نوسینگەی ژنانی شارەوانی حەسەکە پرۆژەی تایبەت بە ژنان پەرەپێدەدات

مونا محەمەد، بەڕێوەبەری نوسینگەی ژنانی شارەوانی گەلی حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وتی: سەرەڕای هێرشەکان، لە پرۆژەکانیان بۆ ژنان و منداڵان بەردەوامن.

دەلال ڕەمەزان

 

حەسەکە- نوسینگەی ژنانی شارەوانی گەلی حەسەکە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا چەندین پرۆژە لە بواری ئابووریدا بۆ بەهێزکردنی ژنان و پاراستنی منداڵانی کۆچبەر پەرەپێدەدات، مونا محەمەد، بەڕێوەبەری نوسینگەی ژنان لە شارەوانی گەلی حەسەکە دەربارەی کارەکەی قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.

 

مونا محەمەد ڕایگەیاند، کاردەکەن بۆ ڕێکخستنی ژنان لەناو شارەوانی و دەرەوەی شارەوانی و هەروەها جوڵاندنی گروپەکانی ژنان و دابینکردنی ڕاهێنانی هۆشیاری لە چوار شارەوانی شارەکەدا، ژنان بە شێوەیەکی سەرەکی لە هەموو دەستەو کۆمیتەکان شوێن دەگرن.

 

بۆ ژنان و منداڵان خەبات دەکەن

مونا محەمەد ئاماژەی بەوەکرد، ساڵانە پڕۆژەکانی نووسینگەی ژنانی شارەوانی حەسەکە دەستپێدەکەن و پڕۆژەکەی ئەحلان سیمسیم ٦ مانگ لەمەوبەر بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی ڕاگەیەندرا، جەختیشی کردەوە لەوەی لە زنجیرەیەک چالاکیدان بۆ باشترکردنی پەروەردە و لێهاتوویی منداڵان، پڕۆژە کشتوکاڵییەکان بۆ خێزان و منداڵان ئەنجام دەدرێن و هەموو هەفتەیەک کۆبوونەوەی دیالۆگ لەگەڵ خێزانەکاندا ئەنجام دەدەن.

 

پڕۆژەی نوێ بۆ منداڵان

مونا محەمەد ئاماژەی بەوەدا گرنگترین پڕۆژەکانیان خەباتە بۆ منداڵانی کارکەرو و منداڵانی بێ ماڵ  وتیشی پرۆژەی پاراستنی منداڵانمان بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی ژنان دەستپێکردووە، لیژنەی تایبەت لە شاری حەسەکە پێکهێندراوە بۆ ئەو منداڵانەی کە لە شەقامەکاندا کاردەکەن، منداڵان دەبەن بۆ ناوەندەکە. بۆ ئەوەی ئەم ڕووداوە دووبارە نەبێتەوە، خێزانەکان لە حاڵەتی یەکەمدا سزا دەدرێن، پاشان دەگوازرێتەوە بۆ ناوەندی پاراستنی منداڵانی قامیشلۆ، ئەگەر منداڵەکان بگوازرێنەوە بۆ ناوەندەکە، دەبرێن بە پەروەردەکردن و هپشیارکردنەوە پەرەپێدانی شارەزاییەکانیان.

 

هانی کاری کشتوکاڵی دەدرێن

مونا محەمەد ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژە کشتوکاڵییەکان گرنگییەکی زۆریان هەیە لە پلانە ساڵانەکانی نووسینگەی ژناندا و بەشدارن لە بەرەنگاربوونەوەی بێکاری و هەژاریی و زۆرێک لە ژنان سوودمەند دەبن بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان، "ژنان دەرفەتی کاریان پێدەدرێت لە شارەکان و گوندەکان، بە سایەی ئەم پشتیوانییە دیاردەی بێ ماڵی لەناودەچێت، ئەو منداڵانەی کە مووچە وەردەگرن دەچنە خویندنگەو خوێندن تەواو دەکەن و دەرفەتی ئەوەیان دەست دەکەوێت منداڵانە بژین.

 

ئامانجمان ئەوەیە ژنان لە بواری ئابووریدا بەهێز بن

سەبارەت بە پڕۆژەکانی داهاتوو، مونا محەمەد وتی: پڕۆژەیەکی یانەی وەرزشی ژنانمان هەیە و پڕۆژەیەکی فرۆشگەیەکی دوورینمان هەیە کە هێشتا لە قۆناغی جێبەجێکردندایە، لە لایەکی ترەوە، ئامادەکاری دەکرێت بۆ کردنەوەی چەندین پرۆژە، بەتایبەتی بازاڕی ژنان و نوسینگەیەکی پەڕاوگە، ئامانجی سەرەکیمان ئەوەیە کە ژنان لە بواری ئابووریدا بەهێز بن. بە سایەی پرۆژە جۆراوجۆرەکانمان، کاردەکەین بۆ دابینکردنی هەلی کار بۆ زۆرترین ژمارەی ژنان، سەرەڕای بارودۆخی سەختی ئابووری ناوچەکە بەهۆی گەمارۆ و هێرشەکانەوە بەردەوام دەبین لە کارەکانمان.