"پێویستە منداڵانی کچ سودمەندبن لە مافی خوێندن"

ژنانی گەنجی تونسی تیشکیان خستە سەر گرنگی پەروەردە و وتیان: بۆ دروستکردنی هەستی سەرکەوتن و سەربەخۆیی، پێویستە هەموو کچێک سوود لە مافی خوێندن وەربگرێت و شوێنێکی چالاک لە کۆمەڵگادا بگرێتەبەر.

ئیخلاس حەمرونی

 

تونس- مافی خوێندن بۆ منداڵانی کچ لە زۆربەی وڵاتان، بەهۆی سەپاندنی ڕێبازی پیاوسالاری، جەنگ، هتد. نزمە، بەپێی ئامارەکانی یونیسێف لە ساڵی ٢٠٢٣دا، نزیکەی ١٢٩ ملیۆن کچ لە جیهاندا نەچوونەتە خوێندنگە، لە کۆمەڵگەی عەرەبیدا، زۆربەی خێزانەکان، بەتایبەت کچان، لە خوێندن بێبەشن، خێزانەکان هێشتا پەروەردەی منداڵان وەک "بەفیڕۆدانی کات" دەبینن، ئەمەش لە تونس بەرچاوە، سەرەڕای قەیرانی ئابووری، فشاری کۆمەڵگە لە وڵاتەکەدا چەندین هۆکاری زیاد کردووە بۆ ئەوەی خویندکاران خویندن بەجێبهێڵن، بەڵام ژنانی گەنجی تونس لە ڕووی ئەکادیمییەوە گەشەکردنی خۆیان بۆ پاراستن و بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی پەروەردە، وەک چەک بەکاری دەهێنن.

 

هەدیل زەیتوونی، خوێندکاری ماستەر، وتی: بڕوانامەی زانکۆ گرنگە بۆ ژنانی گەنج، چەکێکە دوای تەواوکردنی خوێندن، بەهۆی ئەم پێگەیەوە لە ناوخۆ و دەرەوە، متمانەیەک، گەورە و بەسوودی پێدەبەخشێت بەهۆی سەرکەوتنی لە کارەکانی تردا. لەگەڵ ئەوەشدا، ئاستێکی کولتووری و زانستی بەدەست دەهێنێت، لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی کە کارێک بدۆزیتەوە و لە هەمان کاتدا سەرچاوەی داهاتە، بڕوانامەی ژنی گەنج چەندین دەستکەوت و سوودی هەیە لە لایەنە دەروونی و خێزانی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکاندا، یارمەتیدەر دەبێت بۆ بونیادنانی کەسێکی خوێندەوار لە زانینی ماف و ئەرکەکانیدا.

 

"پەروەردە مافێکی دەستوورییە"

یاسمین خالیدی، خوێندکاری ماستەر وتی:  لە ساڵی ٢٠٢٤ دەژین و هەندێکیش هێشتا باس لە مافی خوێندنی منداڵان و چوون بۆ زانکۆ دەکەن، ئەمە مافێکی سروشتییە و بەشێکە لە هیوای سەربەخۆیی، لە ساڵانی داهاتوودا بە پێی پێویست کار دەکەین کاتێک خوێندنمان تەواو کرد، پەروەردەکردنی کچان مافێکی دەستوورییە بڕوانامەی زانکۆ بیرۆکەی ئەرێنیمان دەداتێ،. زانست و وزە. ئەو هێزەمان دەداتێ کە بوونی خۆمان ڕەگەز و چینەی لەم ژیانەدا بسەلمێنین، ئەم مافە بەدەست هاتووە و سنووردار نییە بە ڕەگەزەوە.

 

"ژنان بەردەوامن لە تێکۆشان بۆ مافەکانیان"

یاسمین خالیدی ئاماژەی بەوەدا ژنان هێشتا سنووردارکراون بۆ کاری ماڵەوە و وتی: هەندێکیان سنووردارکراون بۆ کاری ماڵەوە و هەندێکیش باوەڕیان بە سەرکەوتنی ژنان هەیە، بەڵام لەو سەدەیەی کە هاتووین بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی ژنان و بڵاوبوونەوەی هەندێک بیرۆکە، بارودۆخێکی زۆر ناخۆشە، چەند ساڵێک تێدەپەڕێت و ئەم بیرۆکانە دەبێت وازیان لێ بهێندرێت، سەرکەوتنی ژنان لە هەڵبژاردنەکاندا لە ئەرکە باڵاکانیدا باس دەکرێت، ئەوان بەردەوامن لە تێکۆشان بۆ مافەکانیان.

 

"سەربەخۆیی مسۆگەر دەکات"

فاتن ئەلحوەیمدی، خوێندکاری ماستەر وتی: بڕوانامەی ئەکادیمی گرنگە بۆ گەشەکردنی ژنانی گەنج و سەربەخۆیییان مسۆگەر دەکات، ئەمە چەکێکە کە متمانەی پێبکرێت لەم بوارەدا بۆ ئەوەی خۆی بسەلمێنێت لە کۆمەڵگەیەکی پیاوسالاریدا، بۆ دروستکردنی هەستی سەرکەوتن و سەربەخۆیی، هەموومنداڵیکی کچێک دەبێت سوود لە پەروەردە وەربگرێت و ڕۆڵێکی چالاک ببینێت لە کۆمەڵگەدا، داوا لە هەموو کچان و ژنانی گەنج دەکەم کە سەرەتا خوێندنی ئەکادیمی وەربگرن بۆ گەشەکردنیان.