دووبارە دوورخستنەوەی ژنان لە کەناراوەکانی سووریا نیگەرانی لە نەپاراستنیان دروست دەکات
ترس و دڵەڕاوکێ لەناو ژنانی کەناراوەکانی سووریا سەرهەڵدەداتەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە بەشێوەیەکی نهێنی بێسەروشوێنبوونیان بەردەوامە، پرسیاری جددی لەسەر پارێزراویان و ئاسایشی ژیانی ڕۆژانەیان دروستدەکات.
ماسا سوڵتان
لازقیە- دڵەڕاوکێ لەنێو ژنانی کەناراوەکانی سووریا بەردەوامە بەهۆی چەند جارێکی تر هەواڵەکان سەبارەت بە دیارنەمانی ژنان و لەدەستدانی پەیوەندییان لەگەڵیان لە هەلومەرجێکدا کە هەندێک وردەکاری ناڕوونن، ئەمەش لەکاتێکدایە کە ترسەکان لە فراوانبوونی بازنەی مەترسییەکان کە هەڕەشە لە هەستی ئاسایشی ژنان دەکات لەکاتی جوڵەکردنیان و بەردەوامبوونیان لە ژیانی ڕۆژانەیان.
هەروەها ناتوانرێت زیادبوونی نیگەرانییەکان لەبارەی ونبوونی ژنان لە کەناراوەکانی سووریا جیا بکرێتەوە لە حاڵەتی نائومنی و گرژییە خێڵەکییەکان کە ناوچەکە لە ماوەی ڕابردوودا بەخۆیەوە بینیوە، لە نێوان ئەو ڕاپۆرتانەی بەڵگەی پێشێلکاری و هێرشەکانی حکومەتی کاتی سووریا کە خەڵکی مەدەنی دەکەنە ئامانج لەسەر بنەمای پەیوەندی خێڵەکییان، لەنێویاندا ژنان و تەواوی خێزانەکان.
لە دواین حاڵەتدا، کەسووکاری کاریس عەلی پەیوەندییان لەگەڵیدا پچڕا لە کاتژمێر دوو و نیوی پاشنیوەڕۆی ١٤ی تشرینی دووەم، دوای ئەوەی لە بەردەم گەراجی نوێ لە شاری تەڕتووس بینراوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی کەسووکارەکەی خستوویانەتەڕوو، کاریس عەلی خەڵکی گوندی "بەشەبتا"یە، لە گوندی "قەڵع"ی سویری هاوسەرگیری کردووە.
کاریس عەلی کە تەمەنی ٢٣ ساڵە، لەگەڵ دایکیدا لە نەخۆشخانەی نیشتمانیی ترتووس بوو بۆ سەردانیکردنی باوکی کە چارەسەری وەردەگرێت دوای کەوتنە خوارەوەی لە دار زەیتوونێک و ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەک.
تا ئێستاش وردەکاریی پچڕانی پەیوەندی لەگەڵیدا یان دوای لەدەستدانی پەیوەندی پێوەی و نەتوانینی دیاریکردنی شوێنەکەی ڕوون نەبووەتەوە، ئەوەش وای کردووە کە ئاشکراکردنی شوێنی بوونی و دڵنیابوونەوەی بە پارێزراویی ببێتە پێویستییەکی بەپەلە و گرنگ.
هەروەها ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ حاڵەتێکی ڕفاندنی ناڕوونی لە گەڕەکی سقوبین لە کەناراوەکانی شاری لازقیە لە ١٥ی تشرینی دووەم لە بەردەم یەکێک لە دووکانەکانی بازرگانی لە ناوچەکەدا بەڵگەدار کرد، لە نێو بارودۆخی دڵەڕاوکێ و چاوەڕوانی لە نێو دانیشتووانی ئەو شارەدا.
دەستدرێژی و پێشێلکارییەکان هەڕەشە لە پارێزراوی ژنان لە کەناراوەکانی سووریا دەکەن
لەو چوارچێوەیەدا، لارا عەبد، پارێزەری پسپۆڕ لە کاروباری ژنان و بەرگریکردن لە مافەکانیان، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسەکەمان وتی: ناتوانرێت مامەڵە لەگەڵ ئەم هەواڵانە بکرێت وەک ڕووداوی جیاواز یان تەنها وەک ناوی نوێ لە تۆمارەکانی کەسە ونبووەکاندا، هەر هەواڵێک لەبارەی ژنێکەوە کە پەیوەندیی پێوەی پچڕاوە، ترسێک لە دوا خۆی بەجێدەهێڵێت کە سنووری خێزانەکەی تێپەڕێنێت بۆ ژنانی تر کە پرسیار دەکەن لەوەی چی ڕەنگە ڕووبدات لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەوە، لە کاتی چاوەڕوانکردنی ئامرازێکی گواستنەوە، لە کاتی هاتوچۆکردنیان لەنێوان گوندەکان و شارەکاندا.
وتیشی: نیگەرانی بووە بە بەشێک لە وردەکارییەکانی ڕۆژمان، لەرێگەی پەیوەندییەکانەوە دڵنیایی لە یەکدی دەبینین، هەواڵی ژنانی ونبوو بە دڵێکی هەڵواسراوەوە بەدواداچوون دەکەین، هەست بەوە دەکەین کە سادەترین مافەکانمان، وەکو دەرچوون، هاتوچۆکردن و گەڕانەوە بۆ ماڵەکانمان بە پارێزراوی، ئیتر ئەو شتانە نین کە بتوانرێت بەبێ ترس قبووڵ بکرێن، لە کاتێکدا ئەم حاڵەتانە درێژدەبنەوە بۆ خێزانەکان و کۆمەڵگە بە تەواوی و سنووری ژنان تێپەڕێنن، چونکە ونبوونی یەک ژن دەگۆڕێت بۆ حاڵەتێکی چاوەڕوانیی قورس، کە تێیدا خێزانەکە خۆی بە هەر زانیارییەک یان پەیوەندییەکەوە دەبەستێتەوە، لە کاتێکدا پرسیارەکان دەربارەی دۆخی ونبوون و لایەنە بەرپرسەکان بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی ونبووەکان بە کراوەیی دەمێننەوە.
حاڵەتەکانی ونبوونی ژنان داوای جووڵەیەکی جددی دەکات
دووبارەبوونەوەی ئەم هەواڵانە داوای جووڵەیەکی جددی دەکات بۆ بەدواداچوونی حاڵەتەکانی ونبوونی ژنان، وەڵامدانەوەی خێرا بۆ ئاگادارکردنەوەکانی کەسوکاریان، دابینکردنی زانیاریی متمانەپێکراو بۆ ڕای گشتی.
ژمارەیەک لە ژنانی دادپەروەر ڕای خۆیان لەبارەی ئەم ڕووداوانەی کە دووبارە دەبنەوە ڕوونکردەوە وتیان: ئێمە نامانەوێت نەمانی ژنێک تەنها ببێتە هەواڵێکی تر، نامانەوێت خێزانەکانمان ڕابهێن بە چاوەڕوانییەوە بگرن، نە ناچاربن لە ترسدا هەنگاو بنێن، دەمانەوێت شوێنی کاریس عەلی و کەسانی دیکەی هاوشێوەی ئەو بزانین، بۆ ئەوەی ببینین بە پارێزراوی بگەڕێتەوە بۆ ناو خێزانەکەی، هەروەها بۆ هەموو ژنێک لە کەنارەکانی سووریا مافی ژیان و جوڵەی هەبێت بەبێ ئەوەی پارێزراوییەکەی ببێتە پرسیارێکی کراوە، لە هەمووی گرنگتر دەمانەوێت ئەم دیاردانە ڕابگرن، کە هەڕەشە لە داڕمان و گەندەڵی کۆمەڵگە دەکەن.
ڕاپۆرتی لۆبی ژنانی سووری لە مانگی ئایاری ٢٠٢٦دا ئاماژەی بە تۆمارکردنی دەیان حاڵەتی ڕفاندن و بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی ژنان لە کەناراوەکانی سووریا و دەوروبەری حەما و حموس کرد لە ساڵی ٢٠٢٥ەوە، و جەختی لەوە کردەوە کە ڕێژەیەکی گەورە لەوان هێشتا بێسەروشوێنن.