پێنج ژنی ئەفریقی لە هەرێمی کوردستان سێ مانگ دەستگیرکرابون

پێنج ژنی ئەفریقی کە ڕوویان کردووەتە هەرێمی کوردستان بۆ کار کردن، بۆ ماوەی سێ مانگ دەستگیرکران و دوێنێ ئازاد کران.

ناوەندی هەواڵ

 

ئێوارەی ٢٦ی کانونی دووەم، پێنج ژنە پەنابەری ئەفریقی کە بەمەستی کارکردن لە ئێرانەوە ھاتبوونە ھەرێمی کوردستان، دوای سێ مانگ لە دەستگیرکردنیان دەبرێنە سەر سنووری باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ سنوورداشکردنەوەیان، بەڵام بەهۆی داخرانی ڕێگاکانەوە ئەو پێنج ژنە گیردەخۆن و گوندنشینانی سنوورەکەوە بەهانایانەوە دەچن.

 

سه‌ره‌ڕای بڕیاری ئازادكردنی ئه‌و ژنانە‌، به‌ڵام تا ئێستا گرفتیان هه‌یه‌ له‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه‌ وڵاته‌كه‌ی خۆیان.

 

 

ئەوە لە کاتێکدایە ساڵانە کرێکاری بیانی ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن بە مەبەستی کارکردن ڕێژەکەشی تا دێت زیاد دەکات بە جۆرێک لە هەرێمی کوردستان ٣٢ هەزار کرێکاری بیانی هەن.