانی مرۆڤ و دەروونیدا سنووردار نییە؛ هەروەها ژنان تووشی زیانێکی ئابووری بەرچاو و ئەگەری قەرەبوو نەکراوە دەبنەوە، لە ژینگەی شەڕدا، باری قورسی ژیان هەڵدەگرن؛ ئەوان پەناگەی سەلامەتی خێزانەکەن، هەوڵدەدەن ئارامی بگەڕێننەوە بۆ ماڵەکە، زۆر کاردەکەن بۆ دەستەبەرکردن و هەڵگرتنی خۆراک.

 

ژمارەیەک ژن کە لە بوارە جۆربەجۆرەکانی پیشەییدا کاردەکەن، بەهۆی ئەو شەڕەی کە لەنێوان ئێران و ئیسرائیلدا سەریهەڵدا، زیانی جۆراوجۆریان پێدەگات، لەناویاندا زیانی ئابووریی زۆر، لیندا عەزیمی، پرۆگرامسازی مەریوانی کە لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەژی، باسی لەوەکرد کە پێش شەڕ ژیانێکی سەربەخۆی بەسەر بردووە، نەک هەر خەرجییەکانی خۆی دابین کردووە بەڵکو لە ڕووی داراییەوە پاڵپشتی خێزانەکەی کردووە، بەڵام ئەمڕۆ بێکارە، لە سەرەتای ئەم شەڕەوە ئیشەکەم لەدەستدا، کە بە تەواوی پشتی بە ئینتەرنێت بەستبوو، بەبێ تۆڕێکی جێگیر و خێرا، ناتوانم هیچ شتێک بە ئەنجام بگەیەنم، پێشتر ئینتەرنێت ناجێگیر بوو و بەدەست پچڕانی بەردەوامەوە دەمناڵاند، بەڵام ئێستا چەندین ڕۆژ بە تەواوی پچڕاوە.

 

وتی: ئەوەی زیاتر لە بارودۆخی تایبەتی خۆم نیگەرانم دەکات، دۆخی نالەباری هاوڵاتیانە، ڕۆژانێک هەیە بازاڕەکان دادەخرێن و کاروبارەکان وەستاون، هەژارانیش یەکەم کەسن کە بە فشارەکاندا چەقێنراون، کاتێک بیر لەو کەسانە دەکەمەوە کە منداڵیان هەیە، یان نەخۆشن و پێویستیان بە چارەسەرە، یان ڕووبەڕووی دەیان خەرجی پێویستی دیکە دەبنەوە، هەست بە دڵتەنگییەکی قووڵ دەکەم کە کاتێک دەبینم دوو حکومەت، بە ناوی مانەوە و بەرژەوەندییەکانی خۆیانەوە، چۆنیان بوێت ژیانی ملیۆنان کەس بە بارمتە دەگرن ئەم قومارکردنە لەگەڵ ژیانی هاوڵاتیاندا نیگەرانم دەکات.

 

"خەونێک کە لەسەر قیستەکان بونیاد نراوە لەگەڵ پچڕانی ئینتەرنێتدا دەڕووخێت"

سروە مەشایەخی، خاوەنی فرۆشگای ئۆنلاینە وتی: سێ ساڵ لە هەوڵی دەستپێکردنی فرۆشگای ئۆنلاینەکەمدا بووم، نزیک بوومەوە لە بەدەستهێنانی داهاتێکی سەقامگیر، بەڵام ئێستا هەموو شتێک بە ئاسانی لەیەک دەچێت. پچڕانی ئینتەرنێت و لاوازییەکەی لە لایەک و دابەزینی توانای کڕینی هاوڵاتیان لە لایەکی دیکەوە، تەنانەت ئەگەر چاوپۆشی لە ئینتەرنێتی خاویش بکەم، چی بکەم لە بەرامبەر ئەم بێهیواییە و نەبوونی ئامرازی دارایی لەنێو کڕیارەکاندا؟ هاوڵاتیان چیتر نایانەوێت شتە ناپێویستەکان بکڕن، چونکە پێشونگەیەکانیان بووەتە مانەوە نەک شێوازی ژیان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا خۆم دەبینمەوە کە بڕێکی زۆر لە کاڵاکانم لەگەڵدایە کە بە قیست کڕیومە، هیچ گەڕانەوەیەکیان لەسەر نییە، هیچ کارێک نییە کە بتوانێت لە ئێران بەردەوام بێت، هەموو ڕۆژێک قەیرانێکی نوێ سەرهەڵدەدات، هەموو پلان و هیواکان تێکدەدات، بەڕاستی نازانم دەتوانین ڕوو لە کوێ بکەین بۆ ئەوەی ژیانێکی ئاساییمان هەبێت.

