"تا کۆتایی ساڵی ڕابردوو ١٢٣ ملیۆن كه‌س لە جیهاندا ئاوارە بوون"
داتاكانی كۆمیسیاری باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشکرایکرد، تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ـدا، زیاتر له ١٢٣ ملیۆن كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی شه‌ڕ و ململانێ و توندوتیژی و پێشێلكردنی مافی مرۆڤه‌وه، ئاواره بوون.

ناوەندی هەواڵ
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی داتاكانی كۆمیسیارانی په‌نابه‌ران، ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤ به‌راورد به ساڵی ٢٠٢٣ حه‌وت ملیۆن ئاواره‌ی نوێ زیادی كردووه كه ده‌كاته ڕێژه‌ی لە ٦٪، به‌پێی ئاماره‌كانی سی ئێن ئێنیش له هه‌ر ٦٧ كه‌سێكدا له جیهان، یه‌كێكیان ئاواره‌یه.
ئاشکرا کراوە کە له كۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ـدا، زیاتر له ١٢٣ ملیۆن كه‌س له سه‌رانسه‌ری جیهاندا ئاواره‌بوون به‌هۆی شه‌ڕ و ململانێ و توندوتیژی و پێشێلكردنی مافی مرۆڤه‌وه.
ئاماژەی بەوەشداوە، ململانێ درێژخایه‌نه‌كانی كۆماری كۆنگۆی دیموكراتیك بوه‌ته هۆی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین قه‌یرانه‌كانی ئاواره‌یی ناوخۆیی له جیهاندا، به‌ڵام زۆرترین چاوپۆشی لێكرا.
ئەوەشخراوەتەڕوو، شه‌ڕی سوودان نوێنه‌رایه‌تی گه‌وره‌ترین قه‌یرانی ئاواره‌بوون ده‌كات له جیهاندا، كۆی ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سوودان و ئاواره ناوخۆییه‌كان تا كۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ گه‌یشته ١٤.٣ ملیۆن كه‌س، ئه‌م ژماره‌یه ٣.٥ ملیۆن زیاتره له ساڵی ٢٠٢٣ كه نزیكه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێی دانیشتوانی وڵاته‌كه‌ی پێكده‌هێنێت.