پشتیوانی بەتول حسێنی لە دایکانی خوزستان

بەتول حسێنی، دایکی بێهنام مەحجوبی، ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و پشتگیری لە ناڕەزایەتییەکانی خوزستان کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

بەتول حسێنی، دایکی بێهنام مەحجوبی کە لە دەروێش گۆناباد دەستگیرکرا و لە زینداندا گیانی لەدەستدا، لە گرتە ڤیدیۆیەکدا پشتیوانی خۆی بۆ دایکانی خۆپیشاندەر و ڕاپەڕینی خوزستان دەربڕی.

 

لە پەیامە ڤیدیۆییەکیەدا کە بڵاوکراوەتەوە، بەتول حسێنی دەڵێت: "دیسانەوە دڵم شکاوە بۆ بێهنامەکانی وڵاتەکەم، ئاگاداری دەسەڵاتداران دەکەمەوە، ئەوانەی فەرمانی کردنەوەی ئاگریان بەڕووی گەنجانی وڵاتدا داوە، ئێمە هەستاینە سەرپێ و بەرگری لە مافی خۆمان دەکەین".

 

بێهنام مەحجوبی لە شوباتی ٢٠١٨دا پاش بەشداریکردنی لە ناڕەزایەتییەکان دژی سنوری نورعەلی تابەندە لە دەروێش گۆناباد دەستگیرکرا، دادگا سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند، دوای ماوەیەکی کورت لە زیندانی ئێڤین لە تاران بەهۆی نەخۆشییەوە گیانی لەدەستدا.

 

خۆپیشاندانەکانی خوزستان ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە بەردەوامە و خۆپیشاندەران داوای مافەکانی خۆیان دەکەن، ئاو و کارەبا و ئینتەرنێت لەو ناوچانەدا بڕدراون و ژنانیش بە شێوەیەکی چالاکانە بەشداری ڕاپەڕینەکەن.

 

ت.پ