"پێشەنگایەتی بەسێ هۆزات بۆ مەراسیمی لەناوبردنی چەک گرنگە"
ژنان و ژنانی ئێزدی کە لە دەرەوەی شەنگالەوە بەشدارییان لە کۆنفرانسی ڕۆشنگەری شنگال کرد، ڕایانگەیاند کە ئەگەر هەموو ژنان یەکبگرن دەتوانن ڕێگری لە هەموو فەرمانەکان بکەن و پێشەنگایەتی بەسی هۆزات بۆ مەراسیمی لەناوبردنی چەک گرنگە.

شنگال
کۆنفرانسی ڕۆشنگەری شنگال کە لەلایەن ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی عەبدوڵا ئۆجالان بە دروشمی "بانگەوازی کۆمەڵگەی دیموکراتیک وەڵامی ٧٣ فەرمانە" ڕێکخرابوو، لە دووەم ڕۆژیدا بەردەوام بوو.
ئەو ژنانەی بەشداری کۆنفرانسەکە بوون بە کورتی گرنگی کۆنفرانسەکەیان بۆ ئاژانسەکەمان هەڵسەنگاند.
زۆزان سیمۆ، ئەندامی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ"هیوای خواست ئەو کۆنفرانسە، کە ڕێبەری گەلی کورد پەیامی بۆ ناردووە، کۆنفرانسی نیازپاکی و دڵخۆشی و یەکسانی بێت لە نێوان هەموو ئایینەکان و بیروباوەڕەکان و پێکهاتە جیاوازەکانی دانیشتووی شنگال و وتی: دەتوانین بڵێین بە بەستنی کۆنفرانسەکە، ئەم ڕۆژە جارێکی دیکە بۆ ئێمە ڕۆژێکی نوێیە، وەک ژنان و کۆمەڵگەی ئێزدی و هەموو پێکهاتە ستەملێکراوەکان، لەگەڵ پەیامی ڕێبەر ئاپۆین ئێمە ١١ ساڵە خەبات دەکەین و کار دەکەین بۆ ئەوەی بگەینە ئەم ڕۆژانە، ئێمە وەک کۆمەڵگە دەبێت دەستی یەکتربگرین و یەکتر بەهێز بکەین. ئەگەر یەکگرتوو بین کەس ناتوانێت شکستمان پێ بهێنێت، هیوادارم دوای ئەم کۆنفرانسە، پێکهاتەی ئێزدی هێندەی تر دەست بگرن و بەرەنگاری فەرمانەکان ببنەوە. ئەگەر پێش ئەو فەرمانە هاوپەیمانی و یەکگرتوویی ئێمە هەبووایە، ژنانی ئێزدی ئەوەندە تووشی سەختی و گۆشەگیری نەدەبوون. بەڵام دوای ئەو فەرمانە، ژنانی ئێزدی ١١ ساڵە خەبات دەکەن و ئەمڕۆش دەتوانن بەرەنگاری فەرمانەکان ببنەوە. ئەگەر ئێمە هەموو ژنان یەکبگرین، دەتوانین بەرەنگاری هەموو فەرمانەکان ببینەوە.
"پێکهاتەی ئێزدی دەیەوێت خۆی بەڕێوەبەرێت"
زۆزان سیمۆ ڕایگەیاند کە ئەوان وەک پێکهاتەی ئێزدی نایانەوێت وابەستەی حکومەتی عێراق یان حکومەتی باشوور بن، دەیانەوێت خۆیان حوکمڕانی بکەن.
"ئێمە ئازادی ڕێبەر ئاپۆمان دەوێت"
زۆزان سیمۆ سەرنجی بۆ گرنگی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد بۆ ژنانی ئێزدی ڕاکێشا و ئەم هەڵسەنگاندنەی کرد: وەک پێکهاتەی ئێزدی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆمان دەوێت، ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ لە چوار دیواردا بێت و پێمان بڵێت یەکگرتوویی خۆمان جێگیر بکەین، ئەوا ئازادی ئەویشمان دەوێت و هەرچی لە تواناماندا بێت بۆ ئەمە دەیکەین. ئەگەر ڕێبەر ئاپۆ ئازاد بێت، هەموو پێکهاتە ستەملێکراوەکان، ئازاد دەبین.
"لەم پرۆسەیەدا یەکێتی ژنان گرنگترە"
هاوژین شەهید فەخرەدین، چاودێرى سیاسى ئاماژەی بەوەکرد کۆنفرانسێکی لەوجۆرە بە تایبەت بۆ پێکهاتەی ئێزدی لە پرۆسەیەکی وەهادا زۆر گرنگەو وتی: ڕێبەر ئاپۆ داوای ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی بۆ هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تایبەت بۆ کوردو کۆمەڵگەی ئێزدی کردووە، بۆ ئەوەیهەموو پێکهاتەو ئایین و بیروباوەڕە جیاوازەکان بتوانن پێکەوە بژین، یەکێتی نیشتیمانی گرنگە بەڵام یەکێتی ژنان گرنگترە بۆ ئەوەی پێکەوە کارو هەوڵی بەهێز ئەنجام بدەین.
مەراسیمی لەناوبردنی چەک و پیشنەگایەتی بەسێ هۆزات
هاوژین شەهید فەخرەدین سەرنجی بۆ مەراسیمی لەناوبردنی چەکی گەریلا ڕاکێشا و ئەم هەڵسەنگاندنەی کرد: لە ١١ی تەمووز لەسەر بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ، گەریلا مەراسیمی لەناوبردنی چەکی بە پیشەنگایەتی بەسێ هۆزات ئەنجامدا، بانگەوازەکە و پیشنەگایەتی بەسێ هۆزات گرنگە.
پیشەنگایەتی کردنی شۆڕش بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی
لە کۆتایی هەڵسەنگاندنەکەیدا هاوژین شەهید فەخرەدین وتی: ئەو فەلسەفەیەی کە ژنان دەتوانن یەکگرتوو بن، بەتایبەتی ژنانی ئێزدی کە ئەزموونی جینۆسایدیان کردووە، دەتوانن هەر کارێک بکەن، ژنانی ئێزدی پێویستیان بە یەکگرتنی زیاترە بۆ ئەوەی بتوانن لە کۆمەڵگەیەکی نوێدا جێگەیەکی بەهێزتر بگرن، بۆ ئەوەی ژنان بتوانن زیاتر بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی پیشەنگایەتی شۆڕش بکەن.