پۆستەری پەیمانی ئیستەنبول لە سوری ئامەد
پەرلەمانتارانی هەدەپە بەبۆنەی ساڵیادی واژۆکردنی پەیمانی ئیستەنبولدا، پۆستەریان بە سوری ئامەددا هەڵواسی.
ئامەد
ژنانی پەرلەمانتاری هەدەپە بەبۆنەی دەیەمین ساڵیادی واژۆکردنی پەیمانی ئیستەنبول، لە دەرگای ماردینەوە چوونە سەر سوری ئامەد و پۆستەری پەیماننامەکەیان هەڵواسی، لە پۆستەرەکەدا ناوی ئەو ژنانە نووسرابوون کە کوژراون، پاشان پەرلەمانتارەکان هاتنە خوارەوە و لەبەردەم دەرگاکەدا بەیاننامەیەکیان خوێندەوە، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە، ئایشە ئاچار باشاران، جێگری سەرۆکی هەدەپە میرال دەنیش باشتاش، پەرلەمانتاران سەمرا گوزەل، دەرسیم داغ، ڕەمزیە تۆسون، نوران ئەمیر بەشداری بەیاننامەکە بوون.
"ئێمە پەیمانی ئیستەنبول دەپارێزین"
ئایشە ئاچار باشاران ئاماژەی بەوەدا ژنان کۆتا قسەی خۆیان نەکردووە و وتی: ئێمە دەستبەرداری پەیمانی ئیستەنبول نابین، ئەمە لەبیر ناکرێت، ئێمە پەیمانی ئیستەنبول دەپارێزین، ژیانی خۆمان و داهاتومان دەپارێزین، ئەمڕۆ چالاکییەکانمان لە ئامەد و ئیستەنبولە، سەرۆکی ئاکەپە ناتوانێت بە ناوی ئێمەوە قسە بکات و بڕیار بدات، ئێمەی ژنان بڕیاری خۆمان دەدەین و پەیمانەکە لەسەر زارمانە، هیچ کاتێکیش دەست لە پەیماننامەی ئیستەنبول بەرنادەین و لێی ناکشێینەوە.
ت.پ