نەتەوە یەکگرتووەکان: ئیسرائیل ئاگربەستی کردە بەرگێک بۆ کوشتنی بەردەوام

سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربەست، بەردەوامی پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل لە غەززە قەیرانی مرۆیی زیاتر کردووە، نوسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کوژرانی سەدان هاوڵاتی مەدەنی و بەردەوامیی بۆردوومان و برسێتی پشتڕاست کردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

کاردانەوەکانی شەڕی غەززە سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست بەردەوامن، ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە سەدان کەس کوژراون لە نێوان نەبوونی هیچ سەقامگیرییەکی ڕاستەقینە لەسەر زەوی، ئەمەش نیگەرانییەکانی پەرەسەندنی سەبارەت بە داهاتووی دۆخی مرۆیی و ئەمنی لە کەرتی ئەمریکادا دروستکردووە.

 

ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆمیساریای باڵای مافەکانی مرۆڤ لە فەڵەستین ٢٢ی ئایار ڕایگەیاند، کە پێشێلکارییە بەردەوامەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە لە دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست چەند مانگێک لەمەوبەر ڕاستیەکی دڵتەزێنی بۆ دانیشتووان دروست کردووە، هەروەها فەڵەستینییەکان بە منداڵانەوە لە هەموو شوێنێک دەکوژرێن.

 

مای شێخ، وتەبێژی ئۆفیسەکەی ڕێژەی ترسناکیی پێشێلکارییە بەردەوامەکانی ئیسرائیلی ئاشکرا کرد، هەروەها زیاتر لە ٨٨٠ هاوڵاتی مەدەنی لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە کوژراون لە دوای جێبەجێکردنی ئاگربەستەکەوە.

 

دووپاتیشی کردەوە، تاوانە جەنگییەکان لە غەززە نەوەستاون، هەروەها هێزەکانی ئیسرائیل ئاگربەستەکەیان کردووەتە بەرگێک بۆ بەردەوامی کوشتن، کە لەم دواییانەدا بووەتە هۆی کوژرانی ١٨٠ هاوڵاتی مەدەنی لەناو چادرەکان و لەسەر شەقامەکان لەڕێگەی بۆردوومانی دەریایی و ئاسمانییەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان چاودێری بەردەوامی هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلیان کردووە، بەتایبەتی بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، هەروەها بۆردوومانی مووشەکی و دەریایی، هۆشدارییانداوە لە کارەساتێکی مرۆیی ئاڵۆز کە داڕمانی تەواوەتی هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوە لەخۆدەگرێت، هەروەها ئیسرائیل بە ئەنقەست کەرتی غەززە دەخنکێنێت بە سنووردارکردنی پێداویستییەکانی خۆراک و دەرمان و چاندنی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو خێزانە ئاوارەکاندا، کە بەدرێژایی کەناراوەکانی کەرتی غەززە نیشتەجێن.

 

دووپاتیکردەوە، کە بەردەوامی بەرکەوتنی ئیسرائیل بە فەڵەستینییەکان بەو جۆرە توندوتیژییە لەگەڵ بیرۆکەی ئاگربەستدا ناگونجێت، هەروەها ئاوارەبوون بەردەوامە لە کاریگەری لەسەر زۆربەی دانیشتووانی کەرتی ناوچەکە.

 

ئۆفیسی حکومی لە غەززە هۆشداریی دا لە بەردەوامیی کەمبوونەوەی یارمەتی و دابینکردنی سووتەمەنی، ئەمەش قەیرانی مرۆیی لە کەرتی غەززە قووڵتر دەکاتەوە، هاوکات ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بانگەوازێکی بەپەلەیان سەبارەت بە تێکچوونی دۆخی مرۆیی لە غەززە بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوە کرد، کە سنووردارکردنی بەردەوامی گەشت و یارمەتی و سووتەمەنی کەرتی غەززە گیری خواردووە لە سووڕێکی قەیرانی مرۆیی و ڕێگری لە هەر بوژانەوەیەکی ڕاستەقینە دەکات لە ژێر ڕۆشنایی ئەو وێرانکارییە بەربڵاوەی کە بەهۆی شەڕەوە دروست بووە.

 

دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەەستین "ئونروا" پشتڕاستی کردەوە کە قەیرانی غەززە تەنها لە سیاسەتدا سنووردار نییە، بەڵکو بۆ خۆراک، تەندروستی، شوێنی مانەوە و ئاو دەگرێتەوە.