پەیەدە لە تل تەمر خولی "شەهیدانی بەنداوی تشرین" دەکاتەوە
پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) خولێکی پەروەردەی لە تل تەمر کردەوە.

تل تەمر
پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" خولێکی پەروەردەی ئایدیۆلۆژی لە شاری تل تەمر لە کانتۆنی جزیرە کردەوە، بە ئامانجی پەرەپێدانی ئەندامان و کارگێڕانی دامودەزگاکانی ژنان و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری، ئەو خولە مانگێک دەخایەنێت، لە ماوەی خولەکەدا وانە لەسەر گرنگی پەروەردە و خوێندنەوەی مانیفێستی شارستانیەتی دیموکراتیک، بەرگی پێنجەم: پرسی کورد و چارەسەری نەتەوەی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان، مێژووی ژنان، مێژووی سووریا، مێژووی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، نەتەوەی دیموکراتیک، شەڕی گەلی شۆڕشگێڕ، ڕاستی ڕێبەرێتی، و چەندان وانەی تر دەدرێن.
ئەو خولە کە بە تایبەتی بەڕووی پێکهاتە عەرەبییەکاندا کرایەوە و ناوی شەهیدانی بەنداوی تیشرینی لێندرا، لە ڕۆژانی سەرەتادایە، مادلین عوبێد، جێگری هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی تل تەمر و ئینتیسار عەبدولعەزیز، ئەندامی لیژنەی ژنان لە ئەنجومەنی شار سەبارەت بە پەروەردە قسەیان بۆ ئاژانسەکەمان کرد.
"نابێت دەرفەتەکانی خوێندن لەدەست بدرێن"
مادلین عوبێد ئاماژەی بەوەدا کە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و دۆخی ئەمنی یارمەتیان نەدا بۆ دۆزینەوەی پەروەردە و وتی: پەروەردە بەردی بناغەی هەموو کارێکە و بەقەد ئاو پێویستە، هەرچەندە مرۆڤ زانا بێت، هەمیشە پێویستی بە نوێبوونەوە هەیە، مرۆڤ دەبێت فێربوون و زانینی خۆشبوێت، بێگومان هەر مەعریفەیەک دەتوانێت لە بواری کۆمەڵایەتی و کارگێڕی و ڕێکخراوەییدا سوودی هەبێت، بۆیە تێپەڕاندنی ئەو زاراوەیە دەرفەتێکە کە پێویستە هەموو کەسێک کاتەکانی خۆی ڕێکبخات و بتوانێت سوودی لێ وەربگرێت، چونکە هەمیشە ئەم دەرفەتە لە نێوان فشارێکی زۆری خێزانیی و دۆخی ناجێگیری ئەمنیدا سەرهەڵنادات.
"ئامانج گەیشتن بە کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و ئازادە"
مادلین عوبێد ڕایگەیاند، پێویستە مرۆڤ مێشک و ڕۆحی خۆی پڕ بکات لە خوێندنەوەیەکی باش و وتی: ئێمە لە ئێستادا خەریکی خوێندنەوەی مانیفێستی شارستانیەتی دیموکراتیک، بەرگی پێنجەم: پرسی کورد و چارەسەری نەتەوەی دیموکراتیکین، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. تێگەیشتن لە پرسی کورد زۆر گرنگە، سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک زۆر بەنرخە و پرسی دیموکراسی پرسێکی زۆر بنەڕەتییە، بۆ کۆمەڵگەکان و گەلان بە گشتی بۆ ئێمە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک و ئازاد لە ژێر سایەی سیستمی نەتەوەی دیموکراتیکدا، کە هەمووان بە یەکسانی دەژین، لە پلەی یەکەمدایە ئەگەر سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیک لە سەرانسەری سووریادا قبوڵ بکرایە و جێبەجێ بکرایە، ئەمڕۆ ژنان ڕووبەڕووی ئەم هێرشانە نەدەبوونەوە.
"دەبێت ژنان لە سەرانسەری جیهاندا بەدوای مافە لەدەستچووەکانیاندا بگەڕێن"
مادلین عوبێد سەرنجی بۆ ئەو خولە ڕاکێشا کە ژنان پێشنەگایەتی دەکەن و ئاستی بەرزی بەشداریی ژنان تێیدا، هەروەها باسی لە گرنگی پەروەردەی ژنان کرد و وتی: ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ماوەی ١٤ ساڵە لە خەباتێکی بەردەوامدان. ئێستا دەزانن چ ئەرک و بەرپرسیارێتییەکیان لێ چاوەڕوان دەکرێت، ژنانی ئێرە ئێستا بەهێزن، لە هەموو بوارێکدا ئامادەیی کاریگەریان هەیە، وەک قەڵغانێک لە بەرامبەر ئەو هێرشانەدا وەستاون کە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیرییان دەکات، هەروەها بۆ سەر کۆمەڵگەکەیان، نەک تەنها ژنان لە سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکو بە گشتی، پێویستە بزانن چ بەرپرسیارێتییەک دەکەوێتە سەر شانیان، دەبێت خەبات بکەن بۆ مافەکانیان. چونکە لە جیهاندا زۆر ژن هەن کە لە مافەکانیان زەوت دەکرێن، ژنان دەبێت بەرەنگاری ئەو نەریتە کۆمەڵایەتیانە ببنەوە کە ڕێگرن لە ئازادییەکەی، ژنانی زانا و ڕۆشنبیریش دەتوانن پێشنەگایەتی کۆمەڵگە و دەوڵەتەکان بکەن، دەبێت ژنان خۆیان پەروەردە بکەن لە بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشێکدا.
"بەردەوام دەبین لە گەڕان بەدوای چارەسەر"
ئینتیسار عەبدولعەزیز کە بۆ یەکەمجارە بەشداری خولێکی پەروەردە دەکات، وتی: ئەمە یەکەمجارە بەشداری خولێکی ئایدیۆلۆژی دەکەم، گرنگترین شت لە خولەکەدا تێگەیشتنە لە یەکسانی نێوان ژن و پیاو، لە هەمان کاتدا بەهێزکردنی هاوڕێیەتییە، هەرچەندە ئێمە لە ناوەڕاستی کاری کردەییداین، بەڵام نابێت بیرکردنەوەکانمان لەبیربکەین، تیۆری و پراکتیکمان دەبێت تەواوکەری هەریەکەیان بێت.
"لە نزیکەوە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەناسین"
ئینتیسار عبدولعەزیز ئاماژەی بەوەدا کە لە نزیکەوە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەناسن و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "رێبەر ئاپۆ دەڵێت: 'پەروەردە، پەروەردە، پەروەردە'، بۆیە لە ڕێگەی پەروەردەوە هەم خۆمان و هەم ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە نزیکەوە دەناسین، پرۆسەکە پێویستی بە کاری زیاتر هەیە بۆ کار و خێزان و کۆمەڵگە.