"پلانگێڕی دژی هەموو مرۆڤە ئازادیخوازەکانە"
ئەنجومەنی ژنانی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی عەفرین-شەهبا بەیاننامەیەکی دژ بە پلانگێڕی نێودەوڵەتی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، ئەو پلانگێڕییە دژی هەموو گەلانی ئازادیخوازە و داوای بەرزکردنەوەی خەباتی کرد.
شەهبا
ئەنجومەنی ژنانی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی عەفرین-شەهبا لە ساڵیادی ئەو پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییەی کە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕوویدا، لە شەهبا لە بەیاننامەیەکدا بانگەواز کرا بۆ زیادکردنی خەبات دژی پلانگێڕی.
بەیاننامەکە لە کامپی بەرخۆدان لە ناوچەی فافینی شەهبا دراو وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرز کرایەوە، هێڤا هاشەم، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی عەفرین-شەهبا بەیاننامەکەی خوێندەوە.
"پلانگێڕییەکە دژی هەموو مرۆڤە ئازادیخوازەکانە"
لە بەیاننامەکەدا سەرنج بۆ گۆشەگیریی توندی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕاکێشرا و ڕاگەیەندرا، بە ناوی ئەنجومەنی ژنانی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان، ئیدانەی ئەو پیلانگێڕییە نێودەوڵەتییە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین، ئەم پیلانگێڕییەی زلهێزە دەسەڵاتدارەکان لە کەسایەتیی ڕێبەر ئاپۆ، هەموو گەلی کورد و ئەو پێکهاتە ناوچەییانە دەکاتە ئامانج کە ئازادی و دیموکراسی و ژیانێکی شکۆمەندانەیان دەوێت، ڕێبەر ئاپۆ بە بیری خۆی گەلی بەرز کردەوە و ڕێبازی گەلی ڕۆشن کرد و بەرخۆدانی مسۆگەر کرد و خەباتێکی بێهاوتای دژ بە ستەم و چەوساندنەوە بەڕێوە برد، دژی هەموو جۆرە جینۆسایدێک وەستایەوە، دوژمن لە بیری ئازاد و دیموکراسیەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەترسا، بۆیە دەیانویست کۆتایی بەم بیرە بهێنن و ڕێگە نەدەن پرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر بکرێت، دەوڵەتی تورکیا بەهۆی ئەوەوە بەردەوامە لە گۆشەگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ.
بانگەوازی بەرزکردنەوەی خەباتی زیاتر
جەخت لەوە کرایەوە، ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئازادیی هەموو کۆمەڵگەیە و وترا: "ئێمە لە ئەنجومەنی ژنانی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان بەڵێن دەدەین بە دروشمی "کاتی ئەوە هاتووە" درێژە بە کارەکانمان بدەین بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆو لە هەموو بوارەکان و شەقام و ڕێپێوانەکاندا دەبین بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، داوا لە دامەزراوە نێودەوڵەتی و یاساییەکان دەکەین ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن و ئەم گۆشەگیرییە بشکێنن و ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ پێکبهێنن.
بەیاننامەکە بە دروشمی "بێ سەرۆک ژیان نییە" کۆتایی هات.