نەتەوە یەکگرتووەکان: ڕۆژانە ٣٧ منداڵ لە غەززە دایکیان لەدەست دەدەن

لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردووەوە زیاتر لە ١٠هەزار ژن لە کەرتی غەززە کوژراون، نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژە بەوەدەکات، ڕۆژانە ٣٧ منداڵ لە غەززە دایکیاژن لەدەست دەدەن.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوان لە کەرتی غەززە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بەرزبووەتەوە بۆ ٣٤ هەزارو ٦٢٢  کەس، ٧٧ هەزارو ٨٦٧ کەسی دیکە برینداربوون.

 

ئاژانسی فریاگوزاری و کاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەڵەستین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست "UNRWA" ئەمڕۆ ٣ی ئایار ڕایگەیاند، ڕۆژانە ٣٧ منداڵ لە غەززە دایکیان لەدەست دەدەن و بارودۆخی ئەو ناوچەیەی بە " ترسناک " ناوبرد.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی شەڕی بەردەوام لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە، زیاتر لە ١٠ هەزار ژن لە کەرتی غەزە کوژراون، ١٩ هەزار ژنی دیکە برینداربوون.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەم دۆخە زۆر ترسناکە، ١٥٥ هەزار ژنی دووگیان یان شیردەر دەستیان بە ئاو و کەلوپەلی پاکوخاوێنی ناگات.