ژنانی سوەیدا داوا دەکەن خەڵکی بچێتە سەر شەقام

خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی سوەیدا لە سووریا داوا دەکەن ژنان بێنە شەقامەکان و داوای مافەکانیان بکەن، ئاماژەیان بەوەکرد کە چیتر ناتوانن بەرگەی قەیرانەکان بگرن.

ڕوسیل جونیور

 

سوەیدا- ڕۆژی ١٧ی ئابی ٢٠٢٣، ناڕەزایەتی جەماوەری لە شاری سوەیدا سەریهەڵدا، بەهۆیەوە ڕەوشی ئابوری سووریا کەتووەتە دۆخێکی خراپەوە، هەزاران کەس بەشداری ناڕەزایەتییەکان دەکەن و داوا دەکەن حکومەتی دیمەشق بڕوخێت.

 

یەکێک لە خۆپیشاندەران بە ناوی تغریت باست، ئاماژەی بەوەکرد، بژێوی ژیانیان لە چەندین ڕووەوە لە ئاستێکی خراپدایە، ژنان لە پێناو دەستکەوتنی مافەکانی خۆیان چوونەتە گۆڕەپانەکان و دەنگ بەرز دەکەنەوە، وتی: بڕۆنە دەرەوە بۆ شەقام و گۆڕەپانەکان، چاوەڕێی چی دەکەن؟ بەسە ئارامگرتن بۆ ئەم دەسەڵاتە گەندەڵە کە زەویەکانمانی فرۆشت و منداڵەکانمانی برسیکردووە، ئێمە مافی خۆمانە بەرگری لە خۆمان بکەین.

 

 

"بەشداریکردن لە بزووتنەوەکەدا بوونی ئێمە لە کۆمەڵگادا دەسەلمێنێت"

دیما تەیفور وتی :ئێمە لە گۆڕەپانەکەدا ئامادەین بۆ سەلماندنی بوونی خۆمان لە کۆمەڵگەی سووریادا، لە زۆر مافەکانی ژیان بێبەش بووین، گرنگترینیان بەشداری ژنانە لە سیاسەتدا، بۆیە دەبێت لە ڕووی سیاسییەوە، کولتوورییەوە و ئابوورییەوە دەسەڵاتدار بین.

 

 

"ئێمە لە گۆڕەپانەکەداین بۆ داهاتوویەکی باشتر"

جەنا سیاغ،  یەکێکی دیکەیە لە بەشداربووەکان و باسی لەوەکرد، مافەکانیان و بژێوی لێزەوتکراوە، چیتر لە داهاتووی خۆیان دڵنیا نین، لە گۆڕەپانەکەدا ئامادەبوون بۆ داهاتوویەکی باشتر بۆ منداڵەکانیان، وتیشی: چیتر توانای گرانبوونی نرخی نان، دەرمان،  پێداویستی خۆراکی و نەخۆشخانەکانمان نییە.