پێنج ژن لە سلێمانی بەبێ سیستمی کۆتا دەچنە پەرلەمانی عێراق
بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، لە سلێمانی پێنج ژن لە لیستە جیاوازەكان بەبێ کۆتا دەنگی پێویستیان بۆ چوونە پەرلەمانی عێراق بەدەستهێناوە.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی ١١ی تشرینی دووەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، كە زیاتر لە حەوت هەزار كاندید كێبڕكێیان بۆ بەدەستهێنانی ٣٢٩ كورسی کرد و لە چەند ڕۆژی داهاتودا ئەنجامی كۆتایی ڕادەگەیەندرێت.
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان شەوی ڕابردو ئەنجامی بەرایی دەنگدانی بۆ پەرلەمانی عێراق ئاشكراكرد.
بەگوێرەی ئەنجامەكان لە پارێزگای سلێمانی پێنج ژن لە لیستە جیاوازەكان سەركەوتنیان بەدەستهێناوە. كە سروە عەبدولواحید، سەرۆك لیستی نەوەی نەوێ زۆرترین دەنگی ناو ژنانی بەدەستهێناوە بە ٢١ هەزار و ٩٨٠ دەنگ، مژە مەحمود، كاندیدی نەوەی نەوی لە ڕیزبەندی دووەمە بە ١٤ هەزار ٢٠٢ دەنگ. هەروەها ئەشواق جاف، سەرۆكی لیستی پەدەکە توانیوەیەتی ٨ هەزار و ٢٠٣ دەنگ بەدەستبهێنێت. لەگەڵ ئەوەشدا سروە محەمەد، لە لیستی یەنەکە توانیویەتی ٦ هەزار و ٩٣٩ دەنگ بەدەستبهێنێت، بەرزی ئەزمەڕ لە لیستی هەڵوێست توانیوەیەتی ٣ هەزار و ٦٥٤ دەنگ بەدەستبهێنێت.
بەگوێرەی ئەنجامەكانی كۆمسیۆن، سەرجەم ئەو ژنانە لە سلێمان بەبێ "كورسی كۆتا" و بە دەنگی خۆیان دەرچوون.