پەرستاران: تەندروستی ئێوە ئەرکی ئێمەیە
بەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنیکی پیشەیی هەڵەبجە. لە ڕۆژی جیهانی پەرستاران هەڵمەتیکی هۆشیاری راگەیاند لەناو بازاری هەلەبجە تیایدا.شیکاری شەکرەو بەرزی خوین و جۆری خوینیان بۆ هاولاتیان دەکرد
میهرەبان سەلام
هەڵەبجە-سەرلە بەیانی ئەمڕۆ لە پارێزگای هەڵەبجە خوێدنکارانی بەشی پەرستاری پەیمانگای تەکنیکی پیشەیی هەڵەنجە هەڵمەتێکی هۆشیاریان راگەیاند، تییدا شیکاریان بۆ هاوڵاتیان دەکرد.
لەو بارەیەوە شنیا ئازاد کە پەرستارە و سەرقالی پشکنین بوو وتی: خۆم بە خۆشحاڵ دەزانم کە پشکنینی بێبەرامبەر بۆ هاوڵاتیان دەکەم، کە پشکنینی خوێن و ڕێژەی شەکرو بەرزی خوێنە، وەکو بەشی پەرستاری و لەسایەی مامۆستاکانمان ئەو خوێندکارەی ئیستامان لێدەرچووە.
ساجیدە لوقمان پەرستاریکی ترەو وتی: وێڕای پیرۆزبایمان لە سەرجەم پەرستاران، ئەمڕۆ پشکنین دەکەین و سەرجەم ئەو کەسانەی کە دێن دەبێت هۆشیار بن، ئەو حاڵەتانەی دێنە لای ئێمە هەندێکیان پێویستە سەردانی دکتۆر بکەن و ئاگادارمانن کردوون، پەرستاری پیشەی ئازایی و لیبوردەیی و ئاگاداری پێشوەختەی هاوڵاتیان ونەخۆشەکانە.