 

وەرشەی بچووک لە ژێر داروپەردووی شەڕە گەورەکاندا

ئازەر نیکبی، هونەرمەندێک کە لە وەرشە بچووکەکەی خۆیدا کاردەکات، کاری دەستی و هونەریە، کە بە کاتە سەختەکانیشدا تێدەپەڕێت، لەم دواییانەدا داواکارییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزینیان بەخۆوە بینیوە، بە کردەوە هیچ داهاتێکم نەبووە، تەنانەت نەمتوانی تێچووی کڕینی کەرەستەی خاویش دابین بکەم، ئایا دەکرێت بەردەوام بین لە ژیان لەم وڵاتە بەبێ داهات؟ بەتایبەتی لە شوێنێکدا کە نرخەکان نەک مانگانە، بەڵکو کاتژمێرێک دەگۆڕدرێن.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەگەڵ شەڕدا بەهای دۆلار بەرز دەبێتەوە، لەگەڵ دۆلاریشدا نرخی هەموو شتێک بەرز دەبێتەوە، بە واتایەکی تر ئێمە لە یەک کاتدا ڕووبەڕووی چەندین شەڕی سیاسی و ئابووری و دەروونی دەبینەوە، بیرکردنەوە لە قەیرانێکی نوێ لە هەر ساتێکدا، ئەم پێشبینییە بەردەوامە، بەڕاستی بە ئازارە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: خۆزگە سیاسەتمەداران نەمانکەنە قوربانی ئارەزوو و خۆپەرستی خۆیان، ژنان نەک تەنها بۆ نانی ڕۆژانەیان، بەڵکو بۆ مانەوەی ئازیزانیان تێکۆشان دەکەن.

 

شەڕی بێ مۆڵەت... ژن لەنێوان داڕمان و بەرخۆدان

سورەیا دلشاد، دانیشتووی تاران، دایکێکە لەم ڕۆژانەدا هەست بە قورسایی ژیان دەکات، نەک تەنها لە ڕووی داواکاری بنەماڵەییەوە، بەڵکو لە قووڵایی خۆیدا، ئاماژەی بەوەشکردووە، یەکێک لە منداڵەکانم ئۆتیزمی هەیە؛ لە هاوڵاتیان ڕادەکات و هەست بە نائاسایشی زیاتر دەکات لە کەسی ئاسایی، لەم ڕۆژە گرژانەدا ناچار بووم بۆ یەک سات لێی دووربکەمەوە، هەوڵمدا بە مانەوە لە تەنیشتی هەندێک دڵنیایی لە ناویدا بچێنم، چونکە تەنانەت بچووکترین دەنگیش ئازاری پێدەگەیەنێت.

 

ڕوونیکردەوە، سەرچاوەی داهاتی خێزانەکەمان فرۆشگای جلوبەرگ بوو، بەڵام ئێستا بە شێوەیەکی کاریگەر داخراوە، من لە پێدانی کرێی خانوو و فرۆشگاکە دواکەوتووم، و چیتر ناتوانم تەنانەت بۆ سەرەتاییترین پێداویستییەکانیشمان دابین بکەم، کاتێک فشارە داراییەکان و دڵەڕاوکێی داهاتوو و نیگەرانی بەردەوامی منداڵەکەم تێکەڵ بوون، خۆم دەبینمەوە کە ماندوو بووم و مێشکم ئاڵۆزە.

 

لەم ڕۆژانەدا دایکایەتی تەنها بە واتای پەروەردەکردنی منداڵ نییە، بەڵکو وەستانەوەشە لە هێڵی پێشەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی داڕمانی دەروونی و هەژاری، بەبێ ئەوەی بشکێنیت.

 

تێڕوانینی ژنان بۆ شەڕ و دەرئەنجامەکانی وەک یەک نین، زۆرێک لەو ژنانەی کە ساڵانێک بۆ بونیادنانی ژیانی سەربەخۆ کاریان دەکرد، ئێستا داخستنی وۆرکشۆپەکانیان و ڕاگرتنی کارەکانیان بە شکستێکی تاڵ دەزانن، کار بۆ ئەوان تەنیا ئەرکێکی ئابووری نەبوو؛ هەروەها جۆرێک بوو لە بەرخۆدان لە دژی ئەو پێکهاتە پیاوسالارانەی کە هەوڵیان دەدا لە ماڵەکانیاندا قەتیسیان بکەن.

 

زۆرێک لەو ژنانە دوای چەندین ساڵ هەوڵدان تا ڕادەیەک سەربەخۆیییان بەدەستهێناوە، ئەمڕۆش شاهیدی ئەوەن کە چۆن ئەو هەموو دەستکەوتانە مەترسی وەرینی زەوییان لەسەرە، بەڵام هەموو ژنان لەم بارودۆخەدا کۆتایی ڕێگاکە نابینن، بە بڕوای هەندێک، ئەوەی ئێمە ناتوانین کۆنتڕۆڵی بکەین، نابێت بگۆڕێت بۆ هەستکردن بە شکست.

 

هۆشیاری بەکۆمەڵ... دژە ژەهری قەیران

هانی ڕەسوڵی، بە دیدێکی ڕاستیبینانە بۆ بارودۆخی ئێستا، داوا لە ژنان دەکات کە مل لە بێهیوای نەدەن، بەڵکو پشت بە هێزی خۆیان ببەستن، دەزانم زۆرێک لە ژنانی وەک من کارەکانیان لەدەستداوە یان کارەکانیان پەککەوتووە، بەڵام بێهیوای دوا ڕێگەیە، ئەمڕۆ زیاتر لە جاران ژنان دەبێت کۆببنەوە، هاوکاری بکەن بۆ تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە سەختە، و بیرۆکەکانیان هاوبەش بکەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگایەک بۆ کەمکردنەوەی زیانەکان، چ لە ڕووی ئابوورییەوە، چ لە ڕووی دەروونییەوە، یان لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە ئەم شەڕە بەردەوامە، بۆیە پێش ئەوەی شتەکان خراپتر بن، پێویستە ژنانی هۆشیار کۆببنەوە، کۆبوونەوەی کۆکردنەوەی مێشک ئەنجامبدەن، بەدوای چارەسەری پراکتیکیدا بگەڕێن بۆ دۆخەکانی وەک پچڕانی ئینتەرنێت یان ئاژاوەی کۆمەڵایەتی، ئەم گردبوونەوانە دەتوانن ناوخۆیی، دۆستانە، یان لە چوارچێوەی خێزان و خێڵەکیدا بن.

 

جەختیشی لەوەکردەوە کە مرۆڤەکان چەندین جار توانای خۆیان سەلماندووە بۆ وەڵامدانەوەی خۆبەخۆ و کاریگەرانە لە کاتی قەیرانەکاندا، بەڵام ئەمجارە دەبێت بە هۆشیاری و ئامادەکارییەکی زیاترەوە بەردەوام بین، و نابێت چاوپۆشی لە ئەزموونی ئەو ژنانە بکەین کە بە شەڕەکاندا تێپەڕیون، ئەوان توانای ئەوەیان هەیە نەوە گەنجەکان فێر بکەن کە چۆن ئەرکەکان دابەش بکەن، ئارامیی بپارێزن، ڕێگە خۆش بکەن بۆ مانەوە لە ناوەڕۆکی، ئەمانە بارودۆخێک نین کە کەس ئارەزووی بکات، بەڵام ئەگەر نەمانەوێت نەرێنی بمێنینەوە، دەبێت هۆشیاری بەکۆمەڵمان چالاک بکەین.

 

گۆڕانی ڕاستەقینە لە ناو خودی هاوڵاتیانەوە دێت

شاهیدە ئەردەڵان  ڕەخنەی لە ڕاستیەکە گرت و وتی: ئەم شەڕە هەڵبژاردەی ئێمە نەبووە و پاڵپشتی ئەمریکاش نابێتە هێڵی ژیان، گۆڕانکاری ڕاستەقینە دەبێت لە ناوەوە بێت، لە خودی هاوڵاتیانەوە، ئەگەرنا تەنها ڕووخسارەکان دەگۆڕدرێن، ئێمەش وەک دیلەکانی یاسای نوێ دەمێنینەوە، بەڵام بە هەمان سنووردارکردن.

 

ئەو ژنە وێنەیەکی ڕوونی ئەم شەڕەی خستەڕوو وتی: ئێمە دیموکراتیمان دەوێت، بەڵام ئەم شەڕە پەیوەندی بە ئازادی و حوکمڕانی کۆمەڵگەییەوە نییە؛ تەنیا لەناوچوون بەجێدەهێڵێت، دەبێت ئاگادار بین و نەکەوینە تەڵەی بەڵێنی درۆ، ئەزموونەکان سەلماندوویانە کە کەس لە ئازارەکانی هاوڵاتیان تێناگات جگە لە خودی هاوڵاتیان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم کەسانە دەیان ساڵە لەگەڵ توندوتیژی و زیندانیکردن و لەسێدارەدان و سانسۆر و هەژاریدا ژیاون، ڕۆژانە ڕووبەڕووی هەڵاوسانی نالۆژیکی و بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری دەبنەوە، وەک ئەوەی هەموو ژیانی خۆیان قەرزاری ئەم دەسەڵاتە و جیهانی دەوروبەریان بن، بۆیە ئەگەر بیەوێت گۆڕانکاری ڕووبدات، دەبێت لە دڵی ئەم گەلەوە بێت.