نورای ئۆزدوغان: پێویستە لێکۆڵینەوە لە تاوانەکانی ئەشکەنجە لە ناوچەی بوومەلەرزە بکرێت

نورای ئۆزدۆغان، هاوسەرۆکی دەستەی یاسا و مافەکانی مرۆڤی هەدەپە ڕایگەیاند، کە هیچ لێکۆڵینەوەیەک دەربارەی ئەشکەنجە لەسەر تۆمەتی "تاڵانکردن" لە ناوچەی بوومەلەرزە نەکراوە، وتی: "تاوانەکانی ئەشکەنجە بە وتەکانی ئەوانەی لە حکومەتدا بوون هاندراو بڵاوکرانەوە".

ساریا دەنیز

 

ناوەندی هەواڵ- لە دوو بوومەلەرزە بەهێزەکەی کە لە ٦ی شوبات لە ناوەندی مەرەش ڕوویدا، لە 11 شاردا وێرانکارییەکی گەورە ڕوویدا، کاری گەڕان و ڕزگارکردن درەنگ دەستیپێکرد و یارمەتی لە کاتی خۆیدا نەگەیەنراوە، هەوڵ و کۆششی گەڕان و ڕزگارکردن کۆتایی هات و کاری لابردنی داروپەردووەکان دەستیپێکرد.

 

کاردانەوەکان بۆ دواکەوتنی دەوڵەت لە ناوچەی بوومەلەرزە بەردەوامن، بانگەشەکانی "تاڵانکردن" لە بوونە ڕۆژەڤ، پاشان دیمەنی ئەو کەسانەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ئەشکەنجەدراون لەناوچەکەدا بڵاوبوونەوە.

 

لێدوانەکانی وەزیرەکان لەگەڵ یەکتر ناگونجێت

بەکر بۆزداغ، وەزیری داد ڕایگەیاند: لێکۆڵینەوە لە 64 گومانلێکراو کراوە لە 75 رووداوی تاڵانکردن لە ناوچەی بوومەلەرزەکە و 57 کەس دەستگیرکراون، هەروەها سولەیمان سۆیلو، وەزیری ناوخۆ لە بەیاننامەیەکدا کە لە 13ی شوبات لە مەرەش بڵاویکردەوە وتی: "تاکە کێشەی ئەمنی کە ئێمە لەم پرۆسەیەدا مامەڵەی لەگەڵدا دەکەین تاڵانکردنە، سولەیمان سۆیلو ڕایگەیاند کە ٥ هەزار پاسدار نێردراون بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەم ناوچەیەو هەموو شەوێک لە شەقامەکان دەگەڕێن.

 

هەزاران کەس چاوەڕوانی ڕزگاربوونن لە ژێر وێرانەکاندا، خەڵک بە بانگەشەی تاڵانکردن کۆدەبنەوە براکانی یوسف و مەحمەت لە ناوچەی ئەنتاکیای هاتای بەهۆی پێداویستی دەرمانی خێزانەکەیانەوە لە دەرمانخانەیەک بوون بەهۆی بڵاوکردنەوەی تاڵانکردن لێیاندرا، لە گوندی بویوکبورچ لە ناوچەی ئاڵتینۆزی هاتای  ئەحمەد گوریشچی کە لە ١١ی شوبات لەگەڵ براکەی دەستگیرکرابوو، لە بنکەی جەندرمە لێیدرا کۆمەڵەی پارێزەرانی هاوچەرخ (CHD) راپۆرتیداوە کە ئەحمەد گوریشچی لە دەستبەسەرکردندا ئەشکەنجە دراوە.

 

هەدەپە سکاڵای لەسەر ڕووداوەکانی ئەشکەنجەدان تۆمار کرد

هەروەها کۆمسیۆنی یاسا و مافی مرۆڤی پارتی دیموکراتی گەلان و داکۆکیکارانی پارتی لە ناوچەی بوومەلەرزە سکاڵایان لە پەیوەندی و هێرش و ئەشکەنجەدا کردووە، سکاڵاکە داوای لێپێچینەوە لە وەزیری ناوخۆ و پارێزگار و جێگرانی پارێزگار و بەڕێوەبەرانی پۆلیس و بەرپرسانی گشتی کرد کە ئەشکەنجەی خەڵکیان داوە.

 

هیچ لێکۆڵینەوەیەک لەڕووداوەکانی ئەشکەنجەدان نەکراوە

هەدەپەش لە ناوچەی ئەسکەندەرون و هاتای دەربارەی 10 کەس لەوانە بەڕێوەبەری هەدەپەی ئەسکەندرون ڕیدڤان ئاتمان، کە لە ناوچەی هاتای ئیسکەندرون ئەشکەنجە دراون سکاڵای کرد، سکاڵاکە داوای لێپێچینەوە لە پارێزگای هاتای و بەڕێوەبەری ئاسایش و بەڕێوەبەری ئاسایشی قەزای ئەسکەندەرون و بەرپرسانی گشتی کردووە بەڵام هیچ لێکۆڵینەوەیەک لەڕووداوەکانی ئەشکەنجەدان نەکراوە.

 

"دەوڵەت هیچ میکانیزمێکی خۆی نەبردە بواری جێبەجێکردنەوە"

نورای ئۆزدوغان هاوسەرۆکی دەستەی یاسا و مافەکانی مرۆڤی هەدەپە بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد و وتی: "دوو سێ ڕۆژی یەکەمی ئەم کارەساتە مەزنە بە هیچ شێوەیەک هەوڵیان نەداوە هیچ میکانیزمێکی دەوڵەت لە بزووتنەوەکەدا بەشدار نەبوو، پاشان وردە وردە دەستیان کرد بە ڕۆیشتن بۆ ناوچەکە دەوڵەت هەموو دەرفەتەکانی بەکارنەهێنا، دەسەڵاتی ئەوە هەبوو کە کەلوپەلی کار و ئامێری ڕزگارکردن و هەموو جۆرە پێداویستییەکی یارمەتی بەخێرایی بچێتە ناوچەکە بەڵام دەوڵەت دەسەڵاتەکەی بەکارنەهێنا".

 

"دەتوانین پێکەوە ئەو کارەساتە تێپەڕێنین"

نورای ئۆزدوغان ئاماژەی بەوەدا کەتاوانی ئەشکەنجەدانی بەربڵاو بەتایبەتی بەئامانجگرتنی گروپێک یان بەشێکیان بەرهەمی سیاسەتی ناتەواوی تورکیا بووە و وتی: "ئێمە دەبێت لە لایەکەوە هۆشیار بینو لە وڵاتێکدا کە جیاکاری و ڕەگەزپەرستی بڵاوبووەتەوە، ئەو ئازارە گەورەیە دەبێتە هۆی تراژیدی ئامانج ئەوەیە کە پێکەوە کۆببنەوە و ئەم کارەساتە تێپەڕێنین، بەم شێوەیە هاودەنگی دەگۆڕین بۆ یەکێتیەکی سیاسی و لە هەردوو کارەساتی بوومەلەرزە و ئەم کارەساتە سیاسیە کۆدەبینەوە ئەمە بانگی ئێمەیە بۆ ڕای گشتی".