پیاوێک دوو ژن دەڕفێنێت

بە زەبری هێز و چەک پیاوێک دوو ژن دەڕفێنێت پاشان دەستگیر دەکرێت

بە زەبری هێز و چەک پیاوێک دوو ژن لە سلێمانی دەڕفێنێت پاشان دەستگیر دەکرێت

ناوەندی هەواڵ

 

لە شاری سلێمانی پیاوێک بە چەکەوە هێرش دەکاتە سەر ماڵێک و دوو ژن دەڕفێنێت، دوای ئەوەی دایکەکە پەیوەندی بە بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕینەوە کرد و سکاڵای تۆمار کرد کە پیاوێک هاتۆتە سەر ماڵەکەیان و دوو کچەکەی ڕفاندووە، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ڕاپەڕین بەدوایدا دەگەڕین.

بە پێی ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە دوای ئاگادارکردنەوە و گەڕانەکانیان، لە گەڕەکی قولەرەیسی شاری سلێمانی، تۆمەتبار  "پ. ع. ا "یان دەستگیر کردووە، هەر لە ڕاگەیاندراوەکەشدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوە کراوە لە ئێستادا لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکەدا بەردەوامە و لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەست بەسەر ئۆتۆمبێل و چەکەکانیدا گیراوە.

 

ت.پ