پرچی سەوزی ژینگەیی بڕینی ئاوی فوراتی شەرمەزار کرد
دەستپێشخەری پرچی سەوزی ژینگەیی لە شاری قامیشلۆ لە باکور و ڕۆژهەلاتی سوریا، لە بەیاننامەیەکدا بڕینی ئاوی فوڕاتیان شەرمەزار کرد.
قامیشلۆ
هەمیشە دەوڵەتی تورکیا بە بڕینی ئاوی فوڕات هێرش دەکاتە سەر هاوڵاتیان لە شار و کانتۆنەکانی باکور و ڕۆژهەلاتی سوریا، ماوەیە دەوڵەتی تورکیا ئاوی ڕوباری فوراتی بڕیوە و ڕێگای ڕێڕەوی ئاو بۆ ڕووبارەکە دەگرێت، بەو هۆیەوە دەستپێشخەری پرچی سەوزی ژینگەیی لە گۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە زانکۆی ڕۆژئاوا لە قامیشلۆ بڕینی ئاوی فوراتیان شەرمەزار کرد، و بەیاننامەیەکیان بۆ ڕای گشتی خوێندەوە.
لە کۆنگرەکەدا ئەندامانی پرچی سەوزی ژینگەیی و مامۆستایانی زانکۆ بەشداربوون، بەیاننامەکە لەلایەن بەنگین سەدا ئەندامی پرچی سەوزی ژینگەییی خوێندرایەوە و ئاماژەیان بەوەدا: لە ساڵی رابردووەوە تا ئێستا دەوڵەتی تورکیا ئاوی فورات دەبڕێت، ئەمساڵیش چوار مانگە ئاوی ڕوبارەکە وەک دەمار دەبڕێت و ڕێگا لە ڕێڕەوی ئاوەکە دەگرێت، ئەمەش تەنها بۆ باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا زیان نییە، بەڵکو هەموو ئەو ناوچانەی کە ڕووبارەکەیان پێدا تێپەڕ دەبێت زیانیان پێدەگات.
گوڵستان سیدۆ ئەندامی ڕێکخراوەکە لە لێدوانێکیدا بۆ ژنها ئاماژەی بەوەدا: بڕینی ئاوی فورات مەترسی لەسەر ژینگە و ناوچەکانی سوریا و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەیە و هەموو کەسێکیش ئەوە دەزانێت ئاوی فورات سەرچاوەی ژیانی ناوچەکەیە، چەندین ساڵە بە بڕینی ئاوی فورات دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر هاوڵاتیان و ئەمەش دەرەوەی ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی ژینگەییە.
ت.پ