ڕێپێوانی گەورە بۆ ئازادی لە ١ی شوبات دەستپێدەکات

حزبە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتیک ڕایانگەیاند، ڕێپێوانی گەورەی ئازادی لە نێوان ١ بۆ ١٥ی شوبات ئەنجام دەدەن، هەروەها داوای لابردنی گۆشەگیری لە ئیمراڵی و مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن.

 

ناوەندی هەواڵ

 

لە ئامەد کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بەڕێوەچوو کە تیایدا داوای کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە زیندانی جۆری Fی ئاسایشی باڵای ئیمڕالی و چارەسەری دیموکراتیک بۆ پرسی کورد کرا.

 

کۆنگرەکە لە لایەن جەنگیز چیچەک، هاوسەرۆکی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان  "HDK" و کەسکین بایندیر، هاوسەرۆکانی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان "DBP" چیگدم کلیچگون ئوسار پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان "دەم"  ئامادەی بەیاننامەکە بوونم، لە هەمان کاتدا، ژمارەیەکی زۆر لە نوێنەرانی حیزبە سیاسییەکان، ڕێکخراوە دیموکراتیکەکان و دامەزراوە دیموکراتیکەکان بەشدارییان لە بەیاننامەکەدا کرد، لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "بۆ ئازادی ڕێپێوان دەکەین"، "کات کاتی ئازادییە".

 

٧٥ کەس بەشداری لە ڕێپێوانەکە دەکەن

بێریتان گونەش ئالتین، پەرلەمانتاری پارتی دەم ڕایگەیاند، ٧٥ چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ بەشداری لە ڕێپێوانەکەدا دەکەن، دەقی بەیاننامەکە بە زمانی کوردی بە ناونیشانی "دەست دەکەین بە ڕێپێوانی ئازادی بۆ شکاندنی گۆشەگیری لە ئیمراڵی و چارەسەرکردنی پرسی کورد بە ڕێگای دیموکراسیانە" لەلایەن کەسکین بایندیر، هاوسەرۆکی دەبەپە خوێندرایەوە، ڕاگەیەندراوە کە ڕێپێوانەکە لە ١ی شوبات دەستپێدەکات و تا ١٥ی شوبات بەردەوام دەبێت، کە ڕۆژی پیلانگێڕی نێودەوڵەتییە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.

 

"ماوەی دوو ساڵ و ١٠ مانگە هیچ زانیارییەک لەبارەی بەڕێز ئۆجالانەوە بەدەستنەگەیشتووە"

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ماوەی ٢٥ ساڵە گۆشەگیرییەکی توند لە سەر بەڕێز ئۆجالان هەیە، بەڕێز ئۆجالان ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە خەباتی یەکسانی و دادپەروەری و ئازادی بۆ گەلی کورد و خەڵکی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ماوەی دوو ساڵ و ١٠ مانگە هیچ زانیارییەک لەبارەی بەڕێز ئۆجالانەوە بەدەستنگەیەشتووە، نە لە یاسای تورکیا و نە لە یاسای نێودەوڵەتیدا هیچ جێگایەک بۆ گۆشەگیری نییە و گۆشەگیری ئەخلاقی و ویژدانی و مرۆڤایەتی نییە، سیستمی گۆشەگیری ئیمرالی بووەتە ناوەندی سیاسەتەکان بۆ لەناوبردنی تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد، لە ڕێگەی گۆشەگیرییەوە، ئەوان هەوڵ دەدەن یاسای داگیرکردن جێبەجێ بکەن، خاکی کوردستان داگیر بکەن.

 

"گۆشەگیری وەک ئامڕازێکی سەرکوتکردن لە کۆمەڵگەدا بەکار دەهێندرێت"

ئاشکرایە کە گۆشەگیری نەک تەنها لەسەر گەلی کورد و کوردستان ڕوودەدات، بەڵکو لەسەر تەواوی کۆمەڵگەش ڕوودەدات و وەک ئامڕازێکی سەرکوتکردنی کۆمەڵگە بەکاردێت، سیاسەتی گۆشەگیری لە ناوخۆدا دەبێتە هۆی قەیرانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی و لە دەرەوەش تورکیا بەرەو شەڕی ناوچەیی دەبات، گرنگترین ڕێگا بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە ناوچەیی و شەڕانە ڕووخاندنی سیستمی گۆشەگیری تەواوەتی و بەدیهێنانی ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالانە.

 

"ئازادی بەڕێز ئۆجالان ڕێگا بۆ چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتیانە دەکاتەوە"

گۆشەگیری گەورەترین بەربەستە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد. بەم شێوەیە، خەڵکی وڵات و خەڵکی ناوچەکە لەلایەن دەوڵەتە نەتەوەپەرستەکانەوە لە ڕووی ئابووری، کولتووری، کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە لە ناکۆکییەکاندا خنکاون، ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان ڕێگا بۆ چارەسەری دیموکراتیک و ئاشتیانە دەکاتەوە، وتەکانی بەڕێز ئۆجالان لە ساڵی ٢٠١٠دا گرنگیی ئازادیی جەستەیی خۆی بۆ ژیانی ئازادی گەلان نیشان دەدات، بەڕێز ئۆجالان وتی "مرۆڤ تەنها بە یەک مەرج دەتوانێت لە دەرەوە بژی، ئەگەری ئەوە هەیە کە کەسێک لە خەبات بۆ بوون و ئازادی کوردەکان و ئازادی کرێکارانی تورکیا کە بۆ ماوەی ٢٤کاتژمێر لە بارودۆخی سەرمایەداریدا دەژین، بە دەستەوە بێت.

 

ڕێپێوانی گەورەی ئازادی دەستپێدەکات

وەک سیاسەتمەدارانی کورد، ژنان، گەنجان، ڕۆشنبیران و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ سڵاو لە چالاکی نێودەوڵەتی دۆستەکانمان دەکەین و ڕایدەگەیەنین کە لە ١ی شوباتەوە تا ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان، ڕێپێوانی مەزن بۆ ئازادی دەستپێدەکەین، ئامانجمان بە شێوەیەکی سەرەکی ئەوەیە کە لەگەڵ خێزان و پارێزەرانی بەڕێز ئۆجالان کۆببینەوە، بۆ جێبەجێکردنی هەموو مافە یاساییەکانی و بەکارهێنانی ئازادی جەستەیی بەڕێز ئۆجالان، کە گرنگە بۆ چارەسەری پرسی کورد،  ناوەستین هەتا سیستمی گۆشەگیری ئیمرالی لەناودەچێت و کۆتایی بە سیاسەتە گڵاوەکانی سەر پرسی کورد نەهێندرێت، دووپاتی دەکەینەوە بێدەنگ نین بەرامبەر بەو سیاسەتانەی کە هیچ پێوانەیەکی مرۆڤایەتی ناناسن، داوا لە هەموو گەلەکەمان و دۆستەکانمان و گەلی دیموکراتیک دەکەین هەنگاو بنێن، با پێکەوە دژی گۆشەگیری بوەستین و گۆشەگیری تێکبشکێنین.