ڕێپێوانی ئازادی بەرەو ئامارا بەڕێکەوتن
هەردوو باڵی "ڕێپێوانی گەورەی ئازادی" لەگەڵ گەلی پرسوسی ڕەحا کۆبوونەوە و لە کۆتایی ڕێپێوانەکەدا بەرەو ئامارا بەڕێکەوتن.
ڕەحا
باڵەکانی "ڕێپێوانی گەورەی ئازادی" کە لەلایەن سیاسەتمەداران و نوێنەرانی ڕێکخراوە دیموکراتیکە گەورەکان لە وان و قەرس لە ١ی شوباتدا دەستیپێکرد و داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەرکردنی پرسی کورد دەکەن، ئەمڕۆ لە گەڕەکی عەلیگۆر لە ناوچەی پرسوسی ڕەحا بەردەوام بوون، دواتر بەشداربووان بڕیاریاندا لە گوندی ئامارا کۆتایی بە ڕێپێوانەکەیان بهێنن، کە عەبدوڵا ئۆجالانی ڕێبەری گەلی کورد تێیدا لەدایکبوو.
لە دەروازەی بە دروشمی "ئازادی سەرۆک ئازادی گەلانە"، "سڵاو لە ئیمراڵی هەزاران سڵاو"، "بە گیان و بە خوێن لەگەڵ تۆداین سەرۆک"، "بێ تۆ ژیان نابێت سەرۆک" بە گوڵ پێشوازی لە بەشداربووان کرا.
"لە ئەمڕۆوە ڕێپێوانەکەمان گەورە دەکەین"
عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتاری پارتی دەم وتی: ئەمڕۆ ڕۆژێکی ڕەشە بۆ ئێمە، بەڕێز ئۆجالان بە پیلانێکی نێودەوڵەتی ڕادەستی تورکیا کرا، بەڕێز ئۆجالان ماوەی ٢٥ ساڵە لە لە زینداندایەو سێ ساڵە هیچ زانیارییەکمان پێ نەگەیشتووە، لە دوو باڵەوە بەرەو ئازادی وڵاتەکەمان و گەلەکەمان و بەڕێز ئۆجالان ڕۆیشتین، ئەم ڕۆژە لەلایەن گەلەکەمانەوە ئیدانە کرا، لە ئەمڕۆوە ڕێپێوانەکەمان زیاد دەکەین، دەتوانن گۆشەگیری بشکێنین، دەزانن ئەگەر بەڕێز ئۆجالان قسە بکات، ئاشتی بۆ ئەم وڵاتە دێت.
ڕێپێوانی ئازادی دوای بەیاننامە بەرەو ئامارا ڕۆیشتن.