پەروین بوڵدان: گۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە دەبێتە ڕەخسێنەری ئاشتی لە تورکیادا

پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵیی پەیوەست بە کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە وتی: ئەم کۆنگرەیە سودێکی زۆری دەبێت بۆ پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا و ڕێگە بۆ دیموکراتیکبوونی تورکیا دەکاتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە دوای ڕاگەیاندنی پەکەکە لە بەستنی کۆنگرەی ١٢هەمین، پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی لە کاتی بەشداریکردنی لە پرسەی سری سورەیا ئۆندەر لە سەمسور لە ڕێگەی ئاژانسی میزۆپۆتامیاوە سەرنجی خۆی دەربارەی کۆنگرەکە دەربڕی و ئاماژەی  بەوەکرد، کۆنگرەی ١٢هەمینی پەکەکە دەبێتە رەخسێنەری ئاشتی لە تورکیادا و ڕێگە بۆ دیموکراتیکبوونی تورکیا دەکاتەوە.

 

 پەروین بوڵدان ڕاشیگەیاند، هەمووان لە چاوەڕانی بەستنی ئەم کۆنگرەیە بوون و لە هەموو دیدارەکاندا ڕێبەر ئاپۆ ڕاوەستەی لەسەر بەستنی کۆنگرە کردووەتەوە، بەستنی کۆنگرەکە دەبێتە دەستپێکێکی نوێ لە پرۆسەی چارەسەریی و ئاشتییدا و وتی: ئەو بڕیارانەی لە ڕۆژانی داهاتوودا دەدرێن، قۆناغەکە بەهێزتردەکەن.

 

پەروین بوڵدان ئاماژەی بەوەشکرد کۆنگرەکە دەبێتە خێر و خۆشی بۆ هەموو گەلانی تورکیا و وتی: چونکە هەمووان دەزانین ئاشتی لە سوودی هەموواندایە و ڕێگەی دیموکراتیکبوونی تورکیا دەکاتەوە. بۆ دیموکراتیکبوون لە چاوەڕوانی ئەم بانگەوازییەدا بووین."

 

لە کۆتایی قسەکانییدا ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی پەروین بوڵدان بەڕێزەوە سری سورەیا ئۆندەی یادکردەوە و وتی: سری سورەیا ئۆندەر خەباتێکی زۆری کرد بۆ ئەم پرۆسەیە و چاوەڕوانی ئەم ڕۆژە بوو، دڵنیام بەم ڕاگەیەندراوە ئاسودە دەبێت، باوەڕی تەواوم بەوەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا بە ڕاگەیەندراوی بەرفراوان پێکەوە ئەم پرۆسە مێژووییە بەڕێوەبەرین.