پێشێلکردنی سزاو دادپەروەری تاوانەکانی جەنگ لە شێخ مەقسودو ئەشرەفیە زیاد دەکات
پێشهاتەکانی ئەم دواییە لە گەڕەکەکانی حەلەبی سووریا، نیگەرانی مافی مرۆڤی زیاد کردووە، سەبارەت بە پێشێلکارییە سەختەکان کە لەوانەیە بگاتە تاوانی جەنگ، هەوڵی سیستماتیکی بۆ خۆدزینەوە لە سزا و بە سیاسیکردنی دادپەروەری وروژاندووە.
زەینەب خەلیف
دێرەزوور –گرتە ڤیدیۆکان کە بڵاوبوونەتەوە بەڵگەی پارچەکردنی تەرمی ژنە شەڕڤانێکە لە گەڕەکی شێخ مەقسودی شاری حەلەب لە سووریا، لابردنی دڵی شەڕڤانێک، هەروەها گرتە ڤیدیۆییەکانی دیکەش کە پێشێلکارییەکانی جیهادیەکانی هەتەشە و چەتەکانی تورکیا لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی بەڵگە دەکەن، لە دیمەنە شۆککەرەکاندا کە گوزارشت لە ئاستێکی مەترسیداری توندوتیژی و پێشێلکردنی ئاشکرای یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی دەکات.
چەتەکانی داگیرکەری تورکیا "عمشات وحمزات" بەشدارییان لە هێرشەکانی سەر گەڕەکە کوردنشینەکانی شاری حەلەب کرد، کە لەژێر ئاڵای هێزەکانی حکومەتی کاتی دان، بەڵام تا ئێستاش کارتی تورکیان لە سووریا، کە بەپێی بەرژەوەندییەکانی خۆی دەیجوڵێنێت.
جگە لەوەش سووپایەکی یەکگرتووی سووریا نییە کە نوێنەرایەتی هەموو سووریاییەکان بکات و لەڕووی ئایدیۆلۆژییەوە پابەندی سوریا بن، بەڵکو فراکسیۆنەکان بەردەوامن لە کارکردن بۆ بەرژەوەندیگەلێک کە دوورن لە بەرژەوەندی نیشتمانی، ئەمەش ڕوون بوو بۆ وروژاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ”ئاسایش” بە درێژایی ماوەی ڕابردوو، لە هێرش و گەمارۆی سنووردارەوە تا هێرشی بەرفراوان بە ئامانجی گەیشتن بە گۆڕانکاری دیمۆگرافی.
ژنانی دێرەزوور لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بر پشتبەستن بە "فراکسیۆنەکانی ژێر سزا نێودەوڵەتییەکان" بۆ بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بە دەستکاریکردنی سیاسی دادپەروەرییان زانی، هەروەها بەرپرسیارکردنی ئەم لایەنانە لە تاوانەکانی ئەنجامدراو، لەبری لێپرسینەوە لە لایەنەکانی پشتیوان و سەرپەرشتیار، کە کەشوهەوای بێ سزایی بەردەوام دەکات و دەرفەتەکانی لێپرسینەوەی یاسایی تێکدەدات.
”هاوبەشی ناڕاستەوخۆ لە پێشێلکارییەکان”
ئالا زاهر، ئەندامی نوسینگەی پاراستنی منداڵ، ڕایگەیاند، بێدەنگی نێودەوڵەتی سەبارەت بە ڕووداوەکانی گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە، هاوبەشی ناڕاستەوخۆ پێکدەهێنێت لەو پێشێلکاریانەی کە بەرامبەر بە هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجام دەدرێن، جەختی لە ڕەتکردنەوەی ئەم پێشێلکارییانە کردەوە، کە بە ئاشکرا دژایەتی ئاگربەستی ڕاگەیەندراو دەکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆردوومانە چڕەکە کارەساتێکی مرۆیی بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی و بەتایبەتی منداڵان دروستکردووە کە لە دۆخێکی بەردەوامی ترس و نائاسایشیدا دەژین.
ئیمان حەبشان، ئەندامی نوسینگەی ژنان لە دەستەی تەندروستی ڕایگەیاند، دانیشتووان ڕووبەڕووی بارودۆخی مرۆیی ترسناک بوونەتەوە، لەوانە ئاوارەبوونی زۆرەملێ، برسێتی، نائاسایشی، هەروەها بە توندی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی گەڕەکی شێخ مەقسود و پێشێلکارییە قورسەکانی شەرمەزار دەکەین بەرامبەر بە هاوڵاتیانی مەدەنی.
بێدەنگی نێودەوڵەتی سەبارەت بەم ئازارە بەردەوامە شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، کە هاوڵاتیان ڕووبەڕووی بارودۆخی مرۆیی سەخت بوونەتەوە، لەوانە ئاوارەبوونی زۆرەملێ، برسێتی و نائاسایشی، کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر منداڵان هەبووە وەک سسترین گروپ، هەروەها بەرکەوتنی منداڵان بە ترس و تیرۆر پێشێلکردنی ئاشکرای مافە بنەڕەتییەکانیان پێکدەهێنێت، داوای پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و بەتایبەتی منداڵانی کرد و دەستەبەرکردنی وەڵامدانەوەی مرۆیی بەپەلە کە شکۆمەندی و مافەکانیان بپارێزێت.