ئەنجومەنی زانکۆی ڕۆژئاوا: زانکۆ بە هەموو پێگە و بڕیارەکانی خۆیەوە کارەکانی بەردەوام دەبێت

لە قامیشلۆ، خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆی ڕۆژئاوا لە ڕێگەی ڕاگەیەندراوێکەوە ناڕەزایەتیی خۆیان بەرامبەر بە بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی سووریا لەبارەی زانکۆی ڕۆژئاوا نیشان دا.

قامیشلۆ

 

"لە دژی بڕیاری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی سووریا لەبارەی زانکۆی ڕۆژئاواوە، خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆ ڕاگەیاندراوێکیان دا، ڕاگەیاندراوەکە لە بینای زانکۆی ڕۆژئاوا لە گەڕەکی حیلەلی درا.

 

دوای خولەکێک ڕێزگرتن، ڕۆژین ئۆسۆ، مامۆستا ڕاگەیاندراوەکەی لەسەر ناوی ئەنجومەنی زانکۆ خوێندەوە.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئەنجومەنی زانکۆی ڕۆژئاوا دیاری کرد، کە لە سەرەتاوە پشتگیریی پرۆسەی ئەنتیگراسیۆن بووە و بۆ ئامادەکارییە پێویستەکان کاری کردووە، بەڵام، دوای هەڵسەنگاندنی داواکاری و ڕای خوێندکاران، دیار بووە کە بڕیارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا وەڵامی داواکارییە ڕەواکانی ئەوان نادەنەوە و ڕاستییە ئەکادیمی، کۆمەڵایەتی و مێژووییەکانی ناوچەکە لەبەر چاو ناگرن.

 

خوێندکاران دوای ١٢ ساڵ ناتوانن بە زمانی عەرەبی بخوێنن

ئەنجومەنەکە داوای کرد، کە تایبەتمەندیی ناوچەکە و کوردبوونی زانکۆی ڕۆژئاوا بپارێزرێت، زانکۆ لەم ساڵی خوێندنەدا بە هەموو پێگە و پەیڕەوەکەیەوە بەردەوام بێت و هیچ بەشێک نەبێتە هۆی داخستن، هەروەها سەرنجی خستە سەر سەختیی ئەو خوێندکارانەی کە ١٢ ساڵە بە زمانی کوردی دەخوێنن، کە لە کاتی گواستنەوەیان بۆ زانکۆکانی زمانی عەرەبیدا ڕەنگە ڕووبەڕووی ببنەوە، دۆخی ئابووریی قورسی خوێندکاران و خێزانەکانیان.

 

"زانکۆ کارە بەڕێوبەری و پەروەردەییەکانی بەبێ پچڕان بەردەوام دەبێت"

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ڕاگەیاندرا کە پرۆسەی هاوئاهەنگی بەردەوام دەبێت و ئەنجامەکانی لە داهاتوویەکی نزیکدا بڵاو دەکرێنەوە، هەروەها زانکۆ کارە بەڕێوبەری و پەروەردەییەکانی بەبێ پچڕان بەردەوام دەبێت، تاوەکو ڕێککەوتنێک پێک دێت کە مافە ئەکادیمی، نەتەوەیی و کولتوورییەکانی ناوچەکە بپارێزێت.

 

خوێندکاران و مامۆستایان لەم ١٠ ساڵەی ڕابردوودا ماندووبوونێکی گەورەیان داوە

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا، ئەنجومەنی زانکۆی ڕۆژئاوا جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە ئەم ساڵی خوێندنە بۆ دیالۆگێکی بونیادنەر و ئەکادیمی لەسەر داهاتووی زانکۆ تەرخان بکرێت، بە مەبەستی پاراستنی ماف و داهاتووی ئەو خوندکاران و مامۆستایانەی کە لەم ١٠ساڵەی ڕابردوودا ماندووبوون و هەوڵی گەورەیان داوە.