قوربانیانی یاسا... کاتێک نەمانی ناسنامە دەبێتە ئامڕازی چەوساندنەوە

شیلان سەقزی

 

لە دڵی پێکهاتە نایەکسان و پەراوێزخراوەکاندا، ئەو منداڵانەی کە تەنانەت لە ئامارە فەرمییەکاندا نین، وەک "منداڵانی بێ بڕوانامەی لەدایکبوون" دەژین، نەک هەر لە مافە سەرەتاییە مرۆییەکانیان بێبەش دەکرێن، بەڵکو دەبنە قوربانی پشتگوێخستن و خراپ بەکارهێنان، هەروەها لە کۆمەڵگەیەکدا کە ناسنامە بە بەڵگەنامە فەرمییەکان پێناسە دەکرێت، ئەم منداڵانە بوونەتە "فەرامۆشکراوی کۆمەڵایەتی" و قوربانی سیاسەتی وەدەرنانی و بێباکی پێکهاتەی.

 

بەپێی ئامارە فەرمییەکان (ئامارە نافەرمییەکان زیاترن)، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، سەر بە سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی، مەزەندە دەکات کە نزیکەی یەک ملیۆن منداڵی بێ بڕوانامەی لەدایکبوون لە ئێراندا هەن، ئەم دۆخە تەنها بەهۆی کەمتەرخەمی کارگێڕی یان کێشەی تەکنیکی لە تۆمارکردندا نییە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی بێتوانای ئامێرێکە کە بە ئەنقەست بەشێک لە دانیشتوان لە مافەکانیان لە خوێندن و تەندروستی و پاراستنی کۆمەڵایەتی و تەنانەت ژیانی یاسای بێبەش دەکات، بە واتایەکی تر ئەم ئامێرە نەک هەر نەیتوانیوە ڕۆڵی خۆی وەک مسۆگەرکردنی مافە سەرەتاییەکان بەجێبهێنێت، بەڵکو بێدەنگی و کەمتەرخەمییەکەی بەشداری کردووە لە ئاساییکردنەوەی ئەم حاڵەتەی لەدەستدانی ناسنامە، هەروەها بێدەنگی ڕاگەیاندنەکان و بێهەڵوێستی دامودەزگا مەدەنییەکان و بێباکی سیاسی ئەم قەیرانەیان گۆڕیوە بۆ کارەساتێکی کۆمەڵایەتی بێدەنگ، لە کاتێکدا بەڵگەنامەی لەدایکبوون بەڵگەنامەی بنەڕەتی بوونی تاکێکە لە جیهانی ئەمڕۆدا، بەڵام ملیۆنان منداڵی بێ ماڵ و حاڵ لە سەرەتاییترین فۆڕمی "بینین" بێبەشن.

لە ڕوانگەی تیۆری بێبەشی پێکهاتەی پیتەر تاونسێندەوە، دەتوانرێت دۆخی منداڵانی بێ بڕوانامەی لەدایکبوون وەک نموونەیەکی ڕوونی وەدەرنانی پێکهاتەیی سەیر بکرێت، هەژاری تەنها بە کەمی سەرچاوەی دارای سنووردار نییە، بەڵکو فۆرمەکانی قوڵتری بێبەشی پێکهاتەی لەخۆدەگرێت، واتە گروپەکانی ناو کۆمەڵگە بە شێوەیەکی سیستماتیکی دەستڕاگەیشتنیان بە دامەزراوە فەرمییەکان و خزمەتگوزارییە گشتیەکان و بەشداریکردن لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا بێبەش دەکرێن.

 

ئەم منداڵانە لە پارێزگاکانی سیستان و بەلووچستان، خوراسان ڕەزەوی، کرمانی باشوور، هورمزگان، خوزستان و ئەوانی دیکە، قوربانیی بێبەشییەکی درێژخایەنی پێکهاتەیی بوون، نەبوونی ناسنامەیان نەک هەر لە خوێندن و چاودێری تەندروستی و پاراستنی یاسای بێبەشیان کردووە، بەڵکو بە شێوەیەکی کاریگەر لە کایەی ناساندنی کۆمەڵایەتی و سیاسیش دووریان خستوونەتەوە.

 

بە واتایەکی تر ئەم منداڵانە بە تەواوی لە هەیکەلی فەرمی حکومەتدا نەبوون و هیچ دامەزراوەیەکی حکومی و قوتابخانە و نەخۆشخانەیەک لێیان بەرپرسیار نییە، بۆیە ئەم گرووپە نەک هەر دەسەڵاتی کۆمەڵایەتی و یاسایییان نییە، بەڵکو مافی داواکردنی دادپەروەرییان لێ زەوت دەکرێت، بەو پێیەی لە بنەڕەتدا ناسنامەی یاسای پێویستیان نییە بۆ ئەو کارە.

منداڵانی بێبەش لە ڕێکەوتنی کۆمەڵایەتی

هەژاری تاکەکان بێبەش دەکات لە بەشداری تەواو لە ژیانی کۆمەڵایەتی و یاسای و سیاسیدا، لەو چوارچێوەیەدا منداڵانی بێ بڕوانامەی لەدایکبوون نمونەیەکی بەرجەستە و کارەساتبارن بۆ ئەم کورتهێنانە، بەو پێیەی ئەم منداڵانە لە ئامارە فەرمییەکانی حکومەتدا دەرناکەون، بە هیچ شێوەیەک بوونیان نییە، ئەم "نەبینینە کۆمەڵایەتییە" ئاماژەیە بۆ وەدەرنانی پێکهاتەی و بێدەنگ لە سیستەمی دابەشکردنی ماف و دەرفەتە سەرەتاییەکان، ئەوان لە خوێندن و چاودێری تەندروستی و پشتیوانی و تەنانەت مافی ناسنامەیەکی یاسای بێبەشن.

 

لەناو پەرژینی نەبینراودا، فێربوون قەدەغەیە

پێکهاتەکانی دەسەڵات بە پشتگوێخستنی هەندێک گروپ، دەیانخەنە تەڵەی بازنەی بێدەسەڵاتی درێژخایەن و دامەزراوەی، کاتێک منداڵان لە خوێندن بێبەش دەبن، لە دەرفەتە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانیش بێبەش دەبن، لە ئەنجامدا ئەم منداڵانە بەهۆی نەبوونی ناسنامەی یاساییەوە پاڵیان پێدەنرێت بۆ ناو نادادپەروەرییەکی درێژخایەن و هەڵنەهاتوو و تەنانەت ئەگەری ناڕەزایەتی دەربڕینیشیان نابێت.

 

بە واتایەکی تر دوورخستنەوە لە قوتابخانە سەرەتای دوورخستنەوەیەتی لە کۆمەڵگەیە، ئەم بێبەشبوونە لە خوێندن تەنها کەموکوڕییەکی تەکنیکی یان ئیداری نییە؛ هەروەها پێشێلکارییەکی ئاشکرای مافەکانی مرۆڤە کە ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی بە قازانجی زۆرینە لەسەر حیسابی پەراوێزخراوەکان بەرهەم دەهێنێتەوە، نەبوونی چاودێری تەندروستی ئاسای بە واتای بەردەوامبوونی نەخۆشی، کەمئەندامی، و هەژاری جەستەی و دەروونی، نەوە لە دوای نەوە، ئەمەش بەو واتایەیە کە منداڵێک ئەمڕۆ بەهۆی ئەوەی ناسنامەی نییە کوتانی بۆ نەکرێت، سبەی ناتوانێت بەرەنگاری تەنانەت سادەترین نەخۆشیەکانیش بێتەوە، ڕووبەڕووی تێچووی شاراوەی گەورە دەبێتەوە بۆ خۆی و خێزانەکانیان، لە کۆتاییدا ئەم دۆخە تەنها قەیرانی تەندروستی نییە، بەڵکو قەیرانێکی مرۆیی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و شەرعیەتییە، ئەو منداڵانەی کە دەبنە قوربانی سیاسەتی تایبەتی، هێمایەکی تاڵی ئەو سیستەمەن کە مرۆڤ تەنها کاتێک دەبینن کە خاوەنی بەڵگەنامەیەک بێت و بوونی خۆی بسەلمێنێت.

 

کۆیلایەتی مۆدێرن: بێ ناسنامە، بەبێ چارەسەر، بێ ماڵ و حاڵ

ئەو منداڵانەی بڕوانامەی لەدایکبوونیان نییە، بەهۆی نەبوونی ناسنامەی فەرمییەوە، لەلایەن هیچ سیستەمێکەوە دانپێدانانیان پێناکرێت. کوتان، چارەسەری بێبەرامبەر، بیمەی تەندروستی، خزمەتگوزاری چاودێری دایکان و منداڵ و تەنانەت تۆمارە پزیشکییەکان هەموویان بۆ ئەوان مەحاڵن. لە لۆژیکی سیستەمی بیرۆکراسیدا ئەم منداڵانە لە پلەی یەکەمدا بوونیان نییە و هەر بۆیەش هیچ پابەندبوونێکی یاسایی و ئەخلاقی بۆ پاراستنیان نییە.

 

ئەم بێبایەخکردنی یاساییە ڕاستەقینەترین شێوەی بێدەسەڵاتی کۆمەڵایەتی دروست دەکات، کە بێ توانایییەکی ڕەها لە ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی و بازرگانیکردن و چەوساندنەوەدایە، منداڵێک کە بڕوانامەی لەدایکبوونی نییە، لە فەرمانگەی تۆماری مەدەنی، لە قوتابخانە، لە بنکە تەندروستییەکان، یان لە دامەزراوەکانی پاراستنی منداڵ تۆمار نەکراوە،  بۆیە ئەگەر تووشی دەستدرێژی جەستەیی، سێکسی، یان پیشەیی بکرێن، هیچ دەسەڵاتێکی یاسای توانا و ئەرکی بەدواداچوونی دۆسیەکەیان نییە و تەنانەت لە سیستەمی دادوەریشدا ئامادە نین.

 

"منداڵان دەکەونە نێچیری شانەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە"

لەم چوارچێوەیەدا، تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ، کاری منداڵان و دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان بە تەواوی ئاگاداری نەبوونی لێپێچینەوەی یاسای و منداڵانی تۆمارنەکراو وەک ئامانجێکی ئاسان هەڵدەبژێرن، لە ڕوانگەی ئەم تۆڕانەوە، ئەم منداڵانە "بێ دەنگ و بێ ناسنامە و بێ خاوەنن"، کە هیچ دامەزراوەیەکی کۆمەڵایەتی و یاسای دەستوەردان ناکات بۆ ڕزگارکردنیان، بەو پێیەی بوونی فەرمییان دانپێدانان نییە، دەسەڵات لە کۆمەڵگەدا بەسەر دامەزراوەکانی وەک پەروەردە، تەندروستی، یاسا، سیاسەتدا دابەش دەکرێت، و بێبەشکردنی منداڵان لەم دامەزراوانە، بێدەسەڵاتی و چەوساندنەوە و وەدەرنانی کۆمەڵایەتی لە نێوان نەوەکاندا بەردەوام دەکات.

 

لە کۆتاییدا، ئەگەر حکومەتەکان لە ڕێگەی سیاسەتی جیاکارییەوە منداڵان لە ناو تۆمارکردن و ناسینەوە دوور بخەنەوە، کە ئەمانە لە ڕاستیدا، ڕێگا بۆ کۆیلایەتی مۆدێرن خۆش دەکەن،  کە لەگەڵیشیدا تەنها حاڵەتی لاوازی جێبەجێکردن نییە، بەڵکو تاوانێکی کۆمەڵایەتییە بەرامبەر بە منداڵێک کە تەنانەت دەرفەتی هاوارکردنیشی نییە.

"منداڵی بێ ناسنامە، نەوەی بێ نیشانە"

نەبوونی ناسنامەی فەرمی منداڵانی بێ بڕوانامەی لەدایکبوون لە بازنەی سەربەخۆی کۆمەڵایەتی دوور دەخاتەوە، کە هەستی سەربەخۆی ئەوان بە کۆمەڵگە و تەنانەت خێزانیش لە مێشک و ڕۆحیان لاواز دەکات، لە ژینگەیەکدا گەورە دەبن کە بەردەوام بیریان دەخاتەوە کە "بە فەرمی بوونیان نییە"، وردە وردە دەبێتە هۆی جۆرێک لە لەدەستدانی ناسنامەی دەروونی و وەدەرنانی کۆمەڵایەتی.

 

کاتێک لەدەستدانی ناسنامە بۆ نەوەی داهاتوو دەگوازرێتەوە، نەک هەر هەژاری و ئابووری لێدەکەوێتەوە، بەڵکو دەبێتە هۆی وەدەرنانی کۆمەڵگە و نکۆڵی ناسنامە و پەراوێزخستنی مافەکانی مرۆڤ، کە ئەمەش بە واتای چەسپاندنی نادادپەروەریە نەک تەنها لە یەک نەوەدا، بەڵکو لە مێژووی بنەماڵەیەک و کۆمەڵگەیەکدا و دواجاریش سڕینەوەی وردە وردەی بەشەکانی میللەت لە یادەوەری نەتەوەی.

 

"لەدەستدانی ناسنامەی بۆماوەیی"

وەک ئاماژەمان پێدا، هەژاری تەنها کەمیی ماددی نییە؛ هەروەها دەرئەنجامی ئەو پێکهاتانەیە کە تاکەکان لە بەشداری تەواو لە کۆمەڵگادا بێبەش دەکەن. نموونەیەکی قووڵی ئەم بێبەشبوونە، دیاردەی لەدەستدانی شوناسە، کە تەنیا تێکچوونێکی ئیداری نییە بەڵکو میکانیزمێکە بۆ دووبارە بەرهەمهێنانەوەی نایەکسانی پێکهاتەیی. زیانەکان کاتێک زیاتر دەبن کە ئەم لەدەستدانی ناسنامە بۆ نەوەکانی دواتر بگوازرێتەوە.

 

لە ژێر ئەم هەلومەرجانەدا ئیتر کەمئەندامی تەنها بۆشایی ئابووری نییە، بەڵکو مەرجێکی سیاسی قووڵی وەدەرنانی و ئینکارییە، کە بە بێدەنگی لەلایەن سیاسەتە فەرمییەکانەوە بەردەوام دەکرێت. بە واتایەکی تر، منداڵانی بێ بڕوانامەی لەدایک بوون، قوربانیی سیستەمێکی سیاسی نایەکسان و پێکهاتەی وەدەرنانین، سیستەمێک کە لە ڕێگەی بێبایەخکردنی سیستماتیکی مافەکانی مرۆڤەوە خۆی بەرهەم دەهێنێتەوە.

"ناسنامەیەک بۆ ڕەتکردنەوە: قوربانیانی بێدەنگ"

دەکرێت دان بەوەدا، بنرێت کە پرسی منداڵانی تۆمارنەکراو تەنها قەیرانێکی بەڕێوبەری یان تۆمارکردن نییە، هەروەها پەیوەستە بە هەڵاواردنی نەتەوەی، هەژاری مێژووی، سیاسەتی ئاسایشیی و پشتگوێخستنی درێژخایەنی حکومەت، وەدەرنانی پێکهاتەی کاتێک دەگاتە لوتکە کە هەژاری و ناسنامەی نەتەوەی و نەبوونی مافی هاوڵاتیبوون یەکدەگرنەوە، کاتێک منداڵێک تۆمار نەکراوە، نەک هەر لە خوێندن و چاودێری تەندروستی و چاودێری کۆمەڵایەتی بێبەش دەبێت، بەڵکو بەهۆی نەتەوە و ئایینەکەیەوە لە سەربەخۆی کۆمەڵایەتی بێبەش دەبێت، کە ئەمەش دەیانخاتە لێواری وەدەرنانی مرۆڤایەتی.

 

دواجار دیار نەمانی ئەو منداڵانە ڕەنگدانەوەی سنوورە نەبینراوەکانی هاوڵاتیبوونە لە ئێراندا،  کە ئەو سنوورانەی لەلایەن نەتەوە، جوگرافیا، هەژاری و بێدەنگی داڕێژەرانی سیاسەتەوە کێشراون، کە ئەم منداڵانە نەک هەر پەراوێزخراون، بەڵکو بە هیچ شێوەیەک جێگەیان لە هاوکێشەی نیشتمانیدا نییە، ئەمەش جۆرێکە لە بێدەوڵەتبوون لەناو دەوڵەتدا.

 

کورتهێنانی پێکهاتەی توانای مرۆڤ لاواز دەکات و وایان لێدەکات بەرەوڕووی میکانیزمەکانی هەڵاواردن ببنەوە، منداڵێک کە بەڵگەنامەی ناسنامەی نەبێت، بە ئاسانی ڕادەکێشرێتە ناو تۆڕەکانی چەوساندنەوە، نە دەوڵەت دەیپارێزێت و نە کۆمەڵگە دان بەخۆیدا دەنێت، هەروەها ئامرازی ناڕەزایەتی دەربڕین نییە، چونکە لە سیستەمێکدا، کە تاکە پێوەر بۆ هاوڵاتیبوون بەڵگەنامەکردنە، دەبێتە قەوارەیەکی بێ بەڵگەنامە، لەگەڵ ئەوەشدا بەشدارێکی کارایە لە ئابووری ڕەشدا.

 

قوربانیانی یاسا

ئەم بۆشاییە یاسایی و پێکهاتەییەش منداڵان پاڵدەنێتە پەراوێزترین ئاستەکانی کۆمەڵگە، کە تاکە بژاردەکانیان بۆ مانەوەیان ڕەنگە فرۆشتنی جوملە، کاری منداڵان، قاچاخکردنی سووتەمەنی، کاری نایاسایی، یان ئەندامبوون لە تۆڕە تاوانکارییە نافەرمیەکاندا بێت، و لە ئەنجامدا ئەم منداڵانە نەک بە هەڵبژاردن، بەڵکو بە زۆرەملێی پێکهاتەی تووشی تاوان دەبن، تا ئەو ناهاوسەنگییە بناغەییە چارەسەر نەکرێت، دادپەروەری کۆمەڵایەتی لە ئێراندا وەک چەمکێکی ناتەواو و دواجار شکاو دەمێنێتەوە، هەروەها ئەم منداڵانە قوربانی سیستەمێکی کۆمەڵایەتی و سیاسین کە لە پەراوێزترین چینەکانی کۆمەڵگەدا جێ هێڵدراون، جگەڵەوەی ئەوان لە چوارچێوەی نایەکسانی مێژووی و هەژاری درێژخایەن و هەڵاواردنی نەتەوەی و نەبوونی دامەزراوەی گەورە دەبن، کە نەک هەر دەستڕاگەیشتن بە مافە سەرەتاییەکانیان نییە، بەڵکو توانای داواکردنیشیان نییە، کە ئەم کورتهێنانە پێکهاتەیی و سیستماتیکی و دووبارەبوونەوەییە.