نورا مەرینۆی ئینتەرناسیونالیست: ڕێبەر ئاپۆ پێشەنگی گەلان و ژنانە

نورا مەرینۆی ئینتەرناسیۆنالیست تیشک دەخاتە سەر گۆشەگیری توندی هێزە نێودەوڵەتییەکان لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و دەڵێت: ڕێبەر ئۆجالان لە ڕێگەی پارادیمەکەیەوە بووەتە ڕێبەری گەلان و ژنان.

دیرەن ئەنگیزەک

 

ناوەندی هەواڵ- لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨، پیلانێکی نێودەوڵەتی دژ بە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ڕۆیشتنی بۆ سووریا دەستی پێکرد و لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ لەلایەن هێزە هەژموونییەکانەوە دەستگیرکرا، لەو کاتەوە ٢٥ ساڵە لە دوورگەی ئیمراڵی لەژێر دۆخێکی سەخت و گۆشەگیریدا دەستگیرکراوە، لە ٢٦ەمین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا، ژنان، گەنجان و خەڵکی سەرانسەری جیهان دژی ئەم پیلانە تێدەکۆشن.

 

ماوەی ٣٥مانگە هیچ زانیارییەک لە عەبدوڵا ئۆجالانەوە بەدەست نەگەیشتووە، داواکاری پارێزەران بنەماڵەکەی بۆ کۆبوونەوەکان قبوڵ نەکراون. لە دژی پیلانگێڕییەکە، ئەوانەی بەدوای ئازادیدا دەگەڕێن لە چالاکی جۆراوجۆردا بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد هەوڵ دەدەن.

 

سەبارەت بە گۆشەگیری توندی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، قسەمان لەگەڵ نورا مەرینۆ، ئەندامی کۆمیتەی ئامادەکاری نێودەوڵەتی کەتەلۆنیا کرد سەبارەت بە خەباتی گەلی کورد و هەموو ئینتەرناسیۆنالیستەکان لە سەرانسەری جیهاندا.

 

"شۆڕشی ڕۆژئاوا سەرنجی هەمووانی ڕاکێشا"

 

نورا مەرینۆ ئاماژەی بەوەدا، شۆڕشی ڕۆژئاوا بە شۆڕشی گەلان و ژنان لە سەرانسەری جیهاندا ناسراوە و وتی: شۆڕشی ڕۆژئاوا سەرنجی هەموو ئەوانەی ڕاکێشا کە ئازاد و شکۆمەند بوون و بەدوای ژیاندا دەگەڕان، دوای ئەوەی شۆڕشی ڕۆژئاوامان ناسی، لە ڕاستیدا بۆمان دەرکەوت کە ئەم شۆڕشە بە پارادایمێک گەشەی کردووە، ئەم نموونەیە لە جیهاندا وێنەی نەبووە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێبەری گەلی کورد ئەم پارادیمە لە مێژووی گەلان و ژنان وەرگرتووەو وتی: لە بنەڕەتدا، گرنگترین شت ئەوە بوو کە بەم شێوەیە پێشکەشی گەلی کردووە، تەڤگەرە شۆڕشگێڕانەکان لە جیهاندا پارادایمێکی تەواویان دروست نەکردووه، لەبەر ئەوە تا ئێستا نەیانتوانیووە پارادایمێک بۆ کێشەکانی ئەم سەدەیە بونیاد بنێن، بەتایبەتی ژینگەیی، تەندروستی و ژنان. دوای شۆڕشی ڕۆژئاوا، هەمووان بینییان کە ڕێبەر ئاپۆ بەو پارادایمە کە دروستی کردبوو بۆ گەڕان بەدوای و هێشتنەوەی بە زیندوویی، وەڵامی هەمووان دەداتەوە.

 

"گەل پارادایمی ڕێبەر وەک چارەسەرێک بۆ خۆیان دەبینن"

نورا مەرینۆ وتیشی: کاتێک لەگەڵ هاوڕێ نێودەوڵەتییەکان لە بازنە جیاوازەکانەوە گفتوگۆ دەکەین، دەبینین چۆن پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ گەڕانەکەیانی زیندوو کردەوە، مانا و خەباتی عەبدوڵا ئۆجالان سنوورەکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی تێپەڕاندووە، بیری ڕێبەری گەلی کورد سنوورەکانی تێپەڕاندووە، ڕێبەر ئاپۆ مانای زیندووبوونەوەی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، لە ئەوروپا گەلی جیاواز هەیە، لە ئەڵمانیاوە بۆ کاتالۆنیا، لە ئەمریکای باشوورەوە بۆ ئەفریقا. لە دەرەوەی ناوەندەکانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری، ئەم خەڵکانە پارادایمی ڕێبەر وەک چارەسەرێک بۆ کۆمەڵگەکانیان دەبینن.

 

"گۆشەگیری بە نایاسایی ئەنجام دەدرێت"

نورا مەرینۆ ئەوەشیخستەڕوو ئینتەرناسیۆنالیستەکان زیاتر لێکۆڵینەوە لە مێژووی خۆیان دەکەن لە ڕێگەی پارادایمی کۆمەڵگەیەکەوە کە ئازادی ژینگەیی و دیموکراسی ژنانی تێدایە وتی: ئەوان دەیانەوێت ڕێکخراوەکەیان بەگوێرەی پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ بگۆڕن،  دەیانەوێت ڕێگای جیاواز بکەنەوە، بۆ دۆخی ڕێبەر، ڕۆژەڤێکی هەستیار لە بواری مافی مرۆڤدا هەبووە، سەرەڕای گۆشەگیری نایاسایی، ڕێبەر ئاپۆ دەبێتە چارەسەر و هیوا بە خەباتی خۆی.

 

"ژنان دەیانەوێت پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ زیاتر بناسن"

نورا مەرینۆ ئاماژەی بەوەدا، پارادایمی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەرنجی ڕاکێشاوە بۆ ڕوانگەی ئەو بەرامبەر بە ژنان و وتی: لە ڕووی مێژوویی و کۆمەڵایەتییەوە، کێشەی ژنانی بە قووڵی گرتووەتە دەست، ئەمە ڕۆڵێک بە ژنان دەبەخشێت، بۆیە ژنان دەیانەوێت پارادایمی ڕێبەر ئاپۆ زیاتر بناسن، ژنانی کیشوەرە جیاوازەکان هیوا و هێز لە پارادایمی عەبدوڵا ئۆجالان وەردەگرن.

 

"ڕێبەر ئاپۆ بە بەرخۆدانەکەی پیلانگێڕی تێکشکاند"

نورا مەرینۆ وتیشی: بۆ ماوەی ٢٥ ساڵە مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هەوڵی داوە دەنگی ڕێبەر ئاپۆ ببڕێت، ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئێمە شکستی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و دەوڵەتی تورک دەبینین، شکستەکەی پیلانگێڕی دەبینین، ئامانجی پیلانگێڕییەکە تەنها دەستگیرکردنی ڕێبەر ئاپۆ نەبوو، بڕینی دەنگ و ڕەنگ و بیر و تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ لە جیهاندا بوو، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ بە بەرخۆدانەکەی پیلانگێڕی تێکشکاند.

 

"ناتوانن ڕێگری له ڕێبەر ئاپۆ بکەن"

نورا مەرینۆ تیشکی خستە سەر گۆشەگیریی سەختی ٣٥ مانگ لە ئیمراڵی و وتی: دەیانەوێت بە هەموو شێوەیەک ڕێگری لە کاریگەری ڕێبەر ئاپۆ بکەن، هەوڵیان دا دەنگی ئەو ببڕن بۆ ماوەی ٢٥ ساڵ، بەڵام کاتێک کات تێپەڕی، کاریگەرییەکەی زیاتر بوو، ئەوان ناتوانن ڕێگری لە ڕێبەر ئاپۆ بکەن، ئەم گۆشەگیرییە ٣٥ مانگە نیشانەی مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییە، هەروەها شکستی ئەوانیشە، ئامانجی پیلانگێڕییەکە ئەوەیە کە لاوازی بکات. گەلی کورد و ئازادیخوازانی ئینتەرناسیوالیزم و هەموو ئەوانەی کە پارادایمی ڕێبەر وەک چارەسەرێک دەبینن، دەبێت دژی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی چی لە توانایاندا هەیە بیکەن.