پانێڵێک بە دروشمی "كوشتنى ژنان به بيانووى شەرەف، بەرەو دادپەروەری و پاراستنی ژنان و کچان و سزادانی تاوانباران” بەڕێوەچوو

لە درێژەی هەڵمەتی ۱٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە لایەن ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان، پانێڵێک بە ناونیشانی” كوشتنى ژنان به بيانووى شەرەف، بەرەو دادپەروەری و پاراستنی ژنان و کچان و سزادانی تاوانباران” ئەنجامدرا.

سلێمانی

 

ئەمڕۆ، لە مۆزەخانەی نیشتمانی ئەمنەسوورەکە، لە شاری سلێمانی، لە درێژەی هەڵمەتی ۱٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، لە لایەن ڕێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان، پانێڵێک بە دروشمی” كوشتنى ژنان به بيانووى شەرەف، بەرەو دادپەروەری و پاراستنی ژنان و کچان و سزادانی تاوانباران” ل بە ئامادەبوونی پانێڵیستان هەریەک لە دادووەر ڤینۆس بەکر، داواکاری گشتی لە دادگای سلێمانی، ڕێزان شێخ دلێر، پەرلەمانتاری خولی پێشووی پەرلەمان و چالاکوان، دادوەر سەڵاح حەسەن، دادوەری دادگای تاوانەکان لە دادگای سلێمانی، بەڕێوەچوو.

 

دادووەر ڤینۆس بەکر، داواکاری گشتی لە دادگای سلێمانی، وتی: کەیسەکان زۆرن ڕوداوەکان زۆرن،  کێشەکان لە ناو دادگادا زۆرن کاتێک کەیس بە زۆرێک لە سەختی دەبەینە دادگاو ناتوانین بە باشی مافی کوژراو وەربگرین بۆ ئێمە زۆر قورسە، ئێمە لە ساڵانی ۲٠٠۸ تەوە هۆشیاری بڵاودەکەینەوە، بەڵام پێویستمان بە پشتیوانی پەرلەمان و دادگا هەیە، پێویستە یاسای ناوخۆی و نێودەوڵەتییەکان پشتیوانیمان بکەن، کێشەکانمان لێرەوە دەستپێدەکات کە پشتیوانی نەکەن، کوشتنەکان بەردەوامن مشتومرەکان بۆ کوشتن بەردەوامە، کێشەی ئێمەی پارێزەران لە کاتی کوشتنەکان زیاترە، بۆ چارەسەرکردنی کوشتنەکان پێویستە یاسا و پەرلەمان پشتیوانی لە کەیسەکان بکات.

 

دادوەر سەڵاح حەسەن، دادوەری دادگای تاوانەکان لە دادگای سلێمانی وتی: سەرەتای دروستبوونی پەراوی لێکۆڵینەوە لە بنکەی پۆلیس یان بەشی نەهێشتنی تاوان ئەنجام دەدرێت، پێویستە لە لایەن دادوەرانەوە بە یاسایی ئەنجام بدرێت، لە کاتی ئەنجامدانی تاوانی کوشتنی ژن، دادوەران بە دڵنیایەوە یاسایانە مامەڵە لەگەڵ کەیسەکەدا دەکەن، پاشان دەنێردرێتە دادگاکان، هەروەها کەیسەکانی جۆراوجۆرن بەشێک لە کەیسەکان و لێکۆڵینەوەکان لە دادگای تاوانەکان کوشتنەکانی ژنان بە ناوی شەرەف بەردەوامە بەڵام کەمترە، هەروەها تاوانباران خۆیان لە کاتی ڕادەستکردندا دان بە تاواندا دەنێن، خۆشبەختانە ئەو دۆسیانەی کوشتنی ژنان لە ناو دادگاکاندا خێزانەکانیان خاوەنداری دەکەن، واتە لە کاتی کوشتنی ژنان کەیسەکان دەهێنن لەلایەن پیاوەکەی یان برایەوە بکوژرێت خێزانەکانیان کە لە دایک و باوک و براو هاوژین پێکدێن خاوەنداریان لێدەکەین، ئەو پشتیوانیانەی لە کەیسەکانی کوشتنی ژنان دەکرێن جێگەی دڵخۆشییەو هاوکارییە بۆ زوو گەیشتن بە مافی کوژراو خانەوادەکەشی.

 

"بە ژنانی هۆشیار کۆمەڵگەیەکی تەندروستمان دەبێت”

شۆخان حەمە ڕەشید، پارێزەرو بەڕێوەبەری ڕێکخراوی وایدی ئەڵمانی، ئاماژەی بەوەکرد، لە درێژەی کار و چالاکییەکانی ۱٦ ڕۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانیدا لە ڕێگەی یاساییەوە ژنان هۆشیار دەکرێنەوە، وتی: ئەمڕۆ لە پانێڵێکدا بە ناونیشانی” كوشتنى ژنان به بيانووى شەرەف، بەرەو دادپەروەری و پاراستنی ژنان و کچان و سزادانی تاوانباران” هۆشیاری بۆ ژنان بڵاو دەکەینەوە، لە درێژەی هەڵمەتەکەدا ڕۆژانی دیکەش کار و چالاکییەکانمان بەردەوام دەبێت، ڕۆژانی دیکە لە ڕێگەی پێشەنگەی وێنەی و کاری دەستەوە بۆ ژنان کاری دیکەشمان دەبێت، پانێڵەکە بە ئامادەبوونی دوو دادوەر لە دادگای شاری سلێمانی و پەرلەمانتارێکی پێشووی پەرلەمانەوە بەڕێوە دەچێت.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتیشی: لە ڕێگەی ئەم چالاکییانەوە ئامانجمان هۆشیارکردنەوەی ژنانە بەرامبەر بە توندوتیژییەکانیان، تا بتوانین ژنانێکی هۆشیارمان هەبێت، بە هەبوونی ژنانی هۆشیار کۆمەڵگەیەکی هۆشیارمان دەبێت.