پۆلیس هەڵیکوتایە سەر ئەو ماڵانەی کوژرانی دەنیز پۆیرازی تێدا شەرمەزار کرا
پۆلیسی تورکیا بەیانیی ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەر چالاکانی تەژەئە و ڕێوەبەرانی هەدەپە لە ئیسەنیورت کە تیرۆرکردنی دەنیز پۆیرازیان شەرمەزار کرد، چالاکوانانیشیان دەستبەسەر کرد.
ناوەندی هەواڵ
پۆلیسی تورکیا بەیانی زوو لە ئیستەنبوڵ هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و زیاتر لە ٤ چالاکوانی تەڤگەری ژنانی ئازاد-تەژەئە و ڕێوەبەرانی هەدەپەی ئیسەنیورت'یان دەستبەسەر کرد و پشکنینی ماڵی ئەندامەکانیان کردووە.
پۆلیسی تورکیا وەک بیانووی هەڵکوتانەکەیان و دەستبەسەرکردنی ئەندامەکانی هەدەپە، بەشداربوون لە چالاکی شەرمەزارکردنی تیرۆری دەنیز پۆیرازیان هێناوەتەوە.
ت.پ