پلاتفۆرمی ژنان: هاوپەیمانی پارتە کوردییەکان ڕووداوێکی مێژووییە

پلاتفۆرمی دیموکراتیکی فرانتەیشناڵ بۆ ژنان ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی پێنج پارتی کوردی بە "ڕووداوێکی مێژوویی" پێناسە کرد کە گورزێک لە پێکهاتەی دەسەڵاتی ناوەندی لە ڕۆژهەڵاتی کورسستان و ئێران دەدات.

ناوەندی هەواڵ

 

پێنج لایەنی کوردی پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی سیاسی نوێیان ڕاگەیاند، هەنگاوێک کە بە پێشکەوتنێکی بەرچاو لە دیمەنی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پێناسە دەکرێت، چونکە ئاڵەنگاری نەریتە قووڵە چەسپاوەکانی ناوەندگەرایی و هەوڵدان بۆ ڕێکخستنەوەی هێزە سیاسییەکان لە ئاستی بنەڕەتییەوە.

 

پلاتفۆرمی دیموکراتیکی فرانتەیشناڵ بۆ ژنان، ٢٨ی شوبات، لە کاردانەوە بە پێکهێنانی هاوپەیمانییەکی پێنج پارتی کوردی، شیکارییەکی سیاسیی بڵاوکردەوە و بە "ڕووداوێکی مێژوویی" دژ بە نەریتی ناوەندگەرایی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پلێناسەی کرد، لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: هاوپەیمانی ئەو پێنج پارتە کوردییە ڕووداوێکی ئاسایی پارتی نییە، بەڵکو گورزێکی یەکلاکەرەوەیە لە بناغەی مێژوویی ناوەندگەرایی لە ڕۆژهەڵاتی کوردتان وئێراندا، لە سەرزەمینێکی فرەنەتەوەیی کە کورد و تورک و بەلوچ و عەرەب و لوڕ و گەلانی دیکە تێیدا ژیاون، هەریەکەیان خاوەن یادەوەری مێژوویی و زمان و کولتووری تایبەت بە خۆیان، هەر ڕێکخراوێکی سەربەخۆ و پێکەوەی هەمیشە بە تەنها ڕێکارێکی ئەمنی پێناسە کراوە،. بە وردی بۆچی گرنگی مێژوویی ئەم هاوپەیمانییەیە، چونکە ئەوە نیشان دەدات کە دەتوانرێت دەسەڵات لە بنەڕەتەوە پێکبهێنرێت، بەبێ مۆڵەتی دەسەڵاتی پاشایەتی، بەبێ ڕەزامەندی ناوەند و بەبێ فەرمانی شاهانە.

 

لە ڕاگەیاندراوەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە، کە وەڵامدانەوەی ڕەزا پەهلەوی بۆ ئەم هاوپەیمانییە جگە لە بەرهەمهێنانەوەی لۆژیکی ناوەندگەرایی و کۆنترۆڵکردن و ئاسایش کە مێژووەکەی بۆ سەدەیەک پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، هیچی تر نییە، لە "یاداشتنامەی فریاگوزاری"دا بۆ قۆناغی گوازراوە باس لە "ئاشتی لەڕێگەی هێزەوە" و هاوکاری ئەمنی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی "پشێوی" دەکات، ئەم زمانە بۆ گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران نامۆ نییە، هەمان ئەو وشەسازییە کە کۆماری ئیسلامی بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان بەکاری دەهێنێت و هەمان لۆژیکە کە لە خولی یەکەم و دووەمی پەهلەویدا بۆ بێدەنگکردنی دەنگە سەربەخۆ و نەتەوەییەکان بەکارهاتووە، هەر بۆیە گۆڕینی ناوەکان سروشتی پڕۆژەکە ناگۆڕێت.

 

دووپاتی کردەوە، کە ناوەندگەرایی لە ڕۆژهەلاتی کوردستان وئێران هەمیشە بە شێوازێکی یەکگرتوو لە ژێردەستەکردنی گەلان و کۆنترۆڵکردنی فرەنەتەوەی و سەیرکردنی هەر ڕێکخراوێکی سەربەخۆ وەک هەڕەشەیەک تایبەتمەند بووە، لە لوڕستان و بەلوچستانەوە تا خوزستان و ئازەربایجان پەیامی حکومەتە ناوەندەکان وەک یەک بووە: یان سەقامگیری لە ئەو چوارچێوەیەی کە دەسەڵاتی ناوەندی پێناسەی کردووە یان بە سەرچاوەی هەڕەشە ئەمنییەکان هەژمار کردووە، شۆڕشی ١٩٧٩، هەرچەندە دژی دەسەڵاتی پاشایەتی سەریهەڵدا، بەڵام هەمان لۆژیکی تاکگەرایی و ناوەندی لە بەرگی ئایینیدا بەرهەمهێنایەوە و لە ئەنجامدا دابڕانی سیاسی و پاکتاوکردنی نەتەوەیی و سەرکوتی بەربڵاوی لێکەوتەوە.

 

جەخت لەوە کراوەتەوە، کە گرنگی هاوپەیمانی پێنج لایەنە کوردییەکان کاتێک لە چوارچێوەی بارودۆخی ناڕەحەتی ئێستای ڕۆژهەڵ اتی کوردستان و ئێراندا سەیر بکرێت، گەورەتر دەبێت، وڵات بە یەکێک لە قۆناغە هەستیارەکانی مێژووی سەردەمیەکەیدا تێدەپەڕێت، مۆتەکەی شەڕ و هەڕەشە سەربازییەکان و گرژییە ناوچەییەکان و قەیرانێکی قووڵی ئابووری و داڕمانی شەرعیەتی سیاسی، گەیاندوویەتە حاڵەتێکی سست، لەم هەلومەرجەدا، مەترسییەکە تەنها لە بەردەوامی دۆخی ئێستادا نییە، بەڵکوو ڕەنگە لەوەش گرنگتر، لە گواستنەوەی دەسەڵات بە وردی ڕێکخراو لە سەرەوە، دەستێوەردانی دەرەکی، یان بونیادنانەوەی پاوانخوازی لە شێوازێکی نوێدا.

 

ئاماژە بەوە کراوە، کە ئەزموونی ناوچەکە دەریخستووە کە لە نەبوونی ڕێکخستنی گەلاندا داهاتووی گەلان لە گۆڕەپانی گشتیدا دیاری ناکرێت، بەڵکو لە ڕێککەوتنە ئەمنییەکان و ناوچەییەکاندا دیاری دەکرێت کە لە پشت پەردەوە ئەنجام دەدرێن، ئەگەر هێزە سیاسییەکان و دانیشتوانی سەربەخۆی نیشتەجێی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران پڕێکنەخرێن، ڕەنگە پرۆژەی ناوەندگەرایی یان سیناریۆی وابەستە بە دەسەڵاتە دەرەکییەکان خۆیان وەک تاکە بژاردەی بسەپێنن، پارتەکان هەنگاوێکی مێژوویی پێشوەختەیە، ڕایدەگەیەنین کە ئێمە بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆمان دەدەین پێش ئەوەی بڕیارمان لەسەر بدەن.

 

ڕوونیکردووەتەوە، ئەو کاردانەوە گرژ و هەڕەشە ئامێزانەی دوای بڵاوبوونەوەی ڕاگەیاندراوەکەی هاوپەیمانییەکە، پشتبەستنی پڕۆژەی شاهانە زیاتر بە تۆڕێکی ستایشی ناوخۆیی و ڕووماڵکردنی میدیایی زیاتر لە بنکەیەکی گەلانی ڕاستەقینە ئاشکرا دەکات، هەروەها بازنەی ناوەوە کاردەکات بۆ دروستکردنی وێنەیەکی دەستکردی ”سەرکردەی داهاتوو” لەڕێگەی قسەخۆشی زیادەڕەویکردنەوە، بەڵام ئەم وێنەیە بە خێرایی لەبەردەم هەر ڕێکخراوێکی بەکۆمەڵی ڕاستەقینەدا دەڕووخێت، هەروەها دەسەڵاتێک کە پشتیوانی گەلانی نییە، بە شێوەیەکی سروشتی پەنا بۆ سەرکوتکردنی ئەمنی و تاکتیکی تۆقاندن دەبات.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، داکۆکیکارانی دەسەڵاتی پاشایەتی هەوڵدەدەن خۆیان وەک جێگرەوەیەک بۆ کۆماری ئیسلامی بخەنە ڕوو، بەڵام کاتێک زمان و لۆژیکیان لەگەڵ چەمکەکانی "کۆنتڕۆڵ"، "تێکدان" و "دەسەڵاتی سەخت"دا یەکدەگرێتەوە، کوا جیاوازییەکە؟ ئەگەر وەڵامدانەوەی کردەوەی سیاسی ڕێکخراو و بەکۆمەڵ بەڵێنی هاوکاری و سەرکوتی ئەمنی بێت، ئەمە گواستنەوە نییە بۆ دیموکراتی، بەڵکو ئاوەدانکردنەوەی هەمان پێکهاتەی پاوانخوازانەی ڕابردووە.

 

ڕوونیشیکردەوە، لە هەمان کاتدا شایەنی ئەوەیە کە ڕۆڵی ژنان و چۆنیەتی بەکارهێنانیان وەک ئامرازێک لە پڕۆژە تاکڕەوەکاندا لەبەرچاو بگیرێت، ئەزموونە مێژووییەکان دەریانخستووە کە حکومەتە ناوەندەکان هەندێک جار بوونی هێمای ژنان دەقۆزنەوە بۆ بەدەستهێنانی شەرعیەت، لەکاتێکدا پرۆسەی بڕیاردان وەک پاراستنی لۆژیکی ئەمنی دەمێنێتەوە، هەر پڕۆژەیەک دان بە بەشداریی ڕاستەقینە و سەربەخۆی ژناندا نەنێت و بیکاتە ئامرازێکی نمایشی تەنها، دواجار هەمان سووڕی باڵادەستی بەرهەم دەهێنێتەوە، هاوپەیمانی پێنج لایەنە کوردییەکان تەنها نزیکبوونەوەیەکی ناوچەیی نییە، بەڵکو هەڵگری پەیامێکی نیشتمانییە، ئەگەر لایەنەکانی دیکە، ڕێکخراوە مەدەنییەکان، هێزەکانی ژنان، کرێکاران، خوێندکاران، نوێنەرانی وڵاتانی دیکە بەرەو پێکهێنانی هاوپەیمانی ڕاستەقینە و ئاسۆیی و سەربەخۆ هەنگاو بنێن، ئەگەری بەکارهێنانی داهاتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە ڕێگەی پڕۆژەی تاکەکەسی یان سیناریۆی سەپێنراوەوە بۆ کەمترین ئاست کەم دەبێتەوە هاوپەیمانییە سەربەخۆکان توانای وەستانەوەیان هەیە بەرامبەر شەڕ و دەستێوەردان و ڕێگری لە بەرهەمهێنانەوەی پاوانخوازی لە بەرگی نوێدا.

 

جەخت لەوە کراوەتەوە، کە ئەزموونی مێژوویی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران نیشانی داوە کە چڕبوونەوەی دەسەڵات لە یەک تاکدا، تەنانەت ئەگەر ڕواڵەتێکی سەقامگیریش دروست بکات، دواجار دەبێتە هۆی هەڵچوونی کۆمەڵایەتی، کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران چەندین جار باجی داوە: سەرکوتی سیاسی، سەرکوتکردنی کولتووری و بێدەنگکردنی دەنگە سەربەخۆکان. ئێستا لەگەڵ پێکهێنانی ئەم هاوپەیمانییە دەرفەتێک بۆ شکاندنی ئەم سووڕە خراپە هاتۆتە ئاراوە، هاوپەیمانی پێنج لایەنی کوردی ئاڵای ڕێبازێکی نوێیان بەرزکردۆتەوە، ڕێبازێک کە تێیدا ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ناوەندی دەسەڵات نییە، بەڵکو تۆڕێکە لە ئیرادەی ئازاد و یەکسان، ئەمەش هەڕەشە نییە بۆ سەر ئێران، بەڵکو هەڕەشەیە بۆ سەر ستەمکاری، هەر لەبەر ئەم هۆکارەش بە ترس و ماڵوێرانی ڕووبەڕووی دەبێتەوە.

 

ڕوونی کردەوە، کە گرنگترین پرسیاری ئەمڕۆ ئەوە نییە کە کێ دەسەڵات دەگرێتە ئەستۆ، بەڵکو ئەوەیە کە ئایا ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران جارێکی دیکە دەکەوێتە داوی ناوەندگەرایی تاکەکەسی یان ڕێگای بەشداریی بەکۆمەڵ و دابەشکردنی دەسەڵات هەڵدەبژێرێت، وەڵامەکە لە ڕێکخستن و یەکگرتووییدایە، هاوپەیمانی کوردی سەلماندی کە ئەم ڕێگایە دڵنیا و پراکتیکییە، ئێستا نۆرەی هێزە ئازادیخوازەکان، پارتە سیاسییەکان، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، نوێنەری گەلانی جیاوازە کە بە تێپەڕاندنی دووبەرەکییەکان ئەم ڕێگایە بەهێزتر بکەن، دەسەڵات لە بنکەی گەلاندا سەرچاوە دەگرێت، نەک لە فەرمانی شاهانە، نامیلکەی فریاگوزاری، یان بونیادنانەوەی نۆستالژیکی ڕابردووی ناوەندگەرایی، داهاتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران تەنیا لە ڕێگەی تۆڕێک لە هاوپەیمانی ڕاستەقینەکانەوە دادەڕێژرێت کە ڕێز لە فرەنەتەوەیی دەگرن و لە ڕێکخستنەکەیاندا سەربەخۆن، لە ژێر ڕۆشنایی قەیران و هەڕەشەی شەڕدا، ئەم هاوپەیمانییە ئیتر بژاردەیەک نییە، بەڵکو پێویستییەکی مێژووییە.