پەیامی زیندانیانی سیاسی: نەورۆز بووەتە مەیدانی ئازادی

ئەو زیندانییانەی بۆ ماوەی ١١٦ ڕۆژە لە مانگرتن لە خواردندان پەیامێکیان بۆ نەورۆزی ئامەد ناردووە و دەڵێن: ئێمە باوەڕمان وایە ڕێبەرمان بە شێوەیەکی جەستەیی ئازاد دەکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا ڤۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان و چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد مانگرتنێکی کاتییان لە خواردن دەستپێکردو لە ١١٦یەمین ڕۆژدا بەردەوامن، پەیامێکیان بۆ نەورۆزی ئامەد ناردو خوێندرایەوە.

 

ئازادی بەبیرهێندرایەوە

پەیامی زیندانییە سیاسییەکان لەلایەن زاینەب ئۆدونجو، پەرلەمانتاری ئیلحی پارتی دەم خوێندرایەوە بەم شێوەیە:

 

نەورۆز ده نگێک بوو

 

دەنگی چەکوش و ئاسن

 

پاشان بوو بە تینی ئاگر

 

گۆڕا بۆ دەنگ و ڕەنگی ئازادی لە دڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کە ناوی کوردستانە.

 

نەورۆزی بەرخۆدان و ئازادی بە شێوەیەکی سەرەکی لە ڕێبەری ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و هاوڕێیانی کامپی ئازاد و دایکانی چالاکوان و گەل و هەموو بەشداربووانی ئازادی نەورۆزەوە پیرۆز دەکەین، بە سووربوون لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گۆشەگیری و ئازادکردنی جەستەیی ڕێبەری ئازادی، وەک شۆڕشگێڕ لە زیندانەکانی کوردستان و تورکیا بەشداریمان لە هەنگاوی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ کردووە و بەرخۆدانمان بە شێوەیەکی بڕیاردەرانە بەردەوامە، هیوادارین و باوەڕمان وایە کە گۆشەگیری تێکدەشکێت و ڕێبەرەکەمان بە شێوەیەکی جەستەیی ئازاد دەکرێت، ئەمرۆ ئەم گۆڕەپانی نەورۆزە بووە بە مەیدانی ئازادی و ئازادی ڕێبەر هاوار دەکات، بە مزگێنی بەهار نەورۆزتان پیرۆزبێت.