پاژک و کەژەکە پرسە و سەرەخۆشییان ئاڕاستەی کەسوکاری شەهیدان کرد

کۆردیناسیۆنی پاژک و کەژەکە پەیامێکی سەرەخۆشیان ئاراستەی خانەوادەی شەهیدانی ئازادیی کوردستان کرد و ڕایانگەیاند، لە سایەی میراتی شەهیدانمانەوە گەیشتووین بەم ڕۆژانە، ئایندەی خۆشمان لەسەر میراتی ئەوان بنیات دەنێین.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆردیناسیۆنی پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان "پاژک"و کۆمەڵەی ژنانی کوردستان "کەژەکە"، لە ڕاگەیاندراوێکی نووسراودا پرسە و سەرەخۆشی خۆایان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدانی ئازادیی کوردستان کرد.

 

ڕاگەیاندراوەکە کە بە ناونیشانی “بۆ تەواوی خانەوادە هێژاکانمان، گەلی وڵاتپارێزمان و ڕای گشتیی دیموکراتیک”ـە بەم شێوەیەیە:

“گەورەترین نرخی گەلی کورد، وڵاتێکی ئازاد و ئەو شەهیدانەن کە بۆ ژیانێکی شکۆدار تێدەکۆشن و لەم ڕێگەیەدا گیانی خۆیان فیدا دەکەن. لە ناو ڕاستیی تێکۆشانی ئێمەدا، هەر مانگێک بە سەدان هاوڕێی هێژامان شەهیدبوون. بە بۆنەی مانگی ئابەوە، لە کەسایەتی هاوڕێیان ژیان (یەڵدز دورموش)، ئەکین وان، دەنیز فرات، ئەرداڵ، قاسم ئەنگین، ئەتاکان ماهیر و مستەفا یۆندەمدا، تەواوی شەهیدانی مانگی ئاب بە خۆشەویستی، ڕێز و پێزانینەوە بەبیر دەهێنینەوە.

 

ئەوان لە دژی نادادپەروەری و ژیانی بێبەهایی کە بەسەر گەلی کورددا سەپێندرابوو، وەستانەوە و ڕوویان کردە چیاکانی کوردستان. ئێمە دەزانین کە خاوەنی ڕاستەقینەی تەواوی ئەو دەستکەوتانەی کە ئەمڕۆ بەدەستمان هێناون، شەهیدانی فیداکارمانن. وەک ژنان و وەک گەل، ئێمە بە سایەی میراتی شەهیدانی هێژامان گەیشتووینەتە ئەم ڕۆژانە و دواڕۆژی خۆشمان لەسەر میراتی بەنرخی ئەوان بنیاد دەنێین. دەزانین هەر کارێک کە لە بنچینەکەیدا شەهیدانمان ئامادە بن، ئێمە بەرەو سەرکەوتن دەبات. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، ‘شەهیدان بسپێرن بە دڵی خۆتان، نەک بە خاک’، ئەمەش دەربڕی ئەوەیە کە دەبێت چۆن لەگەڵ شەهیدانماندا بژین. چونکە هەر شەهیدێک لە دڵماندا، بۆ ئێمە بووەتە هۆکاری تێکۆشان و بوونەتە ڕووناکی ڕێگامان.

 

ئەوان هێندەی ژیانی ئازاد، بۆ گەیشتن بە کەسایەتی کوردی ئازاد جەنگان و میراتێکی ئاوا مەزنیان بۆ جێهێشتین. بە ژیانی خۆیان، تێکۆشانی خۆیان و هەوڵدانیان بۆ بنیادنانی ژیانی ئازاد، بوونە وەڵامی پرسیاری چۆن بژین؟ ئەوان فیداییانی ژیانی ئازادن، بێ ئەوەی چاوەڕوانی هیچ شتێک بن، وەک سادەترین و جواتریین مرۆڤەکانی جیهان ژیانیان ئەزموون کرد. هەمیشە لە خۆیان بەخشی. ئەوان بوونە شوێنکەوتووی خەیری دورموش کە وەسێتی کردبوو لەسەر گۆڕەکەی بنووسرێت ‘قەرزارباری گەلی خۆیەتی’، و زەینەب کناجی (زیلان) کە گوتی ‘خۆزگە لە ڕۆحمان زیاتر شتێکی تریشمان هەبووایە تا فیدامان بکردایە’.

 

گەلی وڵاتپارێزی هێژامان

وەک دەزانن یەکێک لە بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ی پەکەکە، ڕاگەیاندنی ناوی ئەو شەهیدانەمانە کە تا ئێستا بەهۆی بارودۆخی دژواری شەڕەوە ڕانەگەیاندرابوون. بەم بۆنەیەوە لە ئامەد، ئەستەنبوڵ، وان، گەڤەر و جزیرەی بۆتان شەهادەتی زۆرێک لە هاوڕێیانمان ڕادەگەیەنرێت، و یادی ئەو هاوڕێیانەشمان کە پێشتر شەهادەتیان ڕاگەیاندرابوو بەڕێوەدەچێت. ئێمەش لە سەرەتادا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای شەهیدانمان و لە تەواوی گەلی نیشتمانپەروەرمان دەکەین. پەیمانی خۆمان بۆ وڵاتێکی ئازاد و ژیانێکی سەنگین کە بە شەهیدانی قارەمانمان داوە، دووپات دەکەینەوە. گەلمان بە شکۆ و ئیرادەیەکی مەزنەوە ڕۆڵە قارەمانەکانی خۆی بەبیر دەهێنێتەوە، پەیمانی دڵسۆزی بۆ یادەوەرییان دەدات. بەشداریی بەکۆمەڵی گەلمان لە مەراسیم و یادکردنەوەی شەهیدانماندا، وەک وەڵامێکە بۆ بانگەوازی ڕێبەرێتی و شەهیدانمان. بەتایبەت وەستان، بڕوا و دڵسۆزیی دایکان لە مەراسیمی شەهیداندا بانگمان دەکات، کە هێشتا زیاتر تێبکۆشین و بە دڵنیاییەوە سەردەکەوین.

 

قورسترین قوربانی تێکۆشانی پتر لە نیو سەدەی ئێمە، بێگومان شەهادەتی ئەم هاوڕێ جوانانەمانە. ڕاگەیاندنی شەهیدانمان لە ناو ئێمە و گەلی ئێمەدا کەشێکی پڕ لە هەست و سۆز دروست دەکات و لە هەمان کاتدا خواست بۆ تێکۆشان هێشتا مەزنتر دەکات. ئێمە لە سەرەتادا بەڵێنمان پێدان. بەڵێنی جێبەجێکردنی هیوا، خەون و ئامانجەکانی ئەوانمان دا. گوتمان، هەموو شتێک کە ئەوان دەستیان پێکردووە بە نیوەچڵی نامێنێتەوە. چونکە دەزانین هیچ هاوڕێیەکی ئێمە نەیگوت ئێمە دەمرین و هەموو شتێک کۆتایی هات. هەر هاوڕێیەکی ئێمە بینی کە لەم تێکۆشانەدا گەیشتوونەتە ئەو ژیانەی کە قبووڵ دەکرێت. ئەوان وەک خوڵقێنەر و پارێزەری بێ هاوتای هێڵی ژیانی ئازاد و تێکۆشان، دەرگای ژیانی ئازاد و بەواتایان بۆ ئێمەی ژنان کردەوە. کاتێک پێویست بوو تەواوی بەربەستەکانی سەر ڕێگامان تێکشکاند، کاتێکیش پێویست بوو خۆیان بوونە ڕێگا.

 

ڕێبەر ئاپۆ بە تەڤگەری ئازادی وەڵامی شەهادەتی هاوڕێ حەقی کارەری دایەوە کە یەکێک لە پێشەنگانی شەهیدانی ئێمەیە. ئەم وەڵامەی ڕێبەر ئاپۆ لە تێکۆشانی پتر لە نیو سەدەی ئێمەدا، ڕێگای نەمرکردنی شەهیدانی پێ نیشانداین. زیندووڕاگرتی یادی شەهیدان، جێبەجێکردنی خەونەکانی ئەوانە. زیندووڕاگرتی شەهیدان، مەزنکردن و پاراستنی ئەو بەهایانەیە کە گیانی خۆیانیان لە پێناودا بەخشیوە. ئێمەش بەم بۆنەیەوە لە سەرەتادا بانگ لە ژنان و گەنجان و تەواوی گەلەکەمان و دۆستانمان دەکەین کە یادەوەری و خەونەکانی شەهیدانی ژیانی ئازاد زیندوو بکەنەوە. دەزانین کە بەم بۆنەیەوە دەتوانین لە کوردستان هەر شەهیدێکی خۆمان لە کۆمۆنەکاندا بژێنین، لە هەر ناوچەیەکی کوردستان کە سرووشتەکەی سووتاوە، لەسەر ناوی شەهیدان دار بچێنین و هەر ساتێکی ژیانی خۆمان بە میراتی ئەم هاوڕێ فیداکارانەمان بنیاد بنێین. ئەوەی ئەم کۆمەڵگەیە دەکاتە کۆمەڵگە، ڕەنجی گەلە.

ڕەنجی یەک کەس شتێکی زۆر بنیاد نانێت. ڕەنج تەنها کاتێک پێکەوە بدرێت، دەتوانێت بەهایەک دەرببڕێت. شەهیدانی ئێمە ڕەنجدەرە هەرە مەزنەکانی ژیانی ئازادن و گەورەترین بەهای نەتەوەییمانن کە وەک کۆمەڵگە ئێمە پێکەوە ڕادەگرن.

 

ڕێبەر ئاپۆ گوتی، ‘ئەزموونی دەستبەرداربوون لە دڵسۆزی بۆ وەسێتی شەهیدان ناکەم’، بۆیە ئەمڕۆ بە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک گەورەترین هەنگاوی بۆ دڵسۆزی بۆ وەسێتی شەهیدان گرتەبەر. بۆیە بەشداربوون لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک کە لە لایەن ڕێبەر ئاپۆوە دەستی پێکردووە، بنیادنانی ژیانی دیموکراتیک، بنیادنانی کۆمۆنەکان و ژیان لە ناو ئەم کۆمۆننانەدا، تاکە ڕێگای زیندووهێشتنەوەی شەهیدانی فیداکارمانە. دڵسۆزی بۆ یادەوەریی شەهیدان، پێش هەموو شتێک بەدیهێنانی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە. لە هەمان کاتدا سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە تەنها بەستراوەتەوە بە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆوە. لەسەر ئەم بنەمایە بانگ لە تەواوی گەلی وڵاتپارێزمان دەکەین کە لە ئاستی ئامادەباشیدا بەشداری لە هەڵمەتی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بکەن، لە هەر شوێنێک کە لێی دەژین تێکۆشان مەزن بکەن و ئەم پرۆسەیە بکەنە دەستکەوتی کۆمەڵایەتی.

 

بەم بۆنەیەوە جارێکی تر سەرەخۆشی لە تەواوی گەلی کوردستانی وڵاتپارێز و دۆستانمان دەکەین. بانگ لە هەر کەسێک دەکەین کە شەهیدانمان بە جۆش و دڵسۆزییەوە بەبیر بهێننەوە. بە خۆشەویستی و ڕێزەوە سڵاو لە دایکان، بنەماڵەی شەهیدانمان و زیندانیان و تەواوی گەلەکەمان دەکەین کە بۆ دەربڕینی دڵسۆزیی خۆیان دەڕژێنە گۆڕەپانەکان.