پەرلەمانتارێکی عێراق لە هەوڵی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو

ئەشواق جبووری، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان کە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکایەتی دەکات، لە هەوڵیکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ میدیاکانی عێراق بڵاویانکردووەتەوە، ئەشواق جبووری پەرلەمانتاری هاوپەیمانی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپیدان، لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بوو.

 

ئاماژە بەوەکراوە، تەقە لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی ئەشواق جبووری کراوە، بەڵام بە پارێزراوی ڕزگاری بوو.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە تا ئێستا لایەنە فەرمییەکان لەو بارەیەوە هیچ ڕاگەیەندراوێکیان بڵاونەکردووەتەوە.