"پێویستە سەنتەری توێژینەوە و داڵدەدان نانی زیانبەرکەوتوو هەبێت"
لە هەڵەبجە ناوەندێکی تایبەت بە پاراستنی ژنانی زیانبەرکەوتوو بوونی نییەو شارا عەبدولکەریم، چالاکوان دەڵێت: پێویستە سەنتەری توێژینەوە و داڵدەدان نانی زیانبەرکەوتوو هەبێت.
میهرەبان سەلام
هەڵەبجە-زۆر بوونی توندوییژی بەرامبەر بە ژنان و زیانبەرکەوتووانی ژن وایکردوە کە ژنانی چالاکوان و ڕێکخراوەکان لە هەڵەبجە داوا بکەن کە سەنتەرێکی تایبەت بە تویژینەوە بۆ ژنانی زیانبەرکەوتوو و داڵدەدانیان بکریتەوە، چونکە کاتێک ژنێک لە سنووری ئەو پارێزگایە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبێتەوە، هیچ ناوەندێک بۆ پاراستنی نییەو ژنان نازانن پەنا بۆ کوێ ببەن.
هەرچەندە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەبەراورد بە شارەکانی تر کەمترین رێژەی توندوتیژی تۆمار دەکرێت و هاولاتیان و چالاکوانان داواکارن کە سەنتەریکی توژینەوەو داڵدەدان هەبێت تاوەکو ئەو ڕێژەیەش کە هەیە چارەسەر بکرێت.
سەبارەت بەم پرسە شارا عەبدولکەریم، چالاکوان ولێپرسراوی ناوەندی شارەزووری یەکێتی ژنانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، بوونی سەنتەرێک بۆ پاراستنی ژنانی زیانبەرکەوتوو بە پێویست دەزانن و وتی: وێڕای ئەوەی سەری ڕێزو نەوازش بۆ ژنانی قوربانی دادەنەوینین کە بوونەتە قوربانی نیوان نایەکسانی ژن و پیاو، بوونی سەنتەری توێژینەوەو داڵدەدان لەهەڵەبجە بە گرنگ دەزانین و پێمانوایە بوونی سەنتەریکی لەم شێوەیە گرنگەو بەڵام چەند ساڵە نەتدوانراوە بەئەنجام بگات هەوڵەکانمان، بەهۆی هەبوونی چەند بەربەستێک هەوڵەکان بە ئەنجام نەگەیشتوون و پێمانوایە بیانووەکان لاوازن.
"بوونی سەنتەرێکی لەو شێوەیە دەبێتە هۆی دۆزینەوەی جۆری کەیسەکان"
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێکخراوەکان بەردەوام لەهەوڵی ئەوەدان کەسەنتەری توێژینەوە هەبێت بۆ لێکۆڵینەوە لەکەیسەکان و لە هەمانکاتدا داڵدەی ئەو ژنانەی توندوتیژیان بەرامبەر دەکرێت، وتی: سەنتەرێکی لەو شێوەیە شوێنیک دەبێت بۆ دۆزینەوەی کەیس و جۆرە جیاوازەکان لەگەل شوێنەکان، هەبوونی جیگەیەک وادەکات ئاسانتر دەستمان بگات بە چارەسەرو چەندین جار کۆدەنگیمان کردوە
"هۆکارەکان باوەڕپێکراو نییە"
شارا عەبدولکەریم لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: سەبارەت بە نەکردنەوەی سەنتەرەکە لەهەڵەبجە ئەوەیە کە توندو تیژی کەمترە بەڵا ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە توندوتیژی نییە، توندوتیژی هەیەو داوا دەکەین سەنتەرێک بکرێتەوە، بۆیە لەهەوڵەکان بەردەوام دەبین و لایەنە حکومیە پەیوەندیدارەکان کاری بۆ دەکەین، لێرەو لەوێ فشاری دەرەکی هەیەو پێویستە و گرنگە کە تویژینەوە هەبێت تاوەکو لە ئایندە ئیشی لەسەر بکرێت و ێیویستە لە ئایندەدا حکومەت کاری لەسەر بکات.