نوێنەری دەزگای ئەنسار بوو بە بەڕێوەبەری کولتووری شارەوانی ئاکەپە

دەزگای ئەنسار کە بە هێرشی زایەندی بۆ سەر منداڵان و دەستدرێژی زایەندی لە ڕۆژەڤدایە، نوێنەرەکەی لە خارپێت، وەک بەڕێوەبەری کاروباری کولتووری و کۆمەڵایەتی شارەوانی خارپێت دەستنیشانکرا.

 

ناوەندی هەواڵ

 

دەزگای ئەنسار، کە بە هێرشی زایەندی بۆ سەر منداڵان و دەستدرێژی زایەندی بووەتە ڕۆژەڤ، عەلاتین مەیدانئۆغڵو، نوێنەری شاری خارپێت،  وەک بەڕێوەبەری کاروباری کولتووری و کۆمەڵایەتی شارەوانی

خارپێت دەستنیشانکرا.

 

دەستبەکاربوونی لە لایەن شاهین شەریفۆغولاری، سەرۆکی شارەوانی ئاکەپە ڕاگەیەندرا و ڕەخنەی زۆری لێ گیرا.