پەیامی قامیشلۆ لە یادی ١٣ ساڵەی شۆڕشدا: خەبات بەردەوامە

هاوڵاتیانی قامیشلۆ بە ئاهەنگێک ١٣ ساڵەی شۆڕشی ڕۆژئاوایان بەرز ڕاگرت، پەیامی ناوچەی ئاهەنگگێڕان ئەوە بوو کە خەبات و بەرخۆدان بەردەوام دەبێت.

قامیشلۆ

 

دانیشتووانی قامیشلۆ بە پێشەنگایەتی تەڤگەری چاندو هونەر، بە ئاهەنگێک شۆڕشی ڕۆژئاوایان بەبیرهێنایەوە  کە لە ١٩ی تەمووز لە شاری کۆبانێ دەستیپێکرد، ئاهەنگەکە بە دروشمی ""بە ڕۆحی شۆڕشی ١٩ی تەمووز، سووریایەکی دیموکراتیک بونیاد دەنێین" بەڕێوەچوو و هەزاران کەس لە پارکی ئازادی ئامادەی بوون.

 

ئاڵدار خەلیل، ئەندامی دەستەی کارگێڕی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" ساڵیادی شۆڕشی لە تەواوی ئامادەبووان پیرۆزکردو هەموو شەهیدانی شۆڕشی بەبیرهێنایەوەو سڵاوی خۆی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نارد.

 

ئاڵدار خەلیل ئاماژەی بەوەدا کە ١٣ ساڵ بەسەر دەستپێکی شۆڕشدا تێپەڕیوە، دەستکەوتی گەورە بەدەست هاتووە، بەرخۆدان و ڕەنج دراوە، وتی: لە ساڵی ٢٠١١دا هاوڵاتیانێکی زۆر دەیانوت کە پێویستە ڕژێم تەنها بکەوێت، بەڵام لە سایەی بیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، شۆڕشی ڕۆژئاوا بەردەوامە لە پەرەپێدانی نەتەوەی دیموکراتیک لەسەر بنەمای ڕێکخراوەکە، ئەم شۆڕشە دەیسەلمێنێت کە خەبات بەردەوام دەبێت.

 

"ئێمە بە هێز و ئیرادەی گەل شۆڕشی خۆمان پاراست"

هەروەها بێریڤان خالید، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار قسەی کردو وتی: ئەمڕۆ وەک هاوڵاتیانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە هەموو پێکهاتە کوردی، عەرەبی، سریانی-ئاشووریەکانیانەوە، یادی شۆڕشی ١٩ی تەمووز دەکەنەوە، ١٣ ساڵ تێپەڕیوە کە هاوڵاتیانی ناوچەکە بەبێ دوودڵی بەرخۆدانیان کرد، لە مەیدانەکاندا بوون و بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد و هاوپشتی ژنانی عەرەب و سریانی، پەرەیان پێداو شۆڕشەکەیان پاراست، ئەوان ١٣ ساڵ لەمەوبەر دەیانویست قڕمان بکەن، بەڵام بە وروژاندنی گەل و هێز و ئیرادەی گەلەکەمان توانیمان شۆڕشەکەمان بپارێزین، هێرش دەکرێتە سەر دەستکەوتەکانمان، سیاسەتیان دژی هەموو گەلانە، ئەوان نایانەوێت ئێمە بە شێوەیەکی دیموکراتیانە پێکەوە بژین و بە وروژاندنی شۆڕشەکەمان دامەزراوەکانمان دەپارێزین.

 

"ژن لە هەموو بوارەکاندا پێشەنگایەتیان کرد و بوونە هێمای بەرخۆدان"

بەهیە موراد، بەرپرسی بەڕێوەبەرایەتی ماڵی ژنانی قامیشلۆ کە ئامادەی ئەو بۆنەیە بوو، بۆچوونی خۆی دەربڕی و ساڵیادی شۆڕشی ١٩ی تەمووزی پیرۆز کرد و وتی: ١٣ ساڵ بەسەر شۆڕشی ڕۆژئاوا تێپەڕیوە، پیرۆزبایی لە هەموو شەهیدانی ئازادی و کەسوکاری شەهیدان و ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین بۆ ئەو شۆڕشەی کە ژنانی کورد پێشەنگایەتییان کرد. لەم شۆڕشەدا ئێمەی ژنان دەستکەوتی زۆرمان دەستکەوت، ژیانێکی هاوبەش لەنێوان هەموو پێکهاتەکاندا دامەزرا، کاریش بەڕێوەچوو لە هەموو دامودەزگاکانی خۆبەڕێوەبەری بە ڕۆحی نەتەوەی دیموکراتیک ژنان ڕۆڵێکی زۆر گرنگیان بینی لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا و لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بوونە پێشەنگ و لەگەڵ زۆرێک لە هاوڕێیانی پیاوان کاریان کرد لە ماڵی ژنان، بناغەکانی ژنان، ئاسایشی ژنان دامەزران پێویستە مافەکان لە دەستووری سووریادا مسۆگەر بکرێن و ئێمەش وەک ژنانی کورد دەست بە دەست لەگەڵ ژنانی سووریا کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی ئێمە وەک ژنانی کورد تا کۆتایی خەبات و بەرخۆدان دەکەین تا ئازادی خۆمان و ڕێبەرەکەمان مسۆگەر دەکەین.

 

دوای وتارەکان، هونەرمەد، شەهریبانا کوردی، شەریفە عومەری و شاعیر فەرهاد مەرد گۆرانییان وت. گروپی هێڤا و گروپی  سریانی یەرسوسۆ گۆرانییان دەوتەوە و هەڵپەڕین.

 

ئاهەنگەکە بە وتنەوەی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی گەلان" کۆتایی هات.