پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد بۆ ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ: ڕۆژی ئیرادەو ئازادی و هیوا و یەکڕیزیی گەلی کوردە
پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد ڕۆژی جیهانیی کۆبانێی پیرۆزکردو دەڵێت: ١ی تشرینی دووەم تەنها ڕۆژی یادکردنەوەی بەرخوودانێکیمێژوویی نییە؛ لە هەمان کاتدا ڕۆژی ئیرادە، ئازادی، هیوا و یەکڕیزیی گەلی کوردە.
ناوەندی هەواڵ
پەیامی پیرۆزبایی پلاتفۆرمی یەکێتی نەتەوەیی ژنی کورد بۆ ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ بەم شێوەیەیە:
١ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ، پیرۆز بێت...
١ی تشرینی دووەم تەنها ڕۆژی یادکردنەوەی بەرخوودانێکیمێژوویی نییە؛ لە هەمان کاتدا ڕۆژی ئیرادە، ئازادی، هیوا و یەکڕیزیی گەلی کوردە. کۆبانێ بوو بە هێمای بەرخوودان دژیتاریکی، هێمای پاراستنی ژیان و ڕووی مرۆڤایەتی و ئازادییگەلان. بەرخوودانی کۆبانێ بۆ گەلی کورد و هەموو مرۆڤەئازادیخوازەکان بوو بە سەرچاوەی هێز و ئیلهام، کە نیشانیدا ئیرادەی گەلان بە زورداری و دڕندەیی تێک ناشکێت.
لە ساڵی ٢٠١٤دا، لەو کاتەی کە چەتەکانی داعش بە دڕندەییخۆیان دەیانویست کۆبانێ لەناو ببەن، خەڵکی کۆبانێ بەئیرادە و بەرخوودانێکی بێوێنە دژی ئەم دڕندەییە ڕاوەستان. بەهاوکاریی شەڕڤانانی ئازادی، پشتیوانیی گەلی کورد و هاوخباتی هێزە ئازادیخوازەکان، کۆبانێ بوو بە هێمایسەرکەوتنی مرۆڤایەتی لە بەرامبەر تیرۆردا. لەم بەرخوودانەدا،ژنانی کورد بە بوێری و قوربانیدانەوە بڕیاری خۆیان دا بۆئازادی و ڕۆڵێکی پێشەنگانەیان گێڕا، سەلماندیان کە ژن نەکتەنها پارێزەری ژیانە، لە هەمان کاتدا هێزی دروستکردنیکۆمەڵگەیەکی ئازاد و یەکسانە.
بەرخوودانی کۆبانێ سنوورەکانی کوردستانی تێپەڕاند، بوو بەدەنگی ئازادی بۆ هەموو گەلان و پێکهاتە ستەمدیدەکان. ئەمبەرخوودانە جارێکیتر نیشانی دا کە یەکڕیزیی گەلان، برایەتیگەلان و تێکۆشانی هاوبەش دەتوانن لە بەرامبەر هێرشیهەموو جۆرە زۆرداری و داگیرکارییەکدا بوەستن.
ئەمڕۆ، لەم ڕۆژە پڕ مانایەدا، ئێمە بە ڕێز و شکۆوە یادیشەهیدانی بەرخوودانی کۆبانێ و هەموو شەهیدانی ئازادیدەکەینەوە؛ لە بەرامبەر قوربانیدانیان سەریان بۆ دادەنەوێنین،ڕێز و سڵاوی خۆمان بۆ خێزانەکانیان دەنێرین، سڵاو بۆخەڵکی خۆڕاگری کۆبانێ و ژنانی پاڵەوان و هەموو ئەوکەسانە دەنێرین کە لە پێناو پاراستنی ژیان، ئازادی و ڕێگەیمرۆڤایەتیدا تێدەکۆشن.
ئەمڕۆ پێویستییە هەرە گەورەکەی ئێمە ئەوەیە؛ کە گیانیکۆبانێ بکەینە بنەمای یەکڕیزیی نەتەوەیی کورد. پێویستە ئێمەبە یەکگرتوویی، تێگەیشتن و بەرپرسیارێتییەکی هاوبەش،کارەکانی خۆمان بۆ یەکڕیزیی ژنانی کورد، یەکڕیزیی گەلیکورد و پاراستنی مافە نەتەوەییەکان بەهێزتر بکەین. ژنانیکورد، وەکوو هێزی سەرەکیی ئازادی و گۆڕانکارییکۆمەڵایەتی، دەتوانن لە دروستکردنی یەکڕیزیی نەتەوەیی و داهاتوویەکی ئازاددا ڕۆڵێکی مێژوویی بگێڕن.
کۆبانێ فێری ئەوەی کردین، کە بەرخوودان بێهیوایی تێکدەشکێنێت، یەکڕیزی بەهێز دەکات و هیواخوازی لە نوێوەدروست دەکاتەوە. با گیانی کۆبانێ ببێتە هێزی بەردەوامیئێمە بۆ ئاشتی، ئازادی، یەکسانی و یەکڕیزیی نەتەوەیی.
بەو باوەڕەوە، ئێمە ڕۆژی جیهانیی کۆبانێ لە هەموو گەلیکورد، بە تایبەت ژنانی کورد و هەموو ئازادیخوازانی جیهانپیرۆز دەکەین.
بژی بەرخوودانی کۆبانێ...
بژی یەکڕیزیی نەتەوەیی گەلی کورد...
بژی تێکۆشانی ژنانی کورد بۆ ئازادی و یەکسانی...