پەرلەمانتارێکی عێراق لە هەوڵی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو
ئەشواق جبووری، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکایەتی دەکات، لە هەوڵیکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو.
ناوەندی هەواڵ
دوێنێ میدیاکانی عێراق بڵاویانکردووەتەوە، ئەشواق جبووری پەرلەمانتاری هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپیدان، لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو.
ئاماژە بەوەکراوە، تەقە لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ئەشواق جبووری کراوە، بەڵام بە پارێزراوی ڕزگاری بوو.
ئەمەش لە کاتێکدایە تا ئێستا لایەنە فەرمییەکان لەو بارەیەوە هیچ ڕاگەیەندراوێکیان بڵاونەکردووەتەوە